ده‌ستگیرکردنی عبدولا ئوجئالان و راستیەکی مێژووی

ده‌ستگیرکردنی عبدولا ئوجئالان و راستیەکی مێژووی

لەسالی(١٩٧٨)حکومەتی تورکیا شالاوێکی گرتن و کوشتنی دژی بزۆتنەوەی چەپی تورکیا دەست پێکرد .ئەو کات عبدولا ئوجئالان یەکێک بوو لەچالاکوانانی ئەو بزۆتنەوەیە .بویە لەگەل هاورێکانی کەبریتی بوون لە جەمیل بایک و رزا ئالتون و دوران کالکان و چەند کەسێکی دیکە .ناچار بوون تورکیا بەجێ بێلن و روو لەسوریا بکەن .دیارە ئەوە بۆ حکومەتی سوریا کە کێشەو ناکوکی زۆری لەگەل تورکیا هەبوو .دەرفەتێکی باش بوو تا (ئاپۆ)و هاورێکانی لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆی دژی تورکیا بەکار بێنێت .بێ گومان دەکرا بەرێز ئاپۆش ئەو دەرفەتە بۆ بەرژەوەندیەکانی کورد بەکار بێنێت .بەلام بەداخەوە ئاپۆ بەبێ رەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانی کورد (پ ک ک)ی دامەزراندو خستیە خزمەت ئەجێندای سوریاو ، پێی وابوو بۆ هەتاهەتایە سوریا بۆ ئەوو حزبەکەی دەبێتە شوینێکی ئارام و بێ کێشە . لەسەرەتایی هەشتاکانی سەدەی رابوردو ،سوریا سەربازگەیەکی لەناوچەی بیقاعی لوبنان بۆ (پ ک ک) کردەوە .ئاپۆ بێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە گۆرەپانی راستەقینەی (پ ک ک ) باکوری کوردستان و خەباتکردنە دژی تورکیا .له‌گه‌ل هێزه‌کانی لەو سەربازگەیە جێگیر بوون و ، دواتریش شانبەشانی هێزەکانی سوریاو فەلەستینیەکان و حزب اللەی لوبنانی شەری ئیسرائیلیان کرد .مخابن ژمارەیەک گەنجی کورد لەو شەرەدا بونە قوربانی ئەجێندای سوریاو هاوپەیمانەکانی(ئه‌م هه‌لۆیسته‌ی ئاپۆ ره‌نگه‌ یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ بێت که‌ ئیسرائیلی هاندا له‌گرتنی ئاپۆدا هاوکاری تورکیا بکات) . دوای ئارام بونەوەی باشوری لوبنان و ، لەسالی ١٩٨٤ بەبریاری مخابراتی سوریا بارەگای ئاپۆ لەبیقاعەوە گوازرایەوە بۆ دیمەشق و لەکوشکێکدا کە نزیکی کوشکی عەبدولحەلیم خەدامی جێگری ئەوکاتی ئەسەد بوو نیشەتەجێگرا .جێگیرکردنی ئاپۆ لەتەنیشت دەزگا گرنگەکانی حکومەتی سوریا بۆ ئەوەبوو ئوجئالان و حزبەکەی بەشێوەیەکی باشتر کۆنترۆل بکرێن . لەو سەردەمەدا سوریا دەرفەتی بە(پ ک ک )دا هەندێ لەهێزەکانی لەبیقاعەوە رەوانەی سنورەکانی نێوان باشورو باکوری کوردستان بکات .دیارە ئامانجی سوریا لەوەدا ئەوەبوو (پ ک ک) وەکو کارتێک دژی تورکیا بەکار بێنێت ، تا ناجاری بکات کێشە سنوریه‌کان لەگەلدا چارەسەر بکات .ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێکی باش بوو تا پ ک ک خۆی له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سوریا رزگار بکات . دیارە سود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته‌ کاتێک راست و دروست دەبوو کە ئاپۆش لەگەل هێزەکانی سوریا بەجێ بێلێت و روو بکاتە چیاکانی کوردستان .بەلام بەداخەوە (پ ک ک) سودی لەو دەرفەتەش نەبینی و ئاپۆ هەر لەدیمەشق مایەوە .ئەم بارودوخە تا سالی (١٩٩٨) بەردەوام بوو.پ ک ک وەکو ئامرازێک کەوتە دەست سوریاو ئێران و بەگوێرەی خواست وویستی خویان بەکاریان هێنا .لەپائیزی(١٩٩٨) تورکیا هەرەشەی لەسوریاکرد ئەگەر چیتر ئاپۆ لەسەر خاکەکەی بمێنێتەوە ئەوە هێزەکانی تورکیا هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی سوریا دەست پێ دەکەن .