112 ملیارد بەرمیل نەوت و جەنگێک بۆ دەستگرتن بەسەر سەرمایەی عێراقدا

112 ملیارد بەرمیل نەوت و جەنگێک بۆ دەستگرتن بەسەر سەرمایەی عێراقدا

ڕۆژنامەی پەبڵیکۆی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی لەمەڕ خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی عێراق لە دژی ئەو سیاسیە گەندەڵانەی کە نووسەر ناویناوە وڵات بەڕێوە دەبەن، بڵاو کردووەتەوە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت "ملیۆنان عێراقی لەوپەڕی ھەژاری و نەبوونی کارەبا یان ئاوی خواردنەوە دەژین، ھەرچەندە ئەوان لەسەر دەریایەکی ئاڵتونیی ڕەش ڕێدەکەن".



بەپێی نووسەری ڕاپۆرتەکە (ئارمانیان ناتەنین) لەڕاپۆرتێکیدا کە لە ڕۆژنامەکەدا بڵاوکراوەتەوە، داھاتی بودجەی عێراق لەنێوان ٢٠٠٣بۆ ٢٠١٨ نزیکەی ٨٥٠ ملیارد دۆلارە، ھەروەھا ئاماژە بە پرسیارە چارەنووسسازەکانی ئەو یەدەگە زەبەلاحەی نەوتی عێراق دەکات، کە دووەمین گەورەترینە لە جیھاندا لەپاش داکیرکردنەکەی ئەمریکا لەو وڵاتە لە ٢٠٠٣.



ھەر سەبارەت بەو بابەتە، نووسەر ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کە قەیرانی سیاسی لە عێراق، وەک ڕەھەندی نێوخۆیی و ھەرێمی زیاد دەکات بۆ سەر قەیرانی نێودەوڵەتی، کە بریتییە لە شەڕێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ١١٢ ملیارد بەرمیل نەوت. سەرەڕای ئەوەش، لە پاش ٢٠٠٣ەوە چین بوو بە یەکەمین وڵات بۆ ھاوردەکردنی نەوتی خاوی عێراق.




تەنگ و چەڵەمەی گەورەکان


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گەڕانەوەی پیشەسازی نەوتی عێراق بۆ کۆمپانیا نیشتیمانییەکان شکستی ھێنا، بەو پێیەی کە لە١٩٧٢ەوە بوونی ئەم پیشەسازییە خاوەندارێتیەکەی وڵاتى عێراق بووە. شەش کۆمپانیای سەرەکی کەرتی تایبەت کە تێبینی کراون،١٥٪‏ ی بازاڕی جیھانییان کۆنتڕۆڵ کردووە، وەکو (BP ، Royal Dutch Shell و ExxonMobil). لەکاتێکدا زۆربەی وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت ئەندامی (ئۆپیک)ن، کە خاوەنی ٨٥٪‏ ی بەرھەمھێنانەکەن، کۆمپانیای (Chevron) شەڕی مۆنۆپۆڵ کردنی ئەو بەرھەمھێنانە دەکات، بەوەی پیشەسازییەکە بکات بە کەرتی تایبەت.





سەرەڕای ئەوەش، واشنتۆن سەرکەوتوو بوو لە بەدەستھێنانی سعودیە کە بەشێکی نەوتەکەی بفرۆشێت بە ھەردوو کۆمپانیای(Standard Oil of California ، Texas Oil Company) ئەوانەی لە ساڵی ١٩٣٣ کۆمپانیای ئارامکۆ (Aramco) یان دامەزراندبۆ قۆستنەوەی یەدەگەکانی. سەبارەت بە عێراق، ڕژێمەکە ناتوانێت کاریگەری ئەو ھێزە، یادەوەری و پاشماوەی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی عەرەب یەکسەر وەلا بنێت کە بۆ چەند دەیەیەک دەسەڵاتی ھەبووە.





لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، کە لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ ئەنجامدرا، ھیچ یەکێک لە شەش کۆمپانیا گەورەکە تەندەرەکەیان نەبردەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرێک لە کۆمپانیاکان وەک (ExxonMobil، Total، Russia’s Zarobizneft) ئیکسۆن مۆبێل، تۆتاڵ، زەرۆبیزنەفتی ڕوسی و لوکئۆیل بەشدارییان نەکرد، تا ئەوکاتەی گەشتنە ڕێکەوتنێکی نھێنی لەگەڵ سەرکردە گەندەڵەکانی عێراق.




ھەروەھا عێراق سێ تەندەری بەخشی بە ئیماراتی عەرەبی، کە کۆمپانیای (Crescent Petroleum) وە دوو تەندەریش بۆ چین کەکۆمپانیای (Geo-had) وە بلۆکێک بۆ ھۆنکۆنگ کە کۆمپانیای (United Energy Group)ە، بەھەمان شێوە تەندەرەکانی تریش بۆئیتاڵیا کە کۆمپانیای (ENI) و فەرەنسا کە کۆمپانیای (Total)ە.


نووسەر ئاماژەی خستۆتە سەر بابەتی ئاسایش، ناجێگیری سیاسی و دابەشبوون لە ھاوپەیمانی دەسەڵات کە دەتوانێت بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق پەک بخات، و دۆخی ئاسایشی وڵاتدا لە بارێکی شکەستەنی دایە. ھەروەھا ئاماژەی بەوە داوە کەھەرێمی کوردستان ٤٠٪‏ ی نەوتی عێراق پێکدەھێنێت، کە لەئێستادا جیاواز لە حکومەتی ناوەند ڕۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات.


تاقمێکی زۆر لە گروپی سەربازی، ھەندێکیان خودکاری دەکەن، بەردەوامن لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکانیان و ھەناردەکردنی.



باس لەوە دەکات کە خۆپیشاندانەکان گەشتووەتە شاری بەسرە، سەنتەری پیشەسازی نەوتە لە وڵاتەکە، ئەو شوێنەی کە ٩٠٪‏ی نەوتی عێراق لە بەندەری ئەو شارەوە ھەناردە دەکرێت، کە نزیکەی ٣.٥ ملیۆن بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا.


سەرباری ئەوەش، بەھۆی داڕمانی ژێرخانی پاڵاوتگەکان، بۆری نەوتەکان و ئاسانکارییەکان لە بەندەری بەسڕە، ئەستەمە عێراق بگات بە ئامانجەکەی، کە لە ٢٠٢٠ دا ھەناردەکردنی نەوت بگەیەنێتە نۆ ملێۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.


ھەروەھا کەمی ئاو ھۆکاری ناکۆکیە لەگەڵ تورکیا و ئێران، دوو وڵات کە ھاوبەشی لە ڕوبارێکی گرنگ دەکەن لەگەڵ عێراق. سەرباری ئەوەش، زیاد بوونی بەرھەمھێنان لە عێراق لەبەرژەوەندی ئێران نییە، نەک لەبەر ئەوەی دەبێتە ھۆی دابەزینی نرخ، بەڵکو دەبێتە ھۆی داگیرکردنی بازاڕە ترادیشناڵەکەی.





ڕۆڵی چین

سێ ھەفتە پێش ھەڵچوونی خۆپیشاندانەکان، سەرۆک وەزیران عادل عبدالمھدی بە ھاوڕێیەتی شاندێکی ٥٥ کەسی سەردانی چینیکرد، عێراق بوو بە یەکەمین وڵات کە بچێتە پاڵ پڕۆژە گەورەکەی ڕێگای ئاوریشمی.




لە ژێر ڕێککەوتنێکی دوو لایەنە لەگەڵ ئێران ، چین بۆ بەشی خۆی مافی داشکاندن لە نرخ و فرۆشتنی نەوتی ئێرانی وەرگرتووە بۆ ٢٥ ساڵی داهاتوو، پاش لە دەستدانی وەبەرھێنان لە باشوری سودان، کۆماری دیموکراسی کۆنگۆ، زیمبابۆی و لیبیا، ئەو شوێنەی دەبوو ٣٥ھەزار کرێکار ڕۆژێک پێش ھێرشەکەی ناتۆ لەسەر ئەو وڵاتە لێی بکشێتەوە.




