لە دوونیا دا كارى مرۆڤی فاشیل چەواشەکاریە ...!

لە دوونیا دا كارى مرۆڤی فاشیل چەواشەکاریە ...!
درۆکردن و چەواشەکاری مێژوویی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی یان حیزبی، تەنها ئامانج لێی مانەوەيە لەدەستەڵات و بەردەواميدانە بە سياسەتى بردنی خەرجی خزمەتگوزاری و بەتاڵان بردنى داھاتی ووڵات بە ڕادەی دەستپێڕاگەیشتیان جا هەرچەندو چۆنێک بێت، لەو چوارچێوەیەش ناوی باڵەکایەتی بەکاردێنن و ھەوڵی ناشرینکردنی وەحدەی ئیداری و پارتی و سەرکردەکانی دەدەن، ئێمە دەتوانین بە زمانی ئێوە بدوێین و وەڵامتان بدەینەوە، بەڵام سەرکردایەتی حیزبەکەمان جیاواز لە سەرکردایەتی ئێوە پێمان دەڵێن "پارتی بۆ وەڵامدانەوەی ئەم و ئەو، یان بۆ دژایەتی هیچ کەس و لایەنێک دانەمەزراوە" #پابەندین . بەڵام ئێوە وازناهێنن و بەردەوامن لەکاری هەمیشەییتان بەجۆرێ وەک ئەوەی نەتانناسین و سەنگ و قورساییتان لای خەڵکی بەئەمەک و شۆرشگێڕی باڵەکایەتی نەبێت و پێتان وابێت ساناو ساکارە بەکاریان بێنن لە پێناو مەرام و بەرژەوەندیتان، ئێمە بە ھێچ شێوەێك وەڵامی درۆو چەواشەکاری مێژوویی بزافی ڕزگاریدەرو شۆرشگێری گەلەکەمان نادەینەوە، پێمان وایە خەڵکی باڵەکایەتی خۆی شاهێدحاڵەو هاوکارو شۆرشگێربوون، وە بەشێک بوون لە خەباتی دووردرێژی گەلەکەمان و خۆشیان بە خاوەنی شۆرش زانیوە.
پارتی وەک کاری هەمیشەی خۆی، بە کردار لە رێگەی پرۆژەی نیشتمانی بۆ گۆرانکاری لە سیستەمی سیاسی و چاکسازی ڕیشەیی لە دام و دەزگا گشتیەکان و بایەخی سیاسی‌و نەتەوەیی بە دامەزراوەیی كردنی هەرسێ سەرۆكایەتیەکانی هەرێمی کوردستان و پەیرەوکردنی سیستمی دادپەروەری لە بڕیاردان و بایەخدان بە خەڵک و هەموو دەڤەرەکانی کوردستان، پەتی درۆو چەواشەکارییەکانی ئێوەی پچڕاندووە و گوتارە بێ بنەماکانتان پەکخراون.
ئاخر دەمێکە گوتراوە "تاکی بێ کەسایەتی یانی سفر". حیزبەکەتان دەیان تاکی بێ کەسایەتی بەرهەمهێناوە هەروەک دەیان کەسی شۆرشگێرو کوردپەروەریشی تێدا هەڵکەوتووە، کە جێی داخە کاریان بۆتە جنێوفرۆشی و چەواشەکاری، هەڵگەڕانەوەو شێواندنی مێژووی پڕ سەروەری گەلەکەمان، لە کاتێکدا تەواوی جیهان لە مەترسیدایە و هەرێمی کوردستانیش بەدەر لەو مەترسیە نییە.
