بیناکردنی متمانە لەنێوان هاولاتی و دەستلاتدا.

بیناکردنی متمانە لەنێوان هاولاتی و دەستلاتدا.
متمانە و هەبوونی متمانە لەنێوان هاونیشتمانی وحکومرانی خۆمالیدا ، لەسەربنەمای خۆشەویستی و عدالەت و میکانیزمی سستەماتیکی دەکرێت ، لەهەرولاتێکدا ، بەئیدارەدانێکی سەردەمیانە وهاچەرخدا . تێچووی کەم و سستەمێکی یەکسان تاکەکان خۆیان تیاداببینەوە ، رێگریئەکات لەبەردەم رۆتین و مزاج و شەخسەنەی دا ، لەمامەلەکاندا بەگشتی ، و لەهەمو کەرتەخزمەت گوزاریەکاندا ،بە تایبەتی ، کەواتە کەمی متمانە بەلگەیە بۆهەبونی ئاریشەو دەست تێوەردان عەرقلەدورستکردن ، لەکارنامە و بەرنامەرێژی حکومەت و سەرکردایەتیەکەی ، زۆرجار دەبینین لە ناهوشیاری دەکرێت ، هەندێ جار بە هۆشیاری کەواتە هەردووکیان دەچنە خانەی ، تەگەرەدورست کردن لەبەردەم پێشخستنی ئەم ئیدارەدانەی ولات دا، چ لەلایەن فەرمان بەری میر یەوەبێت اخو هاوڵاتی ئاسایی ، بەلام ئاماژەکان هەمو بۆئەوەن ، هەیکەلیەت و دارێژراوی باش ، هەمو جومگەکان ئاسا دەکەونە سەرخەت لەپێناوگشتی دا ،

ــ کەواتە هۆکارگەلێک هەن بێ متمانەی دوورست ئەکەن ، ئەوانیش دەرخواڕدو ئارستەکردن زۆرگرنگن لەلایەن کلتوری سەرچاوەگرتوی هێزوو خۆشەویستی ئەم گەلە دەهێتە ئارا چونکە هەمویان کوری نیشتمانن ، بۆئێمەی کورد راستیەکی سەلمێنراوە ، لەدەرخواردمان لەلایەن داگیر کەران ، بەلام ئێستا کاتی هاتوە خۆمان بینابکەین ، بە شوراکردنی بەردەوام ، پەیوەندی دوستانە لەگەڵ گەل و ولاتانی پێشکەووتو ، ئەزمونو داهێنانەکانیان لای خۆمان گەلالەبکەین ، بدینە بەرشیکاری سودی هەمەلایەنە لێی هەلێنجین ، بۆئەوەی کوردستان سستەمی باش پێی بخینە خزمەتی گشتی ، تاکو متمانەو خۆشەویستی کاری دەستەجەمعی و رێزگرتنی سەروەری یاسیای و عدالەت بەرپاکەین ، ئەم هۆکار انە لەئارادان ، چۆن بتوانین بگوازینەوە بۆ ناوسستەمی خێزانی و پەروەردەو گەرک و دەزگا معیریفیەکانمان؟ ئەمە کاری لەپێشینەی و ئەولەویەت بێت ،
ـــ بۆیە گێرانەوەی متمانە بەسستم کردنی جومگەکانی حکومرانی دەکرێت ، ئەوانیش بە رێکخستنی سەردەمیانە و کفائات و لێهاتوی و پێوەربن ، لەتەک ئەمەش مکافئە ، هەبێت بۆ هەرفەرمان بەرێکی میری ، ئەوکات دەتوانین بەردی بناغی متمانەیەکی ساخ دورست بکەین ، بۆئەوە ی هەستی بەرپرسیاریەتی بەهێزبیت بەرامبەر حکومەت و دەسلات بەگشتی ، ئەم هەستە چەکەرەبکات ، لەنێوان هاولاتی خۆی ، خێزانی ، سستەم ، ژینگەی کۆمەلایەتی ، پاشان بەرامبەر نیشتمان و خاک و پیرۆزیەکان و سمبولەکان ،
ــ بۆیە ئەمە تەنیا ئەرکی حکومەت نابینم هەموان بەرپرسیارن رێکخراوی مەدەنی و زانگۆ ، مزگەوت و سەنتەرەکان بەگشتی ، ئەویش جارێکی تر گرنگی دان بە توێژینەوەکان بەگشتی لەکوردستان گرنگیان پێ بدەین ،لەپێناو گشتی دا دەرخواردێکی کوردی نیشتمانی ، مرۆڤ سازی دورستی بکەین تائەگاتە ئاستی هاولاتی بوون بهێنە ئارا ، خۆ ئەگەر کەم تەرخەمی بکرێت هەموان لەهەمان بازانەی داخراودا دەخولێنەوە ،
کەواتە رۆنە لەهەمو دونیا حکومەت باوکی ملەت هەژمارئەکرێت ، دەبیت شەورۆژ بخاتەسەریەک لەپێناو هاولاتیانی ، بە هەررێگەو دەرچەیەک بیت هەولی سستەماتیکی و پتەوەی ژێرخانی ئابوری بەهێزبدات ، بۆئەوەی تاکەکان لەژێر ساسەی ئەم دەسلاتە بحسێنەوە و متمانەو ویست و ئیرادەی بەهێزلایان دورست بێت ، هەرمە لەحکومەتی هەرێم چاوەروان دەکرێت ، ئومێداریەکان زۆرن لەهێنانە کایەی ئەم دەرچەیە بەگشتی ، هەرلە چاکسازی بگرە تاکو بژێو داهاتی باشو ئامنی گشتی و حکومەتی بەهێز کە حکومەتی هاولاتی لێی پێناس ئەبێت ، لەگەڵ ئەمەش دەبێ هاولاتی و تەوای رێکخراوەکان هەمو هێزە سیاسیەکانی کوردستانیش پال پشت و هاوکاربن لەم پێش خستنەدا ، بەرپرسیاریەتەکەش دابەش ئەبێت بەسەر هەمو جومگەکانی کۆمەلگادا ، ئەوکات متمانەو بونیادەکانی بتەو درێژخایەن دەبن ، هەمو شتەکان دەکەونە سکەی خۆیان ، ئەوکات دەتوانین پەرە بەم ئومێداریانەبدین بۆ باشترین لە پێناو گشتی دا .
Top