گۆرانێک لەخیتابی ئەمریکادا هەبوو
January 12, 2020
وتار و بیروڕا
ئەو گرژی و ئالۆزیانەی بەهۆی کوشتنی سلێمانیەوە لەنیوان ئەمریکاو ئێراندا دروست بوون .مەترسیەکی جدیان لەسەر ئاسایشی هەموو ناوچەکە دروست کرد.لەوەها بارودوخێکدا بۆ هەرێمی کوردستان کە هێشتا بەشێکە لەئێراق .زۆر ئەستەم بوو بتوانێت بالانس لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا ڕباگرێت . تەنانەت زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو هەولێر پێی خوش بێ یان نە .وەکو بەغدا (کەخۆی بۆ بەرەی ئێران یەکلاکردەوە) دەبێت خۆی لەنێوان ئەو دوو زلهێزە جیهانی و ناوچەیەدا یەکلا بکاتەوە. بەلام دەرکەوت توانایی دیبلوماسی هەولیر زۆر لەوە بەهێزترو کاریگەرتر بوو کە هەندێک کەس پێشبینیان بۆ دەکرد .هەولێر لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بەپیادەکردنی سیاسەتێکی ژیرانەو واقییانە بێ لایەنی خۆی لەئاست گرژی و ئالۆزیەکاندا پاراست .لەلایەکەوە دانیشتنی پەرلەمانی ئێراقی بایکوت کرد کە زۆرینەی شیعە تێیدا بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایاندا .لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی کوشتنی سلێمانیەوە پرسەو سەرخۆشی خۆی بەتاران راگەیاند .لەوەش گرنگتر ئەوەبوو کە سەرۆک بارزانی لەڕاگەیێنراوێکدا داکوکی لەوە کردەوە کە کورد لەگەل ئەوەدا نیە ئێراق تۆشی شەڕی بەوەکالەت و چارەنوسێکی نادیار ببردرێت.هەلبەت دوای هێور بونەوەی بارودوخەکە دەرکەوت هەولێر زۆر لیزانانەو زیرەکانە مامەلەی لەگەل بارودوخەکەدا کردوە .توانی وەکو ناوەندێکی سیاسی گرنگ سەربەخۆیی خۆی لەبڕیارداندا بۆ جیهان و ناوچەکە بسەلمێنێت .دیارە کاریگەری ئەم سیاسەتە ڕاست و دروستەی هەولێر لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا بەدی کرا کە لەنێوان وەزیری وزەی ئەمریکاو بەڕێز مەسرور بارزانیدا ئەنجامدرا .من پێم وایە لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا بەرامبەر کورد گۆرانێکی پۆزەتیف لەخیتابی ئەمریکادا هەبوو .وەزیری وزەی ئەمریکا لەپەیوەندیە تەلەفونیەکەدا دەلێ :ئێمە هانی کومپانیا ئەمریکیەکان دەدەین بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لەکوردستان ،وە هەول دەدەین لەبواری وزەدا وەکو دوو هاوبەش پەیوەندیەکانمان تۆندو تۆلتر لێ بکەین ......هتد.بێ گومان ڕەنگە ئەوە جاری یەکەم بێت بەرپرسێکی بالای ئەمریکا بەم ڕوونیە کورد بەهاوبەشی خۆی بزانیت بەتایبەت لەپرسێکی گرنگی وەکو وزەدا.