دیــــداری لــــــوتکــــە

دیــــداری لــــــوتکــــە

ئەو دیدارەی دەمێــکە ھەمووان بە پەرۆشەوە لە ئاستی جیھـــان چاوەرێی بوون دواجار ئەنجـامدرا
ھەر زوو بووە گرنگترین رووداوی رۆژەڤ لەسەر ئاستی جیھان وە میدیا گەورە و کاریگەرەکانی جیھان بەشێوەیەکی زۆر گرنگ روومالیان کرد ،تەنانەت میدیایەکی وەک فۆکس نیوزی ئەمــریکی کە ژمارەیەکی گەورە و کاریگەری میدیایی جیھانە بە مانشێتێکی گەورە نووسی بووی سەرۆک ترەمپ لەگەل سەرۆکی کوردستان کۆبۆوە ئەمە میدیایەکی لۆکالی و بێ ئەرزش نیە تا بکەوێتە ھەلەی وا و ھەستی پێ نەکات بەلکو ئەمە رووە راستیەکەی سیاسەتی ئیدارەی سەرۆک ترەمپە بەرامبەر بە کوردستان، وە فۆکس نیوز ئەو میدیا کاریگەرەیە کە لە ناوەندی بریاری سیاسیەوە ئاراستە دەکرێت
لە ئاستی جیھان ھەموو ئەو سەرۆک و سەرکردانەی بەژدار بوون خاوەنی ولاتی سەربەخۆ بوون تاکە ھەرێم کە داوەت کرابێت بە فەرمی بۆ کۆربەنــدی داڤۆس ئەوا ھەرێمی کوردستان بووە وە ھەر ئەوەش نا لەنێو ھەموو ئەو ولاتانە سەرۆک ترەمپ لەگەل سەرۆکی ئەو ھەرێمە کۆبۆوە لەکۆی ئەو شەش دیدارەی کە ھەی بوو لەم ھەموو سەرۆک و سەرکردەی جیھان تەنێ ٦ کەسایەتی کاریگەری بینی وە دیدارەکانی سەرۆک ترەمپ پتر لەگەل گەورە کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان بوو،سازدانی ئەم دیدارە ئەمە دەردەخات کە پێگەی بەھێزی کوردستان لە چ ئاستێک دایە،بە روانین لە دیدارەکەش ھەمووان ھەستمان بەوە کرد کە ئیدارەی سەرۆک ترامپ جیاوازتر دەیەوێت مامەلە لەگەل کوردستان بکات وە مەبەستێتی کە ھاوکێشەکان لە بەرژەوەندی گەلی کورد بشکێنێتەوە بە تایبەت دوای ئەوەی نوێنەرانی کورد دەنگیان بە دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەدا وە ئەمریکیەکان تێگەشتن کە ناکرێ بەم چەشنە لە سیاسەت بەردەوام بن لە سەرانی عێراق وە خەریکە ئەو لاسەنگەی کە لار کرابوو راست بکرێتەوە کە ئەمە سیاسەتی ئیدارەی ئۆباما و دیموکراتەکان بوو بەلام ئیدی ئیدارەی کۆمارییەکان جیاوازتر مامەلە دەکات،وە دانانی ئالای کوردستان لە پشت سەرۆکی زلھێزترین ولاتی دنیا ھەروا شتێکی بێ پلان و بێ بەرنامە و سوتفە کراو نیە بەلکو ئەمە بابەتێکی تەواو دیراسەت بۆکراو بوو لە لایەن کۆشکی سپیەوە بە وردی کاری بۆ کراوەوە پلان دارێژراو بوو،وە لەرووی ھاوسەنگەیەوە دیدارێک بوو پر بوو لە باوەربەخۆ بوون و ئیرادەی بەھێز کە لە سەرۆک نێـچیرڤان بارزانی ھەستی پێکرا بە تایبەت دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ وتی ئێمە داعشمان تێکشکاند سەرۆک نێـچیرڤان بارزانی بەوپەری باوەربەخۆبوون وتی ئێمە و ئێوە ئەمەش ئەنجامی خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکان و سیاسەتی دیبلۆماسی سەرۆکە وە لەرووی زمانی جەستەیەوە سەرۆکی ھەرێم زۆر بەھێز و کاریگەر دەرکەوت ھەر زوو وێنەکانی بوون بە رووپەری مالپەر و میدیاکانی جیھان و سەرنجی ھەمووانی راکێشێت وە لە شرۆڤەکان باسیان لەوە کرد کە سەرۆک نێچیرڤان ھێندە بەھێز دەرکەوت وەک سەرۆکی ولاتێکی زلھێز مامەلەی کرد و سەرۆک ترەمپ یش ھەمان مامەلەی کرد لەگەلی وە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەی دیبلۆماسی سەرۆک نێـچیرڤان بارزانی "ە کە توانیوتی بەم پێگە بەھێزەوە نونێەرایەتی گەلی کورد بکات وە ئەم دیدارە گۆرانکاری گەورەی بەدوای دێت لە تەواوی ناوچەکە.وە سەرۆک ترەمپ مەبەستێتی کە متمانە بۆ کورد بگەرێتەوە دوای ئەو رووداوانەی روویاندا.
Top