لەوەتەى فامم کردووەو، دۆزى کورد و شۆڕشەکانیم ناسیوەو مێژووی سەرهەڵدانى شۆرشەکان و بزوتنەوەکانم خوێندۆتەوە... نەبیستومەو نەبینومە، نەدەشبینم، کە هیچ حیزب و کەسێک هەبێت بەئەندازەى حیزبی پارتى و سەرۆک مەسعود بارزانی لە خەم نەتەوەکەی و نیشتیمانەکەیدابێت. کەچی تازە بە تازە پێتان وایە ئەو سەرۆکەی کەخۆی بەخەڵکی باڵەکایەتی دەزانێت و دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی لەناو خەڵکی کوردپەروەری باڵەکایەتی گوزەراند (جیاوازی) یان (ئیهمالی) کردووە!؟ ئێوە بێ ئاگا نین، بەڵام چاوتان هەڵنایە کە هەڵبژاردن و دیموکراسی، پێکەوە ژیان و تەبایی، چەسپاندنی دادپەروەری، هەوڵدان بۆ ئازدی گەلەکەی و سەربەخۆیی ئاخەکەی (گشتپرسی) ، خزمەت و خزمەتگوزاری، حکومەتداری سەرکەوتوو، دڵسۆزی و کوردپەروەری.... نموونەی داهێنان و خاوەندارێتی سەرۆک و پارتی و ڕێبازەکەیەتی .
ئێوەش: ئەوەى بۆتان کرابێت و بکرێت درێغى لێ ناکەن، لەپێناوى نوشست و ژێر کەوتنى کورددا هەمو شتێک دەکەن، پەنا بۆ هەموو دوژمنێک دەبەن، هەر پارت و لایەنێک و شەخصێک تۆزێک هاودەنگ و هاوهەڵوێستی پرسەکانی نیشتیمانی بێت و پێچەوانەى خواست و مەرامى ئێوە بێت، یان لە بەرەی گەل بێت، لاى ئێوە دەبێتە ناِرەحەتى و سەرئێشەو مەراق، بۆ لەناوبردن و سڕینەوەشى هەموو رێگەیەک دەگرنە بەر بەداخەوە.
لەزەمەنی شۆرشی ئەیلولی مەزن و درووستبوونەوەی شۆرش، بەناوی گوڵانی پێشکەوتنخواز و ڕابەرایەتی کردن لە لایەن سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و بەخۆکەوتنەوەیان و دروست کردنی حکومەتێکی تازەی کوردی، پەیداکردنی باوەڕو بەدەستهێنانی متمانەى جەماوەر، بۆ ئێوەو ئەمسالتان بوو بە ماخۆلان و نیگەرانى و خەفەت، بۆ ئەوەش چی نەما نەیکەن ...؟! کە، من بەخاتری پێکەوە ژیان و مانەوەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سییاسی، یەک بە یەکی زامەکان هەڵنادەمەوەو پەنجەیان ناخەمەسەر .
بەڵێ هەبوونی پارتێکی ڕەقەم ئێک چ لە ئاستی نەتەوەیی کورد و چ لە ئاستی عێراق و گەورە بوونى لەگۆرەپانى سیاسەتدا بێگومانم سانا نییە هەزمکردنی بۆتان، زیاتر و زۆرتر بۆتان بووەتە مەراق و کێشەى رۆژ، لەبەر ئەوەى تا پارتی و ڕێبازەکەی گەورەتر بێت و باڵا دەست تر بێت، ئەوا تیاچوون و نەمانى کەس و حیزبی گێرەشێوێن و تێکدەر نزیکتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوەى پارتی جوداى پارتەکانى دیکەیە، ئەو نوێنەرایەتى تەواوى کوردستان دەکات، بەشى زۆرى رۆڵەکانى ووڵاتیش لەگەڵیدان و، دەزانن کە خاوەن چ پێگەو جەماوەرێکین، هەروەها لەرووى ئایدۆلۆژیاشەوە تەواو کامڵ و پێشکەوتوین و، بەعەقڵى سەردەم و گیانى لاوانەو نیشتیمانپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکەدا دەکەین،. پێ بەپێى گۆِرانکارى و پێشکەوتنەکان هەنگاو دەنێین، لە ساحەى سیاسەت و شەڕیشدا بەپراکتیکى ئەوەمان سەلماندوەو هەمیشە لەبەرەی گەل دەرنەچووین. سەرنجى تەواوى جیهانیش بەلاى خۆماندا راکێشاوە، کە ئەوەش بۆ کەسی دواکەتو و نەزانی وەک ئێوە شتێکى قورس و گرانە و مایەى قبوڵ نییە، چون تا میللەت هۆشیار بێتەوەو تا خەڵک راستى و دروستى ڕێبازی بارزانی باشتر بناسێت، گەوجى و نەفامى ئێوەشی بۆ دەرکەوێت، ئەوەش لەکۆتایدا پارسەنگ و بەرژەوەندى بەلاى پارتیدا دەشکێنێتەوە. بەوەش ئێوەو حیزبەکەتان ڕۆژ دوای ڕۆژ نفوس و پێگەى خۆى لەدەست دەدات.
