پرۆسەی چاکسازی ئەولەوییەتی هەرە لەپێشینەی برا گەورەیە...

پرۆسەی چاکسازی ئەولەوییەتی هەرە لەپێشینەی برا گەورەیە...


لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حوکومەتی هەرێمی کودستان جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتیمان بەڵێنیان بە جەماوەری پارتی و گەلی کوردستان بە گشتی دا، کە "کاری لە پێشینەمان بریتی دەبێت لە نەهێشتنی ڕۆتین و دەستبڕینی مشەخۆرو گەندەڵکاران و چاکسازی کردن لە گشت سێکتەرەکانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان، وە بۆ ئەو مەبەستەش سڵ لە هیچ کەسێک و لایەنێک ناکەینەوە ...."
هەنگاوی هەرە گرنگ لە ئێستادا بۆ هاوەڵاتیان پڕیاردانە لەسەر جێبەجێ کردنی پڕۆسەی چاکسازی، چون دەیان مادەو خاڵی گرنگی لە خۆگرتووە خەڵک دڵنیا دەکاتەوە لە بەرقرارکردنی هاوسەنگی پیشەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ... وە گۆڕانکاری ڕیشەیی بۆ هێنانە ئارای حەدالەتی و دادپەروەری کە دەیان ساڵە هەر فەردێکی کۆمەڵگاکەمان ئاواتی بۆ دەخوازێت .
خۆشبەختانە دوای پێداچوونەوەو دیراساتێکی ووردی پەڕۆژە مەزنەکەی چاکسازی بەڕێز کاک مەسروور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان واژۆی لە سەر پڕۆژەکە کردوو نێردرایە پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی .
ئەوەی مەیەی خۆشحاڵی ئێمەی هاوەڵاتیانە ئەوە؛ لەکاتی مناقەشەکردن لە پڕۆژەکە، بڕیار وایە جەلسەی پەرلەمان بۆ ئەم پرسە گرنگ و چارەنووسسازە بە شێەوەی پەخشی ڕاستەوخۆ لە سەر ڕایەڵە کوردیەکان بگوازرێتەوە، تاوەکو خەڵکی کوردستان ترس و دڵەڕاوکێ و گومانی نەبێت لە جددیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کە تاکە ئاواتی ئێمەیە.
ئیدی چاوەڕێ دەبین و دەیبینین: جەنابی برا گەورە کە بڕیاری کۆتایی داوەو دڵنیام دەست بۆ هەموو ئەو سێکتەرانە دەبات کە قۆرخکڕاوەو خەڵکی پێ چەواشە دەکرێت ، یانیش کە بۆتە سەکۆیەک بۆ گەندەڵی و مشەخۆری ..، چاکسازی تێیدا دەکات و داتپەروەری و حەدالەت دێنێتە ئاراو چاکسازی جددی دەکات، چون ئامانج تیایدا خزمەتی گشتیەو خەڵکی هەرێمی کوردستان سووندمەند دەبن و پێگەی هەرێمی کوردستانیش بەهێزتر دەبێت .
Top