بــەرھەمـەکانی_ڕاپـەڕین_چـین؟

بــەرھەمـەکانی_ڕاپـەڕین_چـین؟


دوای تێـپەڕبوونی ٢٩ ســاڵ بـەسەر ڕاپەرینە مەزنەکەی خــەلکی کوردستان گـرنگە نەوەی ئێستا و ھەمووان بزانن بەرھەمی ئەم ڕاپەرینە چی بووە !و ئەم ولاتە لە کوێوە گەشتۆتە کوێ؛

-لـە سێـکتەری پەروەردە دوای ڕاپەرین زیاتر لە4,600 قوتـابـخانە دروستکراون
-ھەرێمی کـوردستان تەنھاخاوەنی 3 زانکۆ بوو لەئێستا دا 16زانـکۆی حکومی و 15زانکۆی تایبەت ھەن.
-لە کەرتی خوێندنی بالا پێش ڕاپەرین 25.000 مامۆستا ھەبووە ئێستا زیاد بووە بۆ 130.000 مامۆستای زانکۆ
-ڕێـژەی نەخوێندەواری پێش راپەرین %32 بوو ئێستا %14 کەمترە

سێـــکتەری تەندروستی:
-بەر لە راپەرین 178 بنکەی تەنـدروستی ھەبوو ئێستا 961 بنکەی تەنـدروستی لە کـوردستان ھەیە.
-دروستکردنی 50 نەخۆشخانە حکومی و 48 نەخۆشخانەی تایبەت .
-ژمارەی پزیشکان بەر لە راپەرین 826 بوو لە ئیستادا 6.693 پزشک ھەن لە کـوردستان .

سێـــکتەری نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە؛
-دروستکردنی 5.000 یەکەی نیشتەجێبوون.
-زیاتر لە 20 پڕۆژەی گەورەی ئـاوی خـواردنەوە دروستکراون.
-دروستکردنی سەدان پارکی گەورە و بچووک لە سەرتاسەری کوردستان.
-دروستکردنی سەدان شەقام و بەرزە پرد وتونێل
-لە کەرتی کارەبا بەر لە راپەرین تەنھا 790 مێگاوات
کارەبا بەرھەم دەھێندرا لە ئێستادا بۆتە 3.570مێگاوات .

سێـــکتەری ئاینی و کۆمەلایەتی و پێکھاتەکان:
-2.197 مزگەوت و 41کلێسا دروستکراون وە زیاتر لە 15کلێسا نۆژەنکراونەتەوە.
-4شەلـتەر بۆ ئافرەتان و دالدەدانیان دروستکراون .
-22بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ئێستادا بوونیان ھەیە.

سێـــکتەری ڕاگەیاندن و ئازادی رۆژنامەگەر:
-38کەنالی ئـاسمانی و 97کەنالی لۆکالی لە ئێستادا بوونیان ھەیە
-160ڕادیۆ و 850 ڕۆژنامە لە دوای راپەرین دامەزراون.

کـۆی گـشتی 7.500پـرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێکراون لە کوردستان دوای ڕاپەرین.
Top