یەکێتی لوغمێکی تەوقیتکراوە بەدەست دۆژمنانی کوردەوە

یەکێتی لوغمێکی تەوقیتکراوە بەدەست دۆژمنانی کوردەوە

یەکێتی بێ گوێدانە ئایندەی کورد ،دەستی بۆ خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر بردو ،دەرفەتی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد .سەرکردەکانی ئەو حزبە لەشاشەی تیڤیەکانەوە بەڕوونی دانیان بەو خیانەتەدا نا .بەلام پارتی لەروانگەی هەستکردن بەبەرپرسیارێتی نەتەوەیی و لەپێناو پاراستنی کورد لەبەلای شەڕی ناوخۆیی(کەئامانجی یەکێتی و ئاغاکانی بوو) دانی بەخۆیدا گرت . بەهۆی ئەو هەلۆێستە بەرزەی پارتیەوە ئەو قوناغە سەخت و دژۆارە تێپەڕی و کورد لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیهان گەڕایەوە پێگەی جاران .دوای ڕووداوی کوشتنی قاسم سلێمانی بارودوخێکی نۆێ لەئێراق دا دروست بوو .بەهۆی لێککەوتەکانی ئەو ڕووداوە پێگەی کورد بەهێزترو پێگەی بەغدا لاوازو بێ کاریگەر بوو .ئەمە دەرفەتێکی نۆێی بۆ کورد رەخساند،تا بتوانێت بەپشتیوانی نێودەولەتی بەلای کەمەوە کوتایی بەو واقعە داگیرکاریە بێنێت کە بەهۆی خیانەتەوە بەسەر کەرکوک و ناوچەکانی دیکەوە سەپێنراوە.دوای دیداری سەرۆکی کوردستان و سەرۆک ترامپ ئەم دەسکەوتەو دەسکەوتی دیکەش بۆ کورد لەواقع نزیک بونەتەوە .بەلام بەداخەوە بۆ لەباربردنی هەموو دەرفەتێکی لەو شێوەیە . یەکێتی و مالی تالەبانی وەکو قومبەلەیەکی تەوقیت کراون بەدەست دۆژمنانی کوردەوەو ،هەر کاتێک هەستیان کرد دەرفەتێکی بچوک بۆ کورد رەخساوە .ئەو قومبەلە تەوقیتکراوە دژی کورد بەکار دێنن. دیارە دۆژمنانی کوردیش باش هەستیان بەو دەرفەتە کردوە کە ئەم جارە بۆ کورد ڕەخساوە .بویە ماوەیەکە هەموو هەولەکانیان چر کردوتەوە تابتوانن لەڕێگای یەکێتیەوە ئەم دەرفەتەش لەکیس کورد بدەن .پێ دەچێت یەکێتی ئەم جارە بەگوێرەی نەخشەو پلانێکی دارێژراو کار بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی داگیرکەرانی کوردستان بکات .بەم نیەتە چەند ڕۆژ پێش پرسی خۆ کوشتنی تاوانبارێکی مادە هۆشبەرەکانی بۆ ئەم ئامانجە بەکار هێناو لەسەر زاری سەرکردە بالاکانیەوە هێرش و پەلامارێکی ناڕەوای کردە سەر دامەزراوە ئەمنیەکانی کوردستان .پارتی و حکومەت لەئاست ئەو هەلمەتە ناڕەوایە ددانی بەخۆدا گرت و چاوەڕێنە لەچوارچێوەی یاسادا ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە .بەمەش تا ڕادەیەک ئەو پیلانەی یەکێتی بێ ئەنجام بوو .بەلام یەکیتی بەدەست لەپشتدانی ئاغاکانی سورە لەسەر ئەوەی کەبارودوخی کوردستان بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار ببات .بەم نیەتە چەند ڕۆژێکە بەفەرمانی بڕیاربەدەستانی یەکێتی بەشە غازی خەلکی هەولێرو دهوک بڕدراوەو دەستیان بەسەردا گرتوە .بێ گومان ئەم تاوانە هیچی لەتاوانی موچە بڕین کەمتر نیە .یەکێتیش کەدەستی بۆ ئەو تاوانە بردوە ئەو ڕاستیە دەزانێت و ڕەنگە پەنا بردنیشی بۆ ئەو تاوانە لەو سونگەیەوە بێت کە پێیان وایە پارتی کاردانەوەی تۆندی دەبێت و بەو هۆیەشەوە ئامانجی داگیرکەران دێتە دی .بەلام سەرکردایەتی پارتی زۆر لەوە هۆشیارترە بکەوێتە تەلەی دۆژمنانی کورد .پارتی بەژیری و لێزانی و لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیە بالاکانی کورد مامەلە لەگەل ئەم پیلانگێریانە دەکات و ئەم لوغمە تەوقیتکراوەش پۆچەل دەکاتەوە.هەلبەت ئەم هەلۆیستەی پارتی لەبێهێزیەوە نیە .بەلکو لەبەر ئەوەیە کە پارتی خۆی بەخاوەنی پرسی کوردو دەسکەوتەکانی دەزانێت و ناتوانێت وەکو یەکێتی لەئاست ئایندەی کورد بێ باکانە ڕەفتار بکات.....هتد
Top