چاکسازی لە مسروربارزانی دەبینن بۆیە بێ بنەما قسەدەکەن و دەنووسن.

چاکسازی لە مسروربارزانی دەبینن بۆیە بێ بنەما قسەدەکەن و دەنووسن.
پەسەندکردنی پڕۆژەی چاکسازی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ڕەوانەکردنی بۆ پەڕلەمان،ترسی خستۆتە دڵی هەندێک سەرمایەداری بازرگان و ئەوانەی شەو ڕۆژ لەتیڤیەکان سەری زار و بنی زمانیان دژایەتی گەندەڵیە،بەڵام لە واقیع دا شتێکی تر ئەڵێن،چونکە لەگەڵ ئەجامدانی چاکسازیدانین،چاک دەزانن ئەگەر چاکسازی بکرێ ئەوان و حزبەکانیشیان بێ ئیش دەمێنەوە،لەلایەکی تریش تینیان بۆ دەچێت و ئەو قەرزە کەڵەکە بوانەی سەریان دەبێ بدەنەوە،بەوشێوەیەش لە ڕووی سیاسی و دارایەوە ئیفلاس دەکەن.


لە سەرەتای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز مسرور بارزانی،پێداگری کردنی لە سەر ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و ئەنجام دانی چاکسازی،جدیەتی سەرۆک وەزیر لە سەر ئەم پرسانە،هەروەک لە پەیامەکەی کەدوای ۱۰۰ڕۆژ دەست بەکاربوونی کابینەکەی پێشکەشی کرد و دوپاتکردنەوەی ئەو هەڵوێستە و بەکردەنی هەنگاو هاویشتن بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و ئەنجام دانی چاکسازی وایکرد کە ئەوانەی غەرقی گەندەڵی و دژی چاکسازین ترسی زیاتریان لێ بنیشێت پەلەقاژەیانە،هەر ئەوەشە وایکردوە کە چاکسازی لە مسرور بارزانی دەببینن بۆیەشە بێ بنەما قسە دەکەن و دەنووسن!


بەڵام وەک چۆن تیر لەکەوان دەرچێ گەڕانەوەی نیە،بەهەمان شێوەش کاروانی چاکسازی و ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی،لە حکومەتەکەی مسرور بارزانی کەوتۆتەڕێ و بەهاشو هوشی ڕاگەیاندن ناوەستنرێ و پێویستە گەندەڵکاران ئەو ڕاستیە بزانن و بکەنە ئەڵقە لەگوێیان بکەن..
Top