عێراق لەلێواری کەوتن و هەلسانەوەدا !؟
February 28, 2020
وتار و بیروڕا
بارۆدۆخی ناهەمواری عێراق رۆژ بەرۆژ لەپەرسەندن و هەل کشاندایە ، هەرۆژەو رروەو ئارستەیەک پەل دەهاوێژێت ، ئەمەش نیشانەی نەبوونی یەک رێزو پاێزراوی سەروەرییە لەم عێراقدا ، بەدەست کۆمەلێک گیرو گرفتی رابدوو هەنوکیەوە دەنالێنێت ، کەنەتوانیوە ببێتە جێگای رەزامەندی هاونیشتمانیان و شەراکەتی راستەقنەی حوکمرانی کردن ، لەژێر ئەم دەستورەی کەهەیەتی ، چونکە حکومرانی کردن لەعێراق جیاوازی و تایبەت مەندی خۆی هەیە ، ئەویش عێراقێکی فرە پێک هاتەی نەتەوەی جیاواز ، ئاین و تایفەی جیاواز ، وەتعدودی سیاشی ، سەربارو بن بارە ؛ کەلەئامانە پێک هاتووە ، بۆیە بەدرێژای حکومرانی دوای ئازدکردنی تاهەنووکەی هەمیشە لەکەوتن و هەلسانەوەداببوە، بەمانایەکیتر کەوتن و هەلسانەوەکەشی کاتی و سرکردن بووە ، لەمەر دۆخ و پرسەکاندا ، سەلماندنی راستیەکان گەواهیدەرن ، لەرۆژەڤ دا، ئەوتا دەنالێنت بەدەستی نەبوونی ئەم یەک رێزەنیشتمانیەو شەراکەتی راستەقینەی تەوا ی هێزە سیاسی و تایفیەکان ، و کەمایەتیەکان ، ئەمە یەکێکە لەگرفتەکان ، رەگی قۆلیشی هەیە و هی ئەمرۆ نیە کەواتە نالاندنەکان زۆرن ، لێ تایبەتر دەستی دەرەکی و هەژموونی هەرێمی و نێودەولەتی بەروون و ئاشکرا پێوە دیارە !
کەواتە عێراق نەنیشتمانێکی یەگرتووی هەمەلایەنە نەخاوەن ویست و سەروەری و پلان درێژی حکومرانی خۆیەتی ، بۆیە گوزارشت لە عیراقی بوونی خۆی ناکات ، "سوکانەکەی" لەدەستی خۆی نیە و بەلکو خەلکانی ترن !!
ئەمە دۆخ و کەشی بارگاوی عیراقە کەکەلەکەبووی نەهامەتی و دەست تێ وەردان بویتە دیارەی رۆژ لەکۆمەلگای عیراقیدا ،
لەوکاتەی عبد المهدی دەستی لەکارکێشیتەوە ، نەتوانراوە لەنێوان تەواوی هێزە سیاسیەکانی عیراق بەبژێرێکی تەکنۆکرات هەلبژرێن کە گوزراشت لە هەمو عیراقیەکان بگات بێ جیاوازی ، بەتایبەتی لەتوافق و شەرکات لەمەر پێک هاتەکان ، سەرەکیان کە کوردو ، سونەوە، و ،شیعەن ، تورکمان و هیتر... کوردە وەک نەتەوەیەک ، هەرێمێک بشکادرە لەم عیراقەی کەهەیە ، نەک وەک کەمینیەک ، کوردستان خاوەن پێگەی خۆیەتی لەچوارچێوەی مافە دەستوریەکاندا لە مافە سیاسی و ئابوری و تەواوی حکومەکاندا ، بۆیە راسپێدراوی ئێستای کە علاوی کە بەربژێرە ، بەهەمان رروحیەتی پێش و هەلسوکەوت دەکات ، بۆیە من وای دەبینم سەرکەووتو نابێت ، چونکە ئەگر ناومالی شیعەو خۆپێشانداران ئۆکەی لەسەر بکەن ، بەم هەلسوکەوتەی ناسیاسینەی لەهەمبەر دۆزی کوردو مافە دەستوریەکانی ، عیراق دیسان هەرلەوکەوتنەی دا دەمێنێتەوە توانی هەلسانەوەی نابیت چونکە کورد ، سونە دوو پێک هاتەی سەرەکین لە عێراقدا ، بۆیە واقع شتێکەو وێنای خۆیان کە نەخشەکە بەروانگەی خۆیان دەکێشن شتێکی ترە ، دورە لە راستیەکان ، سەقام گیری و سەروەری سیادەی عێراق دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ، کەواتە کورد رۆل و پێگەکەی دیارە ، زیاتر یەک رێزی نیشتمانی و نێومالی کوردستانی ، بەربەست و گێرێ کوێرەکان دەکاتەوەو ، زال دەبن بەسەر ئەم "وێناکردنەی" علاوی و رازیبوەکانی لەم رای کردنەی عیراق بۆ کەناری ئارم چونکە کوردستان خاوەن پێگەی ستراتیژو تایبەمەندی خۆیەتی لەئاست گۆران کاری و ململانێکاندا لەناوچەکە ، لەتەک هێزە هەژموونی و هەرێماتیەکاندا ، بۆیە دەبێ بەروانگەی توافق و شەراکەت لەدۆخەکە بروانن لەگەل دەسەبەرکردنی مافە دەستوریەکانی کوردستان ، ئەگیانا عیراق هەرئەم عێراقەی کەوتو دەبێت ، هەلسانەوەی کاتی و ئازار شکێن دەبێت .