بەھۆی ھەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپەوە، پەککین بۆ عێراق گەڕایەوە بۆ ئاگادار بوونی لە مەترسییەکی گەورە لە ئەگەری ڕوو بەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئێران، ئێران ئەو وڵاتەی سەرکردەکانی چەند جارێک دەیان وت " ئەگەر ترەمپ ڕێگەمان نەدات نەوتەکەمان ھەناردە بکەین، کەسی تر ناتوانێت لە کەنداو بیکات"



عێراق ناوێکی گەورەیە بۆ چین، لە ساڵی ١٩٨٠ کان کۆمپانیای بنیادنان و ئەندازیاری پەتڕۆڵی چینی کاری دەکرد لە عێراق، ھەرچەندە دەبوو تا ساڵی ١٩٩٠ عێراق جێ بھێڵێت بەھۆی ئابڵوقە ئابووریەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەرھاوڵاتیانی عێراق، کە چین خۆی دەنگی بەو ئابڵوقەیە دابوو لە ئەنجومەنی ئاسایش. دوای گەڕانەوەی پەککین لە ٢٠٠٧ بۆ وڵاتەکەى، دەبوو بگەڕێت بۆ فۆرمولەو دەستەواژەیەکی تر تا لەبەرەنجامى داگیرکردنی وڵاتێک لە لایەن ئەمریکا و شەڕی زەمینی نێوان هێزەکانی ناوچەکە شوێنێک بەدەست بێنێت.



لە ٢٠٠٨، کۆمپانیای بنیادنان و ئەندازیاری پەتڕۆڵی چینی، یەکەم کۆمپانیای دەرەکی بوو گرێبەستی نەوتی بەدەستھێنا لە عێراق، بە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ وەربەرھێنانی لە کێڵگەی نەوتی ئەحداب ئەنجامدا، کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدابوو. لە٢٠١٤ەوە، چین گەوەرەترین کۆمپانیای بیانییە لە عێراق.



دوای ئەوە، بازرگانی دوو لایەنەی نەوت فراوان بوو بۆ ٣٠ ملیارد دۆلار. لە سەرجەمی ٦٠ ملیۆن تۆن نەوتی خاوی عێراق، چین ٧٠٪‏ ی بەکاردەھێنێت ، بەوەش عێراقی کردە چوارەمین وڵاتی ھەناردەکاری نەوت لە دوای ڕوسیا، سعودیە و ئەنگۆلا.


چین دەیەوێت ساڵانە لەنێوان ٨ بۆ ٩ بلیۆن دۆلار قازانج بکات لە بەسڕە، بەتایبەت لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون.




تاکتیکەکانی چین


نووسەر ئەوەشی دەرخستووە، چین لێخۆشبوونی بۆ ٨٠٪‏ی ئەو ٨٠٥ ملیارد دۆلارەی کە ڕژێمی سەددام لەگەڵ پەککین گرێبەستیان ئەنجام دابوو کردووە، ھاوکات عێراق بچێتە پاڵ دەستپێشخەرییەکەی UN لە ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی و بەڵێنی بەخشینی ٦٠٥ ملیۆن دۆلار بۆ ھاوکاری کۆمەڵایەتی، وەکو تەندروستی گشتی، پەروەردە و پێکەوەیی. لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقی لەپێناو پاراستنی ھەوڵەکانی لە تەواوی وڵاتداو، بەخشینی مەرج گەلێکی ئاسانتر لەمەرجی ڕکابەرەکانی و قبوڵکردنی مەرجی باجی زۆر توند و ھەروەھا دەست ھەڵگرتن لە زۆرینەی قازانجەکان لەبەرامبەر لەدەست نەدانی ئەم بازاڕەدا.



