(یەکڕیزی وەک مەرجی سەرکەوتن)

(یەکڕیزی وەک مەرجی سەرکەوتن)


٭ زۆرن ئەو گەلانەی دوونیا کە بەقۆناغی ناکۆکی و شەڕی نێوخۆیدا ڕۆشتوون و گوزەریان کردوەو لە ووێستگەیەکدا یەکڕیزیو کۆدەنگی بوەبەفریادڕەسیان و خۆیان لە بەڵای ناکۆکی و خۆخۆری ڕزگارکردوە ، وەلێ بەداخەوە کە سەیری لاپەڕەکانی مێژوی نەتەوەیی ئێمە دەکەیت هێندە ناکۆکی وخۆخۆری تێدایە ناچار دەبێت دەست بەچاوەکانتەوە بگریت هێندە شەرمەزارکەرە

٭ لەسەر ئاستی دوونیا بڕواناکەم نەتەوە مابن ژمارەیان چل میلۆن کەس زیاتربێت و زەوی وخاک و سنورو دەسەڵاتی بەڕێوەبردنیان هەبێت و دەوڵەتیان نەبێت جگە لە کورد کە بێگومان هەرەمی هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی و ململانێ شەڕی ناوخۆی و خوێنڕشتنی یەکتر بەبێ هۆکارو بەسوودی داگیرکەرو دوژمنانی گەلەکەمان

٭ ئەزموونی نزیکەی یەک سەدەی ڕابردووی گەلی ئێمە لە باشوری کوردستان لە قۆناغی شۆڕش وحکومڕانیدا پێمان دەڵێت لەهەرکوێ و لەهەر قۆناغێکدا یەکگرتوو یەکڕیز بووین توانیومانە سەرکەوتووبین و دەستکەوت بۆ گەلەکەمان بەدەست بێنین باشترین بەڵگەش شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و ڕێککەوتنی یازدەی ئازارو قۆناغی بەرەی کوردستانی و ڕاپڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان شەڕی داعش و ڕیفراندۆمی کوردستان ئەمانە و زۆر شتی دیکەش بەرهەمی یەکڕیزی و یەکگرتوی گەلەکەمانە

٭ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی جدیدایە بۆ دروستکردنی ئەم یەک دەنگی و یەکڕیزیەی کوردستان و لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەشمانەوە سەرۆک بارزانی هەمیشە هەوڵی یەکڕیزی و کۆدەنگی داوەو بۆئەمەش باجی گەورەی بەخۆی و حیزبەکشی داوەو تائێستاش هەمان هەوڵی بۆ یەکڕیزی ووجودیان هەیە

٭ بارودۆخی ئاڵۆزی عێراق و ناوچەکەو شەڕی ئەجێنداکان لەعێراق و ئەم ناوچەیەبەگشتی پێمان دەڵێت بێشک و بەدڵنیایەوە دەبێت لەهەمووکات زیاتر یەکڕیزو یەکهەڵوێست تربین ئەگرنا ماف و داواکاریەکانی گەلی ئێمە لەنێو ئەم شەپۆلە ناجێگیرەی ناوچکەدا وون دەبێت و کۆی دەستکەوتاکانمان دەکەونە بەرمەترسی گەورەوجدی

٭ هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی کوردستان بۆ یەکڕیزی ویەکدەنگی جێگەی دڵخۆشی هەموانەو سەرەتایەکی باشە بۆ نیشاندانی زیاتری تواناو هێزی کوردستان لەعێراق و ناوچەکەوجیهان و ئەرکی هەموومانە خەمی سەرکیمان یەکدەنگی و یەکڕیزمان بێت وەک مەرجی سەرکەوتن .
Top