داڤۆس و ەرچەرخانێکی تر بۆکوردستان
January 23, 2020
وتار و بیروڕا
داڤۆس بو پێنگاڤەک لەوەرچەرخان بۆ کوردستان گەلی کورد بەگشتی ، کۆربەندی سالانەی ئابوری لێی دەخرێتە رو ، بۆکوردستان ، لەپال ئابوریەکە ، سەلماندنی دانپێنانێکی تربو لەئاستی دەولی و دبلوماسی دا ، ئەویش بەرەسمی بانگ هێشت کردنی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دانیشت و گفتگۆ لەگەڵ دۆنال ترمپ سەرۆکی ئەمریکا ، کەزلهێزی یەکەم و سەرکێشی جیهان ئەکات ، وە بەلگەیە کی حاشاهەلنەگر ەلەتەک ئاڵای ئەمریکا ، ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەشەکایەوە ، کە کوردستان هەرێمە لەچوارچێوەی عیراقێکی فیدرالیدا ، لێ واقع ، شتێکی تر پێمان ئەلێت ، بۆیە ئەمە گەیاندنی جارێکی تری دەنگ و ئیرادەی گەلێکە ، پێناسە بۆتەواوکاری ریفرانۆم ، کە کورد وەک گەڵ دوای سەربەستی و سەروەری ئەکات ،
بۆیە پێشوازی و دانیشتن و ئەتەکیێتەکان ، دەرخەری وجودو سەلماندنی ئیرادەی گەلی کوردستان بەر چاڤ ئەکات ، لەنێوان هەردو سەرۆک ، لەدوپاتی هاوبەشی ئامانجەکانیان ئەوانش بەرنگاری و شەرکردنی دژبە تیرۆر و داعش و هاوبیرەکانە ، بۆیە تاکد کردن لەم پالپشتەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کوردستان ، لەم هەلومەرجە ناهەموارەی ناوچەکەو عیراق پیادا تێپەرئەبن ، موژدە بەخشن بۆ ئاسایشی نەتەوەی کورد ، زیاتر هاوکاری لۆجستی و هاوکاریەکانی تر ، بۆ کوردو پێشمەرگە بە تایبەتر ، بۆیە خوێنەوەکان پێمان ئەلێن ، وجودو ئامنی کوردستان ، سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک مسعودبارزانی ، سەلماندنی حیکمەتەکانیەتی لەمەر دۆزی رەوای گەلەکەی بەگشتی ، دەبێت ئەم ئامانجە نەتەوەیەکانی بهێتە دی، کات ، شتێکی ترە لەم پرسە چارەنوس سازە .
ئەوەی تر گرنگە سیاسەتی یەک بوی کوردستانی لەنیو کوردستان ، و لەهەمبەر عیراق و هەرێمایەتی کە رۆلی ایجابیان نواندوە تاکو ئێستا ، کە نەبوینە بەشێک لەململانێکان ، پارستنی ئەم سیاسەتە بەدیدی من لەئەمرۆ ستراتیژدا ، تاکاتی کۆی دێت لە سالحی گەلی کوردستان تەواو دەبێت.. کەواتە ئەمرۆی کوردستانیش لەپال ئەمە گرنگی و تایبەت مەندی خۆی هەیە ، ئەویش ئومێداریەکانی کابینەی نۆ لە نوێبونەوەو ریفۆرم کردنی تەواوی کەرت و سێکتەرو جومگەکان ، لەباشترکردنی بژێو ، عدالەت نواندن ، پێنگاڤ پێنگاڤ ، بەرەو وەرچەرخان ئەچین ، بەگرتنەبەری ژیری سیاسی و عقل پێوەری بریارو لێکدانەوەکا ن و دەست کەوت و تێچو ، هەمو ئەمانەو ئیرادەیەکی بەهێزو ، وە لەژێر حیکمەتەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دا ، کورد کوردستانیان لەژێر پەرچەمی کوردستان دا ، دەحەسێنەوە
۲۲ـــ۱ـــ۲۰۲۰ـــــــــچوارشەمە