لە سێدارەدانی شێخ عبدالسلام بارزانی و ڕاستکردنەوەیەک،

لە سێدارەدانی شێخ عبدالسلام بارزانی و ڕاستکردنەوەیەک،

دوای لاوازبوونی سەڵتەنەتی عوسمانی و هاتنە سەرکاییەی ( اتحاد و تەرەقی ) ناسیۆنالیست، لە ( ٢٣ / ٧ / ١٩٠٨ ) کە بەلادانی ( سوڵتان عبدالحمیدی دووەم ) لە فەرمانڕەوای دەوڵەتی عوسمانی دەستیان پێکردوو، بە لە شوێن دانانی
( سولتان محمد ڕەشاد ) وەک بووکەڵەی دەستی اتحاد و تەرەقی کۆتایی پێهات،

پێخەمەت ئەم تەنگژە سیاسیەی نێو دەوڵەتی عوسمانی، کەشی شۆڕش و ڕاپەڕینی زێدەتر ڕەخساندو لە چەندین ناوچەی ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی،
نیکۆلای قەیسەری ڕووس گۆتەنی" پیاوە نەخۆشەکە"
ژمارەیەک ڕاپەرین و بزاڤ و جوڵانەوەی تازە سەری هەڵدا،

اصلی مەقصەد، هەوڵەکانی ئەو پیاوە شۆڕشگێرەیە ، کەوا سەدەیەک پتر بەسەر لە سێدارەدانیدا تێپەڕ دەبێت،
شێخ عبدالسلام بارزانی دوایی ئەوەی ڕابەرایەتی تەڤگەڕی بارزان دەگرێتە دەست، لە ساڵی ( ١٩١٠ ) دەست بە جموجۆل دەکات لە شارە کوردی و عرەبیەکان و چەندین یانەو کۆمەڵە دادەمەزرێنێ، ئەمەش پێنگاڤێکی تازە بوو لە دەرکەوەوتنی بزاوتی کوردی لە عیراق بەگشتی و باشوری کوردستان بەتایبەتی، وەک پێگەیەکی گرنگی ژێر هەیمەنەی دەولەتی عوسمانی، کە لە چەند ویلایەتێکی گرێدراو بە ئەسطنبولی پایتەختی خەلافەتی عوسمانی پێکهاتبوو، ئەوکات کوردیش بەشێکی سەرەکی لە ویلایەتی موصلی پێکدەهێنا،

دوای ئەوەی کە (اتحادو تەرەقی ) دەستەڵات دەگرێتەدەست
جارێکی تر، وە لە سالی ( ١٩١١ ) باردۆخی دەوڵەتی عوسمانی ڕووبەڕووی چەند تەنگوچەڵەمەیەکی سیاسی و ئابوری دەبێتەوە، دواجار لە ( ٢١ / ٧ / ١٩١١ ) تاکو ( ٢٣ / ١ / ١٩١٣) دەستەڵات کەوتە دەست حزبێکی تر، بەناوی حزبی
(حوڕیەت و ئیتلاف ) لەسەردەمی ئەو پارتە موحافیزکارەدا، ژمارەیەک یانەو کۆمەڵە دامەزران لەوانە، کۆمەڵەی ( هیوا )

دوای ( ٢٣ / ٧ / ١٩١٣ ) جارێکی تر حزبی ( اتحاد و تەرەقی)
گەیشتنەوە بە دەستەڵات و کۆمەڵێک ڕێوشوێنی توندیان گرتەبەر، وەلێ جارێکی تر ( شێخ عبدالسلام بارزانی )
لە سەرەتای سالی ( ١٩١٤ ) چەند ڕاپەرینێکی لە ویلایەتی موصل و بەشێک لە ویلایەتی بەغداد بەرپاکرد و تێدا دوای سەربەخۆی و هەوڵی چەسپاندنی مافی کوردەکانی دەدا، لە پێناوەشدا هەوڵەکانی تا ئەندازەیەک سەرکەوتوو بوون، بەڵام جارێکی ترو بە پیلان و خیانەتێکی تر
( سۆفی عبدولا ) کار ئاسانی و چاوساغی بۆ تورکەکان دەکات و شوێنی مانەوەی شێخ عبدالسلام ی بارزانی بۆ اتحادو تەرەقیەکان ئاشکرا دەکات و لە ( ١٤ / ١٢ / ١٩١٤ ) لە ناوەندی شاری موصل، بە فەرمانی سلێمان نەزیفی والی موصل، ( شێخ عبدالسلام بارزانی ) و هەڤاڵەکانی لە سێدارە ئەدرێن، بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە سلێمان نەزیفی والی موصل، بە ڕەگەز کورد بووە، بەڵام ڕاست و درووستی ئەم بابەتە هێشتا مشتوو مڕی زۆری لەسەرە،

لەوڕا بەپێی ئەم ئاڕگۆمێنتە مێژوویانەبێ،
هەرگیز سوڵتان و دەستەڵاتی عوسمانی، شێخ عبدالسلامیان لە سێدارە نەداوە، چونکە لەو سەردەمەدا سولتانی عوسمانی تەنها ڕەمز و دەستکەلایەک بوو بەدەستی اتحادییەکان،
بەڵکو سەرانی( اتحاد و تەرەقی ) لە ژێر ناو پەردەی سوڵتانی عوسمانیدا، بکوژە ڕاستەقینەکەی شێخ عبدالسلام بارزانین.
بۆیە گرنگە مێژوونووس و شارەزایانی ئەم بوارە وەک خۆی ڕووداوەکان پۆشپینن، هۆشیارانە لێکدانەوەو شڕۆڤەی بابەتە مێژووییەکان بکەن و نەکەونە هەڵەیەکی مێژووی هێندە گەورە، کە ئاکامەکەی هەم بەرپرسیارییەتی و ئەمانەتێکی گەورەیە، هەمدیس زانیاری و ڕووداوە مێژوویەکانیش تەم و مژاوی دەبێت،
چونکە مێژوو جگە لەوەی پردی پەیوەندی ڕابردوو و ئێستایە، هەروەها تەرجەمەی ئاڕاستەی سیاسەتی داهاتووش دەکات..

دروود بۆ گیانی بەرزە فڕی شێخ عبدالسلام و هاوخەباتەکانی
Top