(کۆنگرەی داڤۆس وەک دەرفەتێکی پڕدەستکەوت بۆ کوردستان)

(کۆنگرەی داڤۆس وەک دەرفەتێکی پڕدەستکەوت بۆ کوردستان)
٭ (داڤۆس) کۆڕبەندێکی ئابوری جیهانیەو لە ساڵی (۱۹۷۱) لەشاری داڤۆسی سویسرا لە(۲۳ هەتا ۲٦) کانوونی دوەمی هەموو ساڵێک دەبەسترێت و زۆرێک لەسەرۆکی ووڵاتانی دونیاو کاربەدەستانی جیهان تێیدا بەشدارن و چەندین بیروڕای سیاسی و ئابوری سەرنج لەمیانی ئەم کۆنگرەیەو لەپانێڵەکانیدا دەخرێنە بەرباس و گفتووگۆی جدی و گەنگەشەی لەسەر دەکرێت

٭ بۆیەکەمجار نوێنەری هەرێمی کوردستان لەساڵی (۲۰۱۷) بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بەشداری ئەم کۆڕبەندەی کردوو ساڵی (۲۰۱۸) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەشداریکردو ئەمساڵیش سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی فەمیکراوەو بەشداری کۆنفڕانسەکە دەکات

٭ لەو دووجارەی پێشوو هەردوو سەرۆک زۆرترین دیدارو چاوپێکەوتن ودیداریان ئەنجامداوە بەمەبەستی گەیاندنی زیاتری پەیامی کوردو کوردستان لەسەر بارودۆخە ئابوری و سیاسیەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیهانیش بەجۆرێک لەسوودی کوردستان بشکێتەوە

٭ لەڕاگەیەنراوی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردساندا هاتوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری فەرمی لەکەڵ سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتوەکان دەبێت ئەمە جگە لە چەندین دیادری گرنگی دیکە لەگەڵ سەرۆکی ووڵاتان و کۆمپانیاو خاون سەرمایەکانی جیهان بەئومێدی ئەوەی بتوانن زۆرترین سوود بە کوردستان و ئەزمونەکەی و دۆزەکەی بگەیەنن

٭ لەبەرڕۆشنایی ئەو ڕووداو پێشهاتە خێرایانەی عێراق و ناوچەکە و هەڵووێستی دژبەرانەی عێراق لەهەمبەر ئەمریکا دوای کوشتنی (قاسمی سولەیمانی و ئەبومهدی مهندس) و بڕیاری پەڕلەمانی شیعی بۆ دەرکردنی ئەمریکیەکان و هێزە بیانیەکان زەنگێکی مەترسیداربوو هێزە عێراقیە پرۆئێرانیەکان ئاراستەی ئەمریکایان کرد بەجۆرێک ئەمریکەکان ڕەنگە پێشبینی هەڵووێستی لەوچەشنەی نەکردبێت

٭ سەرەنجام ئەمریکیەکان بۆیان دەرکەوت یەکێک لە باشرین دۆستەکانی لەناوچەکە کوردو کوردستانەو پشتکردنە کورد لە ڕوداوەکانی خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر) گەورەترین هەڵەبووکە ئەنجامیانداو پێوویستە هەوڵی ئارامی و ئاوەدانی کوردستان بەردەوامی هەبێت و وەک هەمیشە پێگەی بێ نەوایان و چاوگەی ئارامی و ئاسودەیی بێت بۆ عێراق وناوچەکەش

٭ لەهەموو حاڵەتێکدا کوردستان لەبەردەم مەترسی و دەرفەتدایەو سەرەڕایی گوشارە جۆراوجۆرەکان هێشتا ژیرانەو بێلایەنانە مامەڵەی کردوەو پێوویستە سیاسەتی هاوسەنگی درێژە پێبدات و دیداری لووتکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵدترامپ ماناو مەغزای خۆی هەیەو چاوەڕوانی زۆری لەسەر بونیاددەنرێت

٭ (دۆناڵدترامپ)ی سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنفرانسی داڤۆس تەنها شەش دیداری فەرمی دەبێت کەیەکێکیان دیداری نێچیرڤان بارزانیە و فۆکسێکی گەورەی میدیاییش لەسەر ئەو دیدارە هەیە چونکە لەئێستا ئەمریکاو ئێران لەقۆناغی کێبڕکێی میدیای وو سەنگەر بەندی دەولی چونەتە قۆناغی دوژمنکاری و هێرشی سەربازی و دۆخی عێراق وناوچەکەش زیاتر بارگاویە بەبارگرژی و پێکدادان و هەوڵی هێوکردنەوەو ئاگرخۆشکردنیش شەڕیش بەردەوامی هەیەو لەهەموو بارێکدا هەوڵی کوردستان بۆ قۆستنەوەی دەرفەتە سیاسی و ئابوریەکانی ئەم لێکەوتانەیەو پارستنی ئارامی کوردستان و بوونیادنی کوردستانێکی بەهێزتر

٭ باردۆخی عێراق و شەڕوپێکدادانی ئەمریکاوئێران زەمینەی درفەتی بەسوودو خەتەریاتیشی بۆ کوردستان پێیەو نێوانی دەرفەت و خەتەرەکەش تاڵە دەزویەکەو هەنگاوی ژیرانەی پێوویستەو نێچیرڤان بارزانی وحکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی ڕابردوو ژیرانە ئەم هاوسەنگیەیان ڕاگرتوەو بێگومان بەردەوامیشی دەبێت و دوای داڤۆس بارزانی سەردانێکی فەرمی بۆ ئێرانیش هەیەو بەم هەنگاوانە دەمانەوێت بەجیهان بڵێین ئێمە لەسەنگەر بەندی نین و هەموو هەنگاوێکیشمان بۆ دۆزە ڕەواکەی خۆمانەو کوڕی خۆمان بەقوربانی کچی کەس ناکەین.

Top