هیوادارین بەخۆتاندا بچنەوەو لاپەڕە تاڵ و ماڵ وێرانکەرەکانی کە بەسەر گەلی کوردستاندا هێناوتانە بیهێننەوە بەر چاوتان و پەند و ئەزموون وەرگرن و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆتان هەستن و لەم قۆناغە ناسک و مەترسیدارەی ناوچەکەو جیهان، دەور و ڕۆڵی کاریگەر و پۆزەتیڤانەی خۆتان بۆ یەکخستنی خواست و ئارەزووەکانی نەتەوەکەمان بگێڕن و رێگا نەدەن جارێکی تر هیوا وخەونەکانمان لە بار ببرێت، و پێنووسەکانتان ببێتە هۆی درز درووستکردن و دووبەرەکی نانەوەو لێکترازان .
چونکە لاى هەموومان مەعلوم و ئاشکرایە، کە سەرجەم ئەو کەس و حیزب و لایەنانەی بۆ مانەوەیان لەدەسەڵات و بۆ سەلامەتى کورسیەکانیان، چەکى میدیا و راگەیاندنى چەواشە و هەواڵى درۆ و بوختان دەکەن و پێنووسی مرۆڤەکان دەکەن بە چەکى کاریگەری مەرامی گڵاویان، کە بەدڵنیایشەوە هەموو دەزانین عاقیبەتى چى دەبێت و، بەرئەنجامى ئەوە چى دەچننەوە ..؟! مێژووى دوورو نزیکیش سەلماندویەتى کە هەر ئەو درۆ و راگەیاندنە چەواشەکاریەیە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەبەین دەبات و ماڵوێرانی و سەرگەردانیش بۆ خەڵک بەرئەنجامەکەیەتی .
بەڵام پێچەوانەکەی گرنگە، مەبەستم رێزگرتنی یەکترو رێزگرتنی ئەوی دیکەی جیاوازو ژیان لە سایەی ئاشتەوایی سییاسی و کۆمەڵایەتیدا، بەڵکو چۆن و بە چ شێوەیەک بەدیدێت با هاوکارو هاودەنگبین..؟ پارتی چۆن بتوانێت تا ئەبەد ناکۆکییەکانی خۆی بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە بکات و بیکات بە هێزی یەکگرتن و پەیوەستەگی کۆمەڵایەتی، نەک هێزی پەرتبوون و لێکترازانی کۆمەڵایەتی، لەکاتێکدا لەو ڕووەوە هەرچی جەنابی سەرۆک بارزانی بنیاتی دەنێت، ئێوە دێن تێکی دەدەنۆ ..!؟ چۆن ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرقەراردەبێت و چی بکرێت بۆ بەردەوامی ئەو ئاشتییەو پتەوکردنی فەرموون لە سەرۆک بارزانی و پارتیەوە فێری ببن و تێبگەن، جێبەجێکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، ئاشتەوایی سیاسی، هەوڵدان بۆ بەرقەرارکردنی، بە تەنها کاری ئێمەی پارتیەکان یان نییە، وەک ئەوەی بە تەنها ئەرکی ئێوەش نیە. بەڵکو حەڵقەیەکی تەکامولی سییاسی و کۆمەڵایەتییە کە هەموو هێز و حیزب و تاک بە تاکی کۆمەڵگا ئەو بەرپرسیارێتیەی بەردەکەوێت، پێکەوە هەم دەیگرنەبەرو هەم بەجێیدەهێنن... ئەگەر هەموان پابەندبووین بە ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو پابەندبوونە ئاشتەوایی و سەلامەتی و ئارامی کۆمەڵایەتیمان پێدەبەخشێت کە هەمومان داوای دەکەین، خۆ ئەگەر ئێوەش پابەندنەبن پێیەوەو پێشێلی بکەن و بەردەوامی بەو بێرێزی و چەواشەکارییە بدەن، بێگومان هاوسەنگی هەستی ئاشتەوایی سیاسی و ئارامی کۆمەڵایەتی دەترازێ و وەڵامی توندی خۆتان وەردەگرن .

