وەڵامێک بۆ(کاوە محمد)ی پەرلەمانتێر

وەڵامێک بۆ(کاوە محمد)ی پەرلەمانتێر
٭ دوای ئەوەی کاوە محمد و چوار هاوڕێی دیکەی لەفراکسیۆنە جیاوازەکان لەبەرەی نەیارانی گەلەکەماندا مانەوەو سێڵفی خەجاڵەتیان دەچرکاندو گۆرانی و شاباشیان بۆ(محمدعەلاوی) دەووت سەرەنجام یەکگرتوویی هێزەکوردستانیەکان پۆرتی عەلاوی و دەستەکانی پشتی و ئەم ساویلکانەشیان شکاند

٭ ئێستا کەهیچیان بۆ نەماوەتەوە جگە لە قەباحەتباری کاوە محمدی گیرفان پڕ لەنوسینێکی غەزەل ئاسایی و پڕلەچەواشەکاری و ساویلکانەدا جارێکی دیکە خەریکی نوسینی شیعرو شانامەیە بۆ عەلاوی و عێراق و کوردستان و پارتی و سەرۆک بارزانی تاوانبار دەکات

٭ جارێ ئەوەی خۆشحاڵم دەکات ئەوەیە دیارە هەڵوێستەکانی بارزانی ڕابەرو هێزەکوردستانیەکان گورزێکی باشی لەدڵیان داوەو خەونی حوشتریانی پوچەڵکردوەتەوە ئەم پیاوە کە ئەڵێی سەری لەبەی خۆر سپی کردوە لەدێڕێکدا دەڵێ عەلاوی ووتی( ئامادەم بەنوسراو بەڵێن بدەم و سواڵیشم کردبێت مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرم) ئاخر یاغنیش جارێ کێشەی سەرەکی ئێمە لەگەڵ عێراق کێشەی خاک وئاو مافە دەستوریەکانمانە ئەوجا بوودجەو موچە خۆ گەلی ئێمە سەدساڵە خەبات و خوێن بۆ موچە نەکردوەو موچەش مەکرەمە نیە پێمان بفرۆشنەوە

٭ جگەلەوەش عێراق وەک دەوڵەت و عەرەبیش وەک مرۆڤ ماوەی یەک سەدەیە دەیان ڕێککەوتنیان لەگەڵ کوردستان کردوەو دواتریش پاشگەزبوونەتەوەو ڕێزی واژۆی خۆیانیان نەگرتوە سەرباری ئەوەیش عێراقی نوێی دوای ڕژێم و دەستوری نوێ قەرار بوو ووێستگەی کۆتاییهاتنی پێشێلکاریەکانی عێراق بێت دەرهەق بە خەڵکی کوردستان
بەڵام ئەوان هیچ حسابێکیان بۆ دەستور نەکردوو هەر ساڵی (۲۰۰۸) لوولەی دەبابەیان کردە خانەقین مووچەو بوجەیان بڕی پارەی پێشمەرگەیان نەدا مادەی (۱٤۰)یان جێبەجێ نەکرد ئیتر خێرە ئێمە بڕوا بە نوسراوی علاوی علوش بکەین؟

٭ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەی کاوەو هاوبیرەکانی زیاد لە نیوو سەدە پێش ئێستا تاقیکرایەوەوسەرەنجامیش دەرکەوت ئەوانەی خاوەنی ئەم تێزەبوون پەشیمان بونەوەو بەشێکیشیان هاتنەوە سەرڕێگەی ڕاستی کوردایەتی و بیری ناسیۆنالیستی کەچی ئەم تازەبەتازە ووشکەڕنی بۆ دەکات

٭ نوسراوەکەی ئەم پەرلەمانتێرە پڕاپڕە لە سیخناخی و دڵ پیسی و دژبەرێتی کوێرانەو کەوتنە سەنگەری دوژمنانی گەلەو هەستی خۆ بەکەمزانینی لێ دەبارێت دەی ئیتر ڕوونە ئەو قوتابخانانەی ئەوی لێ گۆش بوە هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێت

٭ ئەم جۆرە بەشەرانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپترن و هەقە لە قەرەنتینەداو دوور لە کۆمەڵگە لەژێر چاودێری بیری نەتەوایەتیدابن تا بەکەڵکی ئەوەدێن بگەڕێنەوە بۆ نێو کۆمەڵگە

٭دانیشن بەخێرو بەهیوای تەندروست باشیتانم
بژی یەکدەنگی کوردستانیان

Top