لەیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی قوتابیان و لاواندا.

لەیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی قوتابیان و لاواندا.
دامەزراندنی ،هەردو"رێکخراو" لەهەلومەرجێکی گونجاودابوو، لەسەردەستی باوکی روحی نەتەویمان "بارزانی نەمر "، ئامانج لەدامەزراندنی ئەم دوورێکخراوە ، لەقۆناغێکی سەختی خەباتی نەتەوەی جماوەری کوردستاندا بوو لەپێناو پاراستنی خاک ،و نیشتمانی، گەلی کورد بەگشتی، بارزانی نەمر کەدەستی کردە خەبات ، لەپێناو هەمو کوردستان دا بوو ، باوەرو ئامانجی تایبەتی هەبوو ئەویش خەباتی رزگاری نیشمانی کوردستانی کوردستانیان؛ بو بەهەمو چین و پێک هاتەکانیەوە، بۆیە خودی شۆرش وێنای ئەم رەنگدانەوەی نەتەوەی و فرەی لەئاین و نەتەوەجیاواز تیادا هەلکەوتبوو، "کوردناسی" تیادا چەکەرەی کرد ، کە جوانترین پێناسەی دیموکراتی و ئاشتی و برایەتیە دوورلە عنف و توندرۆی ، بۆیە دامەزردانی هەردوو رێکخراو بۆزیاتر خەباتی مەدەنیانەی ئەوساو لەتەک شۆرش دابو کەتاکو ئێستاش هەربەرداوم و درێژەپێدەرن لە خەباتی جماوەری، پیشەیانەی خۆیان ، لەم پێناوەدا خاوەن داستان و شەهیدوو قوربانی و زیندانی سیاسین ، ، وە هەزران کادرو سەرکردەی لێهاتونەتە بەهەرم ، بۆدرێژەدان بەخەباتی نیشتمانی ، سیاسی ، دیموکراتی لەپێناو پاراستنی کوردستان و دەست کەوت و خوێنی شەهیدان ، ئاستی پەیوەندی و گەشەیان لەتەک رێکخراوەکانی جیهانین ، کەساڵانە کۆرکۆنفراسی جیاوازیان هەیە ، چ لەکوردستان، چ لە ئاستی جیهانی دا بەشدارن ، بۆیە رۆل و خەباتی هەردوو رێکخراو هەم جێگای شانازی و هەم جێگای بایەخ و نرخاندن ، لەدیدی زۆربەی سەرکردەکانی کوردو بیانیەکاندا ، کەئاشنایان هەیە لەگەڵ ئەم دوو رێکخراوانەدا ، چونکە جگەلە لەپیشەیانەی خۆیان ، قوتابخانەیەکیش بوونە بۆ پێگەیانی سەرکردەی لێهاتوو ، کەواتە ئومێدو هیوا لێیان چاوەروان دەکرێت لەدرێژەدان بە خەباتی نیشتمانی و مەدنیانەیان، لە پێش خستنی هزری ئاشتی و کلتوری دیموکراسی و پێکەوەژیان لەکوردستاندا ، وە مینبەرێکی گەشەی مەدەنی و شارستانی خەباتی نەتەوەی و نیشتمانی گەلەکەمان بن ، چۆن لەخباتی شاخ بشکدارو قوربانیان داوە ، ئەمرۆش زێدەتر سوروکاری گەریان بەرچاوە لەخەباتی نیشتمانی لە پێش خستنی کۆمالگای کوردستانی و ئاست گەشەی فکرو دارێژەری ئەندازیارانەی هەمان خەبات بن ، لەگۆرانکاری کۆمەلایەتی و بەرەو کومالگای هاوچەرخ و مۆدێرن ، رۆلی شەفافانی یان و ببن بەپردێک لە نێوان هاولاتی و دەسلاتدا لە پێناو باشترین و بەرەو سەرکەوتنی کاروانی کوردستانی بە هێز ، بەسەرۆکایەتی رێزدار" کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت" ،
جارێکی تر خەبات و قوربانی و ماندوو بونی هەردو رێکخراوی قوتابیان و لاوان جێگای شانازی و سەروەری گەلەکەمانن ، پیرۆزبای گەرمیان لەتەواوی سەرۆک دەستەی سکرتاریەت و تەواوی ئەندام و لایەنگرانیان دەکەین ، هیوامان پێشڤەچون و نوێ بونەوەو قۆناغی نەتەوەسازی لەسەردەستی ئێوە بهێتە رۆژەڤ و کارکردن لەسەری لەهەنوکەی و ستراتیژێکی کورتدا ،
بەشانازیوە بەندە ئەندامی هەردوو رێکخراوبویە ، چوارسال کارگێری ناوەندی لاوانی باسرمە بومە و ئەندامی گۆنگرەی حەوتەمی لاوان بوومە ، لەهەولێر ، بۆیە پیرۆزبایان لێ دەکەم هیوام سەرکەوتنە .
Top