ئەرکی هاولاتی لەبەردەم کۆرۆنادا

ئەرکی  هاولاتی لەبەردەم کۆرۆنادا

"کۆرۆنا" وەک پەتایەک سەرتان سەری جیهانی داپۆشیوە و بوەبە بەلایەکی مەزنی بێ شومار و مەترسی دار ، هەرەشە ئامێز لەبەردەم جیهانی مرۆڤایەتی دا ، گۆی زەوی داگیرکردوە لەرێگەی بەرکەوتن و تێکەلاوبون لەکەسێک بۆ کەسێکی تر اخو چەند کەسێکی تر دەگرێتەوە ،
بۆیەسەرتا لەولاتی چین دواتر بۆ تەواوی ولاتان گوزراوە تەوە بەرێژەی جۆراو جۆر ، رۆژانە ئامارەکان لەلایەن ولاتان، و رێکخراوی (تەندورستی جیهانی )دەخرێنەروو ، ولاتە زلهێزەکان بەنمونە ئەمریکاو ئەلمانیا و چین و بەدوای " فاکسینن" دژە ئەم ڤایرۆسە وەن ، لێ تاکو ئێستا لەقۆناغی سەرەتای دان، بەپێ خوێندنەوەکان ، شرۆڤەی جیا جیا بۆدەکرێت کەدواجار دەرنجامی جگەلە مالوێرانی ئامانجی چیتر دەبێت ، لەسەر هەمو ئاستەکانی ، زانستی ، سیاسی ، ئابوری ، کۆمەلایەتی ، زۆر شتیتر...بۆیە ئەمەی ئەمرۆ لەرۆژف دایە بریتیە لەئەرکی هاولاتی بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی؛ ئەمانیش:خۆپارێزی و پابەندبوونە بەرێنامایەکانی تەندورستی ، چونکە زانراوە خۆپارێزی باشترە لەچارەسەر، بۆیە ئەوەی لەم وتارەمان دا ئاماژەی بۆدەکەم: زیاتر ئەرکی هاولاتیە لەبەردەم ئەم پەتاییە ، کە برتیەلە: خۆپارێزی لەپاک و خاوێن راگرتنی جەستەو دەرون ئەوانیش بەپێی رێنمایەکانی تەندورستی کە پاک راگرتنی دەستەکان شوشتن ، دەست نەدان لەدەم چاو لوت ، کاتی پژمین دورکەوتنەوەلەکەسانی تر ، بەردەوام هەڵمژینی هەوای پاک ، خواردنی بەسودی پرلە هێزو بەرگری لەش پێی بەهێزتر بێت ، ئاوخواردنەوەی باش ، وەرزشکردن ، دورکەوتنەوەلەکەسانیتر دورلەبەریەک کەوتن ، چونکە هۆکاری سەرکی گواستنەوەی ئەم پەتیایە لەرێگای تێکەلاوی بەرکەوتن دەگوازرێتەوە ، بۆیە خۆپارێزی ئەرکێکی ئاینی ، نیشتمانی ، اخلاقی ، مرۆڤایەتیە ، لەپێناو سەلامەتی خۆت و هاونیشتمانی تر ئەمە هەم ئەرکە ، هەم زەرورە پێداگری لەسەربکەیت ، چونکە هەمو ناوندەکان ، ولاتان ، ڕێکخراوی تەندورستی جیهانی ، حکومەتی هەرێم لەرێگای دەزگاراگەیاندنەکان رۆژانە ئەم رێنمایانەو رێکارەکان ، بەگوێچکەماندا دەلێنەوە ، بۆیە دەبێ هاولاتیش بایی ئەوەندی تیادا هەبێت ، رۆشنبیری خۆی بخاتە گەر لەپێناو سەلامەتی خۆی خێزانی و هاونیشتمانیانی ، پێوە پابەندبیت،
ئەوەی تریان خۆپارێزی لەتەندوریستی دەرونێکی بەهێزدایە چونکە هەمو نیگەرانی و ترسێک دەبنە سەرچاوەی نەهامەتی ، بۆیە بەهزرێکی ئەرێنی لەردواکان بروانین ، بە باوەرێکی قول و خۆپارێزیەکی باش ، ئەویش زیاتر لەمالەوە خۆ خەریک کردن بەکاری بەسود بۆئەوەی ئەورۆژەی لەمالەوەهەمو کاتژمێرێک بە خۆشی و دلفروانی و سودمەندی بەرێبکەین ، مال بکەینە بهەشتێک بۆخۆمان و مال و منالمان و هاونیشتیمانیان ، ئەمە بابێتە نیمچە کلتورێک ، بەدیدی من : کارێکی زۆرباش و دەبینە تاکێکی سودمەند وخاوەن پاشکەوت و دەسهات ، چونکە ژیان ئەوەی لێمانی دەوێت ، نەک پێچەوانە ، بەبیرکردنەوەیکی بچوک ، قسکەتەنگ ببین لەمال ببینەسەرچاوەی نائارامی کێشەو گرفت بخولقێنین ، ژیان بکەینە دۆزەخێک ، بۆیە زەرورە هاولاتی بونی خۆی بەمەدەنیانە بسەلمێنێت ، راستە کاری گەری کردوە لەسەر ئاستی ئابوری و بازارو ژیان و بژێو ئاستی کۆمەلایەتی ،لێ حکومی ناچارییە دەبێت خۆمان رێگەچارە بدۆزینەوە بۆئەوەی زال بین بەسەر ئەم نەهامەتەیەی بالی کێشاوەبەسەر جیهاندا ، هەموو ئەم رینمایانە بۆتاکی کوردستانی زەرورترن ، دەبێ پالپشت و پێداگری پێبکەن لەگەل حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکاریەکان ، چونکە کوردستان و حکومەت ئەمرۆ لە پێشەنگی زۆربەی ولاتانی پێشکەوتو خاوەن پێگەی تەندورستی‌باش و ئابوری بەهێزدان ، ئەمیش بەگرتنەبەری رێکاریەکان ، لەپێناو رێگەگرتن لەم ڤارۆسە کوشندیە ، ترسناکە ، رێکاریەکان رونن ، لای هەموان ، لێ خۆپارێزی لەلایەن هاولاتی و پابەندی تەواوکەرو سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن تۆمارئەکەن ، دژبەم پەتایە ،
بۆیە خۆپارێزی وەک ئەولەویەت لای هاولاتی دواترحکومەت پێکەوە لەیەک سەنگردان بۆروبەروبونەوەی ئەم ڤایریۆسەی کۆرۆنایەدا ، بە خۆپارێزی و پابەندبونی هاولاتی و رێکاریەکانی حکومەت پێکەوە کوردستان دەگەینە کەناری ئارام .
Top