ئەنجام ...:
هەموو کۆمەڵگایەک بە ساتەوەختی دژوارو پاشەکشەو خیانەتی ناوەخۆییدا تێدەپەڕێت. گرنگ ئەوەیە ئەو ساتەوەختانەی ماڵوێرانکەرو شووم بوون بۆگەلەکەمان لەبیربکرێن و هەر واشمان کردووە. وەلێ لەبیرکردنەکەی ئێمە لە پێناو سەرلەنوێ بونیادنانەوەی کۆمەڵگایە لە پێناو ئارامی و پێکەوەژیانی هاونیشتیمانیانە، لەسەر بنەمای راست و دروست و پێکەوەیی و هاوگوزەرانی و رێزگرتنی بەرامبەر. لێرەوە پارتی هەمیشە جەختی لەسەر یادەوەری کاری هاوبەش و پێکەوەیی کردۆتەوە. پێداگری لەسەر ئەو ساتەوەختانە دەکەین کە هەمووان یەکگرتوویین، یەک هەڵوێست و یەکدەنگین. ئەوەش تەنها ئەرکی پارتی و پارتیەکان نیە، بەڵکو دەکرێت ئێوەش (هەموو ئەحزابەکان) هەر یەکەتان خەمی خۆتان و گیرفانی خۆتان نەبێت، چیتر دووبەرەکی نەخەنە نێو ریزەکانی کۆمەڵگا، میللەت بۆ چەند بەشێک دابەشنەکەن، یەک حوکومەت و یەک پەرلەمان و یەک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانمان هەیەو هەموو لایەنەکانی بەژداربووش بەرپرسیارێتیتان لەئەستۆیە و شەریکن.
سەیرو سەمەرەی ئەو زەمانە..: هەیە مێژو بۆ ئەوە دەخوێنێتەوە، تاکو فاکتەرەکانی یەکگرتن و یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی بدۆزێتەوەو گەشەی زیاتری پێبدات، کەچی کەس و لایەن هەیە مێژوو بۆ ئەوە دەخوێنێتەوەو بەکاریدەهێنێت، تاوەکو چەواشەکاری بکات و فاکتەرەکانی دووبەرەکی و پەرتبوونی میللەت قووڵترو پتەوتر بکات. ئەو چرکەساتانەی مێژوو زیندوودەکاتەوە کە پڕ پڕن لە دەستکەوت و سەروەری و شانازی گەلەکەمان، بەڵام بە هەڵگەڕانەوەو چەواشەکارییەوە، چی جوان و باش هەیە ناشرین و خراپی دەکەن!.
باسکردنی ئەو چرکەساتانە وەک خۆی، ئەگەر بۆ منافەسەی باشترکردن و پێشپڕکێ بێت تاوەکو وەپێش پارتی بکەون، کارێکی ئەرێنی و باشە، بەڵام ئەگەر مێژوو هەڵاوگێر بکەن لە پێناو مەرامی کەسی و ئەجێندای دەرەکی، تەنها بۆ زامدارکردنی زیاتری بۆدی نەتەوەیی و نیشتیمانی، کەمەبەست لێ ی نانەوەی تەفرەقەو لەبەین بردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسییە، ئەوا کارەساتی گەورەی لێچاوەڕوان دەکرێت و تکایە بەخۆتاندابچوونەوە .




هادی باڵەیی
Top