کــــــــــــــرۆناو ئەتەکێــــــــت ((خود پەروەردەکردنەوە))

کــــــــــــــرۆناو ئەتەکێــــــــت  ((خود پەروەردەکردنەوە))
کرۆنا جگەلەوەی ڤایرۆسێکی ترسناکە دەکرێ مایەیی دڵخۆشی و سودلێوەرگرتن بێت هەڵبەتە دووای خۆپاریزیمان یان کۆتایهێنانی ڤایرۆسەکە! بەداخەوەبەهۆی خراپ بەکارهێنانی سوشیال میدیای کوردی و لاوازی ئاستی وەزارەتی ڕۆشنبیری ونەبوونی پشکنەرلەسەر تیڤییەکان.و خۆشیان ڕاوێژکارێکی دەروونی یان کۆمەڵاێەتی ، یان سیاسی وهتد یان نیە . وێڕای هاتنی نەوەیەکی پێنەگەیشتووی ڕاگەیاندکار لەڕووی (زمانەوانی . ڕۆشنبیری ڕەفتاری ، نەزانین لەبەهاو واتای بەهاجەوهەرییەکانی مۆڤ ونەتەوە. شارەزانەبوون لە پەروەردە، پێنەگەیشتوو لەواتاکانی ئاسایشی نەتەوەوی و داهاتووی کۆمەڵگەو زۆر زۆری تر) [[دیارە زۆرینە دەڵێم نەک هەموو]] ئەمە وای کرد پەروەردەی تاک و ڕەوشتەبەرزەکان هەڵتەکێت و بشکێت لەکۆمەڵگەولەکاتێکا مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە ! بە بەکارهێنانی ڕستەیەکی نادروستی وەکو (بۆ خۆم دەژیم ) نەوەیەکی نوێ لەپابەند نەبوون بەتایبەتمەندییەکانی ژیانی خۆشیانەوە دروست بێت وبەردەوام لە ڕووخاندابێت وەکو


ــ لەوتاندنی سەرئاوی چێشتخانەو مزگەوتەکان لەکاتێکا کارگوزاری تایبەت بەخاوێنکردنەوەشیان فریایی خاوێنکردنەوەی ناکەوت
ـــ بەچەند ڕۆژ خۆی ناشۆری و بۆنێکی تیژی لەجلەکانی دەدا بۆ شاردنەوەی بۆنی عارەقە؛وهتد..
ـــ قژە چڵکنەکەی بەجەلیەکی تەڕ دادەپۆشی .

ـــ شانازیکرنی زۆرێک لەتاکەکان بەوەی کە هیچ کارێک نازانێت ،وناتوانێت . کەزمانی شیرینی کوردی نازانێت ، کە هێچ شتێک لە کلتوری جوانی کوردی نازانێت چونکە چوار ڕۆژ لەوڵاتێکی تربووە .....
ــــ (شێف)ە خانمەکان لەبەرنامەکانی تیڤی نینۆکەکانیان۲ تا ۳ سم درێژو دەستیان هەرنەدەشۆری و دەستکێشیشیان بەکارناهێناخۆراکەکەیان پێش ئامادەکردن ناشۆردەوە لەهەندێک لەبەرنامەکان ...
ــــ٭ خوداسرۆشتێکی جوانی پێ بەخشیوەو لێوەکانی دەکاتە دەنوکە مراوی و گۆناکانی دەڵێی بۆکست پیا کێشاوە تاکو کاژێر سێی بەرەبەیان سەرقاڵی سوشیال میدیاو ناردنی وشەی( ئۆکەی ، نۆپڕۆبڵەم ؛ ئۆ مایگات ،هتد) شەرمەندە نابێت کەزمانی دایکیشی نازانێت. گەرسەردانی ماڵی بکەیت زۆرناچاریش بیت قێزت نایا بچیتەسەرئاوەکەیان ، لەگەرماو هەرگەڕێ ، پیاڵە چایەک دێنێ تۆزی پێشوترونەشۆردنی بە لێوارپیاڵەکەوە دیارە
ــ هەندێک ئەوەنە لێک نزیک دەبوونەوە لەگفتوگۆ کەهەناسەو تەڕی دەمی قسەکاردەچۆیە سەرگوێگردا جگەلە بۆنی هەناسەی ناخۆش بەهۆی نەشۆردن وپاک ڕانەگرتنی دەم وددانەکان دووای خواردن.هەندێکیش بەهۆی نەخۆشی پوک وگەدەو قوڕگ
ـــ دەمووچاو شۆردن لەبەرنامەیدا هەرنەمابوو گەردیلە چەورییە زیانبەخشەکانی سەردەمووچاوی بەمیکیاجێک دادەپۆشی ولەکوڕاندا دەستێکی وشکی بەدەمووچاویدا دەهێنا.
ــ جگەلە تف کردنەسەرزەوی و پەنجەکردن بەلوتدا و خوراندنی نێوان هەردووقاچی پیاوان بەبێ گوێدانە شوێن و تێکچوونی سروشتی کەسانی دەوروبەر
ـــ کلێنس فڕێدان و بەکارهێنانی دەیان کلێنس لەکاتێکدا پێویستت بەیەک دانەیە
ــ دەست شۆردن لای زۆرێک لە ناسکوشۆخ وشەنگەکان نەمابوو لەبەر جەلی ناوجانتاکەی

ـــ رقیان لەچارەی میوان دەبۆیەوە لەبەرلەش گرانی و زۆریان میوانیشیان لەخۆیان قەدەغە کردبوو،ئێستابەهیوای سەردانیەکن بچن یان بێت،
زۆرکەسی جوێن فرۆشیش ئێستا زیاترلەپێنج جار دەست ودەمووچاوی دەشوات ،
٭٭٭ئەگەر وەک دەست نوێژ قاچیشی لەگەڵ بووایە شەرمی بۆن پێ نایگرت لەزۆرشوێن

ئەمانە دڵۆپی دەریایەکـــــــــــن
ئاخرئەم کرۆنایە ڕابواردنەکانی کەسە لادەرەکانیشی سنوردارکرد وئێستە شەریفانە دانیشتوون خۆ زۆریش باشە .



ڕۆشبیری هەرکۆمەڵگەیەک لەڕۆشنبیری تاکەکانەوە دەست پێدەکات .

کرۆنا نامێنێ وبەسەردەچێت . بەڵام ئەوانەی باسکران کرۆنا زۆریانی گۆڕیت و ئێستا لەترسا جۆرێکی ترە
بەهیوام بۆهەمەیشە پەروەردەی پاک وخاوینی وجوان هاتنەگۆ لەدەروون وبیری هەمووماندا بچەسپێنین و کلتورێکی پێکەوە بەستراوی ژیانمان بێت

۲۷ی ڕەشەمێی ۲۷۱۹



توێژەری دەروونی
Top