ھاتنی داعش و پەتای کورونا و ناساندنی سەرکەوتنەکانی کوردستان بە جیھان .
March 31, 2020
وتار و بیروڕا
ھاتنی داعش و پەتای کورونا دوو زیانی سوودمەند
(رب ضارة نافعة ) بو کورد و کوردستان
لەگەل ھاتنی گەورەترین رێخراوی تیرورستی داعش و بینیمان بەرگریە بێ وێنەکانی پێشمەرگە لە ھەمو محوەرەکان چون توانیان ئەفسانەی داعش تێکبشکێنن و
ناوی پێشمەرگەوسەرکەوتنەکانی لەسەر ئاستی جیھان دەنگی دایەوەو کوردستان بو بە ژمارەیەکی زەحمەت لە ھاوکێشە نێودەولەتیەکان .
لایەنی زەرەر ئەوەبو کە زورێک لە پێشمەرگە بونە قوربانی بە شەھید بون و بریندار بون و لایەنی سودمەند ئەوەبو ناوی پێشمەرگەو کوردستان بەھەمو جیھان ناسێندرا .
پەتای کورونا ھاوشێوەی ھاتنی داعش زورێک لە ولاتە زلھێزەکان کە خاوەن باشترین سیستەمی تەندروستین وئێستا
وا بەدەست ئەم پەتایە دەنالێنن و ھیچ چارەسەری زەمینی نەماوە لەسەر زەوی و پەنا دەبەنە بەر چارەسەری ئاسمانی ئەوەش لە کاتێکدا یە ھەرێمێ کوردستان خاوەن سیستەمێکی تەندروستی پێشکەووتو نیە و شیانەکانی ئەو کەرتە سنوردارن بە بەراورد لەگەل ولاتە زلھێزەکانی جیھان جێگای خوشحالیە تا ئێستا دیسان نێزیکین لە دوبارەکردنی سەرکەوتنێکی تری مێژوویی ئەوەش بە ھەماھەنگی وپابەندبونی خەلکی دلسوزی کوردستان وھێزە ئەمنیەکان و جێ بەجێکردنی رێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە توانیانە ئەم ڤایروسە گەمارو بدەن و لە لێواری سەرکە وتن داین بەسەر ئەم پەتایە .
دیسان بو جیھان وتەواوی ولاتە زلھێزەکان دووپات بکەینەوە کەئێمە وەک ھەرێمێکی بێ ولات دەتوانین روبەروی سەخترین بارودوخ ببینەوە و کەنالە ناوخو و جیھانیەکان لە ئەکرانەکانی خوی و لاپەرەی روژنامەکان وەک پیشەی ھەمیشەییان بە سەردێرێک دابرێژن و بلێن ئەوەی بەھیچ ولات نەکرا و دیسان ھەرێمێکی بێ وەلات و ستەم لێکراو ئەم کارەی ئەنجام دا .