دڵ پیســــــــــــــی ــ دڵ پیسی چیە ؟
March 19, 2020
وتار و بیروڕا
ــ هۆکارەکانی لە قۆناغی پێگەیشتوویی
دڵ پیسی چیە؟
گرفتێکی دەروونیە لەئەنجامی گومانەوە لەنێوان دووکەس کە پەیوەندییەک پێکیان ببەستێتەوە جا دەزگیرانی بێت یان (هاوسەر)ی ژیان پەیدا دەبێت. ئەمەش لەسەر دووبنەما سەرچاوە دەگرێت
یەکەمیان ڕاستیەو لەسەربنەمای هەبوون و ڕاستی خۆی دروست دەبێت و دەرئەنجامی خۆی دەبێت.
دووەمیان کەدرێژە بەباس کردنی دەدەم بنەمایەکی ڕاستی نیەو تەنها چەن بیرکردنەوەو خەیاڵێکی هەڵەی کەسەکەیە لەئەنجامی هەڵسوکەوتی ناڕوون ونادیاری نێوان ئەو دووکەسەیە
هـــــــــۆکارەکانی دڵ پیسی لەقۆناغی مناڵی
ــ نازداری زۆر
مناڵێک نازی زۆری پێ بدرێت هەمیشە دوودڵ و دڵەڕاوکێی دەبێت متمانەی بەخۆی نابێت لەکاتی هاوسەرگیریشدا دوودڵ و پڕ گومان و ترسنۆک دەبێت و هەردەم چاوی لە جێبەجێکردنی هاوسەرەکەیەتی گەرکەم وکورتی تیادا ڕوویدا یەکسەرگومانی لادروست دەبێت.......
ـــ گومان و دودڵی بەخێوکارەکان
گەر مناڵێک لە خێزانێکی گوماناوی وڕەشبین و قەلەقدا گەورەبێت هەمان بیرکردنەوە لەویشدا دروست دەبێت ئەمەش وادەکات گومان و دوودڵی هەبێت بۆ برادەرو هاوسەرو هەموو ئەوانەی لەگەڵی دەژین
ـــ ئازادی بێ سنور(زیادلەپێویست)
بەتایبەت ڕەفتارەکانی وەکو گاڵتەکردنی زۆر و یاری دەست (چەپۆک پیاکێشان و موچڕگ گرتن)و بەدەم پێکەنینەوە هاتن و چوون ئەماە لە مناڵدا بڕوێنە هەمان ڕەفتار ڕەنگدانەوەی دەبێت ڵەسەری و دەبێتەبەشێک لەکەسایەتی لەکاتی هاوسەرگیری و چوونە ماڵێکی تر لایەنی بەرامبەر کەبەوجۆرە پەروەردەیە ڕانەهاتووەو لای ئاسایی نیە تووشی گومان و دوودڵی دەبێت
ــ شکاندنەوەی نادروستی مناڵ
زۆر شکاندنەوەو پێ وتنی قسەی نەشیاو و کەمکردنەوەی سەرئەنجام دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆی گومان و ڕاڕایی کەلەمناڵەکەدا دروست دەبێ بۆ کەسەکانی چوار دەوری
قـــــــــــــــــــــــــــۆناغی دووای مناڵی
ــ ئەزموون و ڕابردووی خراپ بەتایبەتی لەبواری پەیوەندییە قەدەغەکراوەکانەوە (سێکسی ناشەرعی) دوو شێوازە هەندێک جار ئەم کەسەبەهۆی ڕابردووە خراپەکەی گومان لەهاوسەرەکەی دروست دەکات وگرێ کەی ئەوەیە پێی وایە بەرامبەریش وەک ڕابردووی ئەو خراپ کارە ، لایەنی دووەم کەسەکەی کەڵەگەڵ ئەم کەسەخاوەن ڕابردووە دەژیت کاتی بچوکترین جوڵەیەک هێمای شاردنەوەی تێدابێت ڕابردووی کەسەکەی بیردەکەوێتەوەو
دەکەوێتە گومانەوە لێی
ـــ جیاوازی نێوان ژن و مێرد
هەرکاتێک بتەوێت هاوسەردەست نیشانکەیت دەبێت بیرت نەچێت کە لایەنی جەستەیی وڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی وئابووری وتەمەن لەیەک نزیک بن گەروانەبێت لەئەنجامدا پرۆسەکە سەردەکێشێت بۆگومان و ڕاڕایی
ــــ هاوسەرگیری بەزۆر
هەرچەندە لەم سەردەمە کەم بووە بەڵام مانای ئەوەنیە بەبن بەست گەیشتبێت و هاوسەرگیری بەزۆر هەرماوە، ئەم پرۆسانە لەسەردەمی ئێستادا سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت و سەدان گرێی دەروونی دروست دەکات لەناویاندا دڵ پیسیش .زۆربەی قوربانیەکانی ئەم حاڵەتە دەبنەهەواڵ و دەیانبیستین (خۆسوتاندن و خۆ کوشتن و خیانەتی هاوسەرگیری و هتد)
*
توێژەری دەروونـــــــــــــــــــــــــی