(وەلامێکى کورت بۆ کەسە لەرزووک و ترسنوکەکانى ناو ژێرزەوى و تونیلەکان وە ک حسن نصراللە )

(وەلامێکى کورت بۆ کەسە لەرزووک و ترسنوکەکانى ناو ژێرزەوى و تونیلەکان وە ک حسن نصراللە )

ئیستا کە سەیرى هەندێ راگەیاندن و کەسەکانى نزێک لە وەلاتێک دەکەێن دەبینین کە روى دەم و قەلەمیان کردووتە سەر ناوى بارزانى ، دەیانەوێت لە رێگاى ئەوانەوە لەرزوکى و ترسەکەیان بخەنە پال خەلکى شورشگیر و چاو نەترس و وەلات پارێز وەکۆ سەرۆک بارزانى .
لە کاتى هاتنى داعش بو عیراق و بى هیزى و ناتوانایى هیزى بەرگیرى دەولەتى عیراق و کەوتنى چەک و چبەخانەکانیان بە دەستى داعش لە هەندێ شارى گەورەى وەکۆ موسل و چەندین شارى تر و هاتنى هیرشێکى بەرفراوانى داعش بو سنورەکانى هەریمى کوردستان و بەرگرى کردنى هیزى قارەمانى پێشمەرگە بە سەرکردایەتى سەرۆک بارزانى و داوا کردن لە گشت وولاتان بو هاوکارى کردنى هێزى پێشمەرگە بۆ بەرگرى کردن لە هیرشەکانى تیروریستانى داعش یەکێک لەو وەلاتانە ئیرانى هاوسیمان بوو کە ئەویش بۆ ئەوەى هیرشەکانى داعش نەگاتە سنورەکانیان و نەتوانن بپەرنەوە بو ناو خاکى ئەوان وەلامیان دایەوە بو هاوکارى کە هاوکاریەکە تەنها ناردنى هەندێ چەک و تەقەمەنى بوو ، سەروک بارزانیش سوپاسى هەرکەس ولایەن و ولاتانى کرد بو هاوکارى کردنى هیزى پێشمەرگە بو لە ناو بردنى دەولەتى ئیسلامى عیراق و شام کە داعش خاوەنى بوو و یەکێک بوە لە ترسناکترین تیروریزمى جیهانى ، بە ددان پیدانانى حکومەتى عیراق و کومەلگاى نێو نەتەوەیى .
لە پاش کوشتنى قاسم سلیمانى لە لایەن هیزەکانى ئەمرێکا ، لە هەندێ دام و دەزگا و کەسەکان شتى نارەوا و دوور لە راستى دەدەنە پال حکومەتى هەریمى کوردستان و سەرۆکەکانیان . لە لایەک لە روژنامەى کەیهان کە رۆژنامەیەکى فەرمى وەلاتى ئیران دێن باسى ئەوە دەکەن کە بەرێز سەروکى حکومەتى هەریمى کوردستان بەرێز مسرور بارزانى هاوکارى ئەمریکا کردووە بوو کوشتنى قاسم سلیمانى و ئەو بوختانە گەورەیە دەدەنە پاڵ سەرۆکى حکومەت و دەیانەویت بەم هەوال و زانیارییە نابەجێ و دوور لە راستیانە بێ هیزى خویان بەرامبەر بە هیزێکى گەورەى وەکو ئەمرێکا بشارنەوە جارێکى تر دەیانەوێت زۆلم لە گەلێکى ستەم لیکراو بکەن و هەر بەم هۆیەوە چەند موشەکێک ئاراستەى فروکەخانەى هەۆلیر دەکەن و دەیانەوێت خوشگوزەرانى و ئارامى هەرێمى کوردستان کە جیاوازییەکى زۆرى لە گەڵ ناوچەکانى ترى عیراق هەیە بشێوێنن .
