دیوی دووەمی پشت پەلاماردانی سەرۆک بارزانی

دیوی دووەمی پشت پەلاماردانی سەرۆک بارزانی
هەر کەسێک لە پەلاماردانی دوژمنانی دووربێ! واتا کەسێکی لاوازە و هیچ مەترسییەکی لەسەر دوژمنەکانی نییە، بە واتایەکی تر دوژمنان هیچ حیسابی لەسەر ناکەن و بوونی بە هەند وەرناگرن، بەڵام بە پێچەوانەوە هەر کەسێک لەلایەن دوژمنەکانی پەلامار بدرێ، واتا کەسێکی بەهێزە و مەترسی لەسەر مەرام و بەرژەوەندی دوژمنەکانی درووست کردووە، سەرۆک بارزانی وەک رابەری کورد بەردەوام لەژێر سێرەی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان دایە و بەردەوامیش پیلانی لە دژ دەگێڕن و زۆرترین جاریش پەلاماری دەدەن، تەنانەت وای لێهاتووە بەردێک لە ئامانەوە بەربێتەوە و بۆ دوژمنانی کور زیانی هەبێ دەڵێن: ئەوە دەستی بارزانی لە پشتە.
لە سەروبەندی ریفراندۆم و دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمیش هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی سەرۆک بارزانی هەموو دوژمنانی کوردی لەسەر خوانی پیلانگێڕی سیاسی و سەربازی کۆکردنەوە، جگە لەوەش دوای ئەوەی نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی چاویان بڕییە سەر دەستکەوتەکانی کورد، بەر لە هەموو شتێک کەوتنە گەف و هەڕەشە لە سەرۆک بارزانی، لە بەرامبەردا سەرۆک بارزانی وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی و لەژێر کاریگەری ئەو کلتوورە کوردپەروەری و شۆڕشگێڕیەی لە بارزانی نەمر بۆی مابووەوە، هەڵوێستی وەرگرت و بەرگری کردنی لە دەستکەوت و ماف و ئازادیەکانی کورد بە ئەرکی خۆی زانی.
لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمەریکا و لە بەغدای پایتەختی عێراق، رۆژنامەی (کەیهان)ی رژێمی ئێران کەوتە ورووژاندنی ئەوەی گوایە مەسرور بارزانی لەو کوشتنە هاوکاری ئەمەریکای کردووە، دواجاریش حەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حزبوڵڵای تیرۆریستی لوبانی کەوتە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان و پەلاماردانی سەرۆک بارزانی، کورد دەڵێ: ئەو کاسە بێ ژێر کاسە نییە، ئەو هەموو دژارتی کردنەی کورد و پەلاماردانەی سەرۆک بارزانیش لەلایەن دوژمنانەوە بێ هۆکار نییە و ئامانجێکی مەبەسدار و دوژمنکارانەی لە پشتە، پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە چی لە پشت ئەو پەلامارەی دوژمنانەوەیە؟
بە هەموو پیوەرەکانی شۆڕشگێڕی و بەڵگە مێژووییەکان سەرۆک بارزانی رابەرایەتی رەوتی کوردایەتی و بزاڤی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە و دەکات، ئەوەش پێچەوانەی خواستی سیاسەتی داگیرخوازی هەموو داگیرکارانی کوردستانە، لێرەوە دەگەینە ئەو راستییەی کە پەلاماردانی سەرۆک بارزانی پەلاماردانی هەڵوێستەکانیەتی، پەلاماردانی رەوتی کوردایەتی و بزاڤی سەربەخۆیی کوردستانە، پەلاماردانی دەستکەوتەکانی کورد و سەروەریەکانی مێژووە، پەلاماردانی بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و دوور لە دڵەکێیە بۆ کورد،
Top