مەبن بە کەرەستەی ڕێکـلام بۆ رێــواس فایەق .!
December 21, 2019
وتار و بیروڕا
دیارە بۆ ئەم مەبەستەش ھەروەک روونە لای ھەمووان کە سل لە ھیچ ناکەنەوە ھەموو چەشنە ڕێگایەک دەگرنە بەر لە پێناو بەرژەوەندی کەسی بێ گوێدانە پرەنسیپ و یاسا و بەھا کۆمەلایەتیەکان کە ئەمەش دواجار کاریگەری نەرێنی و خراپی بەسەر باری کوردستان دەبێت ..
لە تەواوی کۆنگرەکانی پێشووی یەکێتی ھەمیشە ناکۆکی قول ھەبووە تا ڕادەی جیا بوونەوە وە زۆرجار کار گەشتۆتە شەڕ ئەمە بۆ دوێنێ و کۆنگرەکانی پێشوو رەنگبێت کەمتر کاریگەری بەسەر بارودۆخی ھاولاتیان ھەبووبێت چونکە ڕێکخستنەکان و بارەگاکان لە شاخەکانی کوردستان بوون وە دوور بوون لە سەنتەری شەر کە کاریگەری زۆری نەدەبوو ھەرچی روویدابوایە بەلام ئەم کۆنگرە جیاوازە بەوەی ئەمرۆ یەکێتی ئەگەر بەناویش بێت ئیدارەی شاری بەدەستەوەیە ھەر گرژیەک و نەسازانێک ھاونیشتیمانیان بێ بەش نابن لە پریشکی ئاگرەکە وە کاردەکاتە سەر بارودۆخی گوزەرانی ھاولاتیان..
لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەبێت ھێزە سیاسیەکانی کوردستان بە تێکرا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە تەواوی بال و جومگەکانی ئاگادار بکەنەوە کە ھەرچی دەکەن تا ئەو شوێنە رێگەتان پێدراوە کە نەبنە مایەی نا سەقامگیری و تێکدانی بارودۆخۆی کوردستان وە رەچــاوی بەھا سیاسی و کۆمەلایەتیەکان بکەن ئەم پەیامە دەبێت بە روونی بە یەکێتی بگات ..
چونکە لە لە کۆنفرانـسی کۆمیتەو مەلبەندەکان بینیمان چی روویدا و چۆن نا سەقامگیریان دروستکرد ھێزیان دەناردە سەر یەکتر وە لە زۆر شوێن پێکدادان روویدا تا ئەو ڕادەی کە بریندار ھەبوو لە سنوری رانیە ..
وە دواھەمین پێشلکاری کە لە ئاستێکی زۆر بەرز کراوە لە شوێنێک کە بالاترین شوێنی یاسادانانە کە پەرلەمانی کوردستانە وە لەلایەن خودی سەرۆکی پەرلەمانەوە پیشلکاری دژی دەقە یاساییەکان کراوە کە ئەویش لابردنی وێنــەی سەرکردەی مێژووی گەلـی کورد جەنابی بارزانی نەمرە ئەمە لە شوێنێک کراوە کە بارزانی نەمر خۆی و ھەزاران لە ھاوەلانی کردە قوربانی و شەھید بوون لە پێناو دروستکردنی کیانێک بۆ کورد ئەم کارەی سەرۆکی پەرلەمان لە چوارچێوەی پێشەلکردنی بەھاکانە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و دەرچوونی لە کۆنگرە کە بەمەبەست ئەم کارەی کردووە ئەو دەزانێت دەستی بۆ پیرۆزییەکان بردووە ئەمە دەنگدانەوەی گەورەی دەبێت وە کوردستانیان ئەمە قبول ناکەن بەلام ئەو لە فەرھەنگی ناوخۆی یەکێتی دەگات کە کێ دەست بۆ پیرۆزییەکان ببات و دژی سەربەخۆیی و سەروەری کوردستان بێت زۆرترین دەنگ بەدەست دێنێت،ئەوەی گرنگە کوردستانیان دان بەخۆیان بگرن ھەول بدەن نەبنە کەرەستەی رێکلام بۆی وە سەرکردایەتی پارتی و فراکسیۆنی زەرد و خودی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە نزیکەوە ئاگاداری ئەم بابەتەن و دەیانەوێ دوای کۆنگرە ھەلوێستی خۆیان دەربرن وە ئەم کارە ئاواھی بە سانایی تێپەر نابێت نەک تەنھا گەرانەوەی وێنەی بارزانی نەمر بۆ شوێنی خۆی بەلکو دەبێت سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لێبوردن لە خەلکی کوردستان بکات،بەوەی کارێکی ھەلە و نابەجێی کردووە دژی دەقە یاساییەکان بووە ئەگەر نا ئەم بابەتە ئەوەندە بە ئاسانی بەسەری تێپەر نابێت.