لە لایەکى تر حەسەن نصراللە سەروکى حزب اللە لوبنان کە لە ترسى هێزى ئەمرێکاو اسرائیل لە ژیرزەوییەکونگریتەکان خوێ حەشار داوە دیت لە وتارێک وەکۆ فس فس پالەَوان بە دەمە پیسەکەى لە رزۆکى و ترسنوکى خوێ دەداتە پال سەروک بارزانى و دەمى پیسى بە هندى وشەى نەشیاو و دوور لە راستى هێرش دەکاتە سەر هێزى پیشمەرگە قارەمانەکان ، باسى قارەمانى هەندێ کەس دەکات و وەکو رزگار کەرى هەرێمى کوردستان دەناسینیت ، نازانێت ئەو هەرێمەى ئەو باس دەکات سەرۆکێکى قارەمان و چاو نەترسى هەیە و هەمیشە لە رێزى پیشەوەى بەرگیریدا لە گەل برا پێشمەرگەکاندا بووە هیچ کاتێک بەرەکانى جەنگى بۆ هیچ هیزێک چول نەکردووە ، چ لە شەرى داعش و یان لە کاتى هیرشى بەکڕێگیراوەکانى وەکۆ حەسەن نێراللە و هاوچەشنەکانى کە بە قارەمان ناویان دەبات لە روژانى 16 و 20 و 26 ى ئوکتوبەرى سالى 2017 لە سحێلا و مخمور و شوێنەکانى تر خویان تاقى کردەوە دەیانەوێست هەرێمى کوردستان داگیر بکەن بەلام خوراگرى و بەرگیرى برا پیشمەرگە قارەمانەکان بە سەرکردایەتى سەروک بارزانى لەرزوکانە و بە سەر شوڕى گەرانەوە و خەونە گڕاوەکانیان لە گوڕ نران .
سەرۆک بارزانى هەمیشە وەکۆ فەرماندەیەکى سەربازى دژى گەورەترین هیزى دیکتاتورى ئەو کاتى شان بە شانى برا پیشمەرگەکان لە سەنگەرى هەرە پێشەوەى بەرگریدا بووە بەرامبەر هیزێک کە دەیانەویست ناوى کورد لە سەر نەخشەى جیهان بسرنەوە لە شەرى مان و نەمانى (خواکورک )کە لە کۆتایى شەرى نیوان ئیران و ئیراقدا روویدا ، دیکتاتورى ئیراق ( سەدام ) کە ئەو کاتى کەسانى وەکۆ حەسەن نێراللە و ئەوانەى ئەو باسى قارەمانتیان دەکات بە ناو هێنانى ئەم دیکتاتورە دەلەرزین .بە هیزێکى زور کەم بەرامبەر گەورەترین هێز وەستا و پاشە کەشەى بەو هێزە گەورەیە کرد و دوژمنان دانیان بە قارەمانى و سەرکەوتنى گەورەى گەلى کورد نا ، هەر لەو شەرە گەورەیەدا بوو کە ئەو سەرۆکەى کە ئیوەى زەنجیر لە ملى ئەربابەکانتان بە لەرزوک ناوى دەبەن مژدەى سەرکەوتنە زور گەورەى بە گەلى کورد دا ، مێژوو شاهدى گەورەیى ئەم هەموو سەروەرییەیە .
ئیستا دەپرسم لە ئیۆەى دەست و پەنچە و بە کرێگیراو و ئەوانەى چاویان بە ئارامى هەریمى کوردستان هەلنایت و لە رزوکى و ترسنوکى خوتان دەدەنە پال کەسانى تر وئێستاش ناویرن لە تونیل و ژێرزەوییەکان بهینە دەرەوە و خەلکى بیتاوان دەکەنە چەپەرى خوتان و بە دەمى پیستان باسى سەروەرى و قارەمانى سەرکردەیەکى پێشمەرگە دەکەن ، پیویستە ئیوە و ئاغاکانتان باش بزانن روبارى گەورەى خەباتى کوردایەتى و قارەمانەتى گەلى کورد و سەروکى پیشمەگەمان بە دەمتان پیس نابیت و ئەو روبارە هەمیشە بە پاک و خاوێن دەمینیتەوە ، ئێوە و ئەو دەستانەى لە پشتانن باش بزانن کە کاروانى نەبەردى و قارەمانیەتى گەلى کورد بە سەرکردایەتى سەرۆکى خوشەویستمان لە بەرەو پیش چوون بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجى سەرەکى کە دروست بوونى دەوڵەتى کوردستانە .
Top