لەژێر ئەو هەرەشانەدا سوریا ملی بۆ داواکاریەکانی تورکیا شل کردو ،ناچار بوو بەنێوبژێوانی روسیا رێککەوتنی (ئەدەنا) لەگەل تورکیا ئیمزا بکات .لەو رێککەوتندا سوریا پابەندکرا بەوەی کە(ئاپۆ) لەخاکەکەی دەر بکات .سوریا لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەدا ، فەرمانی بە ( ئاپۆ )کرد خاکەکەی بەجێ بێلێت .ئەمە بۆ ئاپۆو پ ک ک بارودوخێکی دژوارو مەترسیدار بوو .سەرکردایەتی (پ ک ک )بۆ دەرباز بوون لەو بارودوخە بۆ سەر دوو بوچونی جیاواز دابەش بوون .بوچونێک هی بالی نەتەوەخوازانی نێو (پ ک ک )بوو کەپێک هاتبوون لە عوسمان و ئوجئالان و نیزامەدین تاش (بوتان ) و کانی یەلمازو ماهر وەلات و هاورێکانیان .ئەمانە پێیان وابوو ، بەهەر شێوەیەک بێت دەبێ ئوجئالان سوریا بەجێ بێلێت روو لەچیاکانی کوردستان بکات .بوچونی دووەم هی بەرەگەز تورک و کوردە چەپەکانی نێو (پ ک ک ) بوو کەبریتی بوون لە دوران کالکان و جەمیل بایک و رەزا ئالتۆن و هاورێکانیان .ئەمانە دژی ئەوەبوون (ئاپۆ) روو لەچیاکان بکات و داوایان لێ کرد روو بکاتە ئەوروپا .لەو کاتەدا سەرۆک بارزانی لەخەمخوری و پەروشیانەوە بۆ ئایندەی کورد لەباکور ، له‌په‌یامێکی فەرمیدا کە ئەو کات لەمیدیاکانی کوردستانەوە بلاوکرایەوە ، داوای له‌ به‌رێز (ئاپۆ) کرد که‌بێته‌ کوردستان و ئاماده‌ی خوشی ده‌ربری که‌ له‌سه‌ر سنور پێشوازی لێ بکات.مخابن (ئاپو) ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆک بارزانی ره‌دکرده‌وه‌و بوچونی بالی نەتەوەخوازانی نێو (پ ک ک ) شی لەبەرچاونەگرت و لەسەر داوای دوران کالکان و جەمیل بایک روویکرده‌ یونان. له‌وێش روی کرده‌ روسیاو دواتریش ئیتالیاو دوا جاریش له‌ کینیا گیرسایه‌وه‌ ،تا لەرۆژی (١٥ شوباتی ١٩٩٩)له‌لایان تورکه‌کان ده‌ستگیرکرا.بێ گومان په‌یامی سه‌رۆک بارزانی له‌وپه‌ری هه‌ستکردن بوو به‌به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌گه‌ر ئاپو ئه‌و داوایه‌ی بەهەند ورگرتبا ئه‌وه‌ به‌ئاسانی ده‌گه‌یشته‌ قه‌ندیل و پارێزراو ده‌بوو.به‌لام به‌داخه‌وه‌ (ئاپۆ) قەدەری خوی دایە دەست کەسانێک کە لەبنەرەتدا پێیان خوش بوو کوتایی بەرۆلەکەی بێت لەناو پ ک ک دا .زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە جەمیل بایک کە ئەوکات بەرپرسی پەیوەندیەکانی پ ک ک بوو لەسوریاو ، رەزا ئالتۆنیش بەرپرسی پەیوەندیەکانی پ ک ک بوو لەئێران لەگەل دوران کالکانی بەرەگەز تورک (کە زور لەئاپۆ نزیک بوەو بوچونەکانی بەهەند وەردەگیران) رۆلیان لەو پیلانەدا هەبوو کە بۆ دەستگیرکردنی (ئاپۆ) دارێژرابوو .ئامانجی سەرەکیش ئەوەبوو پ ک ک بەتەواوی لەبیری کوردایەتی دوور بکەوێتەوەو ببێتە هێزێک بەدەست ئێران و سوریاوە .ئەوەی ئەم بوچونە زیاتر لەراستی نزیک دەکاتەوە ئەوەیە .دوای ئاپۆ هەموو ئەو سەرکردانەی پ ک ک کەخاوەنی هەستێکی نەتەوەیی بوون یان ناچارکران لەناو پ ک ک رابکەن یانیش دەستگیرکران و بەبریاری بایک لەسێدارەدران .بەمەش جەمیل بایک توانی بەهاوکاری ئێران دەست بەسەر هەموو پ ک ک بگرێ و ببێتە بریار بەدەستی یەکەم لەناو ئەو حزبەدا .
Top