زیاد لەوەش، نووسەر ئاماژەی بە تاکتیکێکی تری چین کردووە؛ بە پێی یاساکانی حکومەتی عێراق کە باس لە "ڕێگە نەدان بەدەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی و کارکردن لەسەر بنەمای فەلسەفەی سودی ئابووری و جەختکردنەوە لەسەر کەمترین پشکنین وزۆرترین ناوچەی جێگیر دەکات، ھەروەھا ئەو شوێنانەی کە کۆمپانیاکانی تر ناتوانن لێی جێگیربن و کڕینی بەشێکی ئەوکۆمپانیایانەی پشکێکی زۆریان وەرگرتووە وەکو کۆمپانیای (sinopec) کە خاوەنی سێیەمین گەورەترین پاڵاوتگەیە لە جیھاندا و ،کۆمپانیای (Addax Oil petroleum and Gas) کە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق کاردەکات"، ھەر بۆیە چین ھاوئاھەنگی دامەزراندنی وزە دەکات لەگەڵ کۆمپانیاکانی تردا، بۆئەوەی چانسی وەدەستھێنانی پڕۆژەکان زیاد بکات.




سەرئەنجام، کۆمپانیای (Chines Oil Company PetroChina) چووە پاڵ کۆمپانیای ئیکسۆن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بونیادنانی ژێرخانی ئابووری. لەو ڕوانگەوە، کۆمپانیای نیشتیمانی چینى (China National Petroleum Corporation) لەگەڵ کۆمپانیای BPی بەریتانی بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتی (ڕومەیلە) ھاوبەشی کرد، کە کێڵگەیەکی گەورەیە لە عێراقدا و خاوەنی ١٧ملیارد بەرمیلە.



سەرباری ئەوەش، کۆمپانیاى (Chines National Offshore Oil Company Corporation) لەگەڵ کۆمپانیای (Turkish Petroleum Corporation) ھاوبەشی کرد، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ٦٧٪‏ ی پشکەکانی کۆمپانیای نەوتی مەیسان.



چین وەک نێوەندگیر خۆی پێشکەش کردووە، بۆ دانووستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد، پەیوەستدار بە کێشەی ناوچە نەوتییەکان ودڵنیا بوونەوە لە ھەناردەکردنی ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە ھەرێمی کوردستان و نەوتی کەرکوک لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ. لەبەرامبەردا ١٧٪‏ ی بودجەی فیدراڵ بۆ کوردەکان. لەو کەیسەدا، ئایا دەبێت بەغداد یان شارەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن؟ وادەردەکەوێت شکستی جیابوونەوەی کورد، چوونەوە پاڵ بەغدایە بەشێوەیەکی کاتی.



تاکتیکێکی تر، بریتییە لە گەیاندنی دەستپێشخەرییەکەی پڕۆژەی (ڕێگای ئاوریشمی) بە وەبەرھێنانی گەورە لە ژێرخانی ئابووری عێراق و پاراستنی ١٢ ھەزار کرێکاری ناو کەمپە شورادراوەکان لە ھێرشەکان.


لە ڕاستیدا، لە ماوەی ھێرشەکانی داعش، چینیەکان تووشی ھیچ زیانێکی گیانی نەبوون. دواتر پەککین بە بەھای ١٠ ملیۆن دۆلارھاوکاری مرۆیی بەخشی بە ڕێکخراوە ھاوکاریخوازەکانی قوربانییەکان.


لە نێوان بەژەوەندی ئێران لە عێراق و خواستی ئیمپریالیزمی ئەمریکا، دژوارە بۆ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق سەرماییەی وڵات دابەش بکەن لەسەر ھاوڵاتییە ھەژارەکانیان، ئەمە وا دەریدەخات کە عێراق ڕۆدەچێتە کەناری پاشاگەردانی و وڵاتێکی تری شکستخواردوو، کە چین ئەم ڕۆچوونە بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت.



سەرچاوەکان:

Aljazeera



https://www.tellerreport.com/news/2019-11-27---112-billion-barrels-of-oil----battle-for-control-of-iraq-s-wealth-.HyGLTfG2hB.html?fbclid=IwAR3ikQmWfovygQ9c-NlWXqQbs06fR7oUUbM14AkcsJb8dH30qXLrhzIpNu4

Top