ئینتمایی نەتەوەیی لەنێوان تاکی کوردو عەرەبدا

ئینتمایی نەتەوەیی لەنێوان تاکی کوردو عەرەبدا

زۆر جار باس لەوە دەکرێت کە کومەلگاو تاکی عەرەبی ،لەرووی پێگەیشتن و تێگەیشتنەوە ،پاشکەوتوو نەفام و نەزانن ! بەلام ئەگەر هەلسەنگاندنێکی واقعی و لوژیکیانە لەنێوان ئاستی ڕوشنبیری تاک و کومەلگای عەرەبی و تاک و کومەلگای کوردی بکەین .ئەوە دەگەینەوە ئەو ڕاستیەی کە لەزۆر رووەوە تاک و کومەلگای عەرەبی لەپێشەوەی تاک و کومەلگای کوردیەوەن .بۆ سەلماندنی ئەم بوچونەمان تەنها باس لەو مامەلە ناتەندروست و نادەستوریە دەکەین کە دوای ڕۆخانی سەدام لەبەرامبەر کورد کراوە.بێ گومان لای هەموو کەسێک دوست و دۆژمن ڕۆنە کە ئەو کێشەو ئالۆزیانەی کە لەم چەند سالەی دواییدا لەنێوان هەولێرو بەغددا دروست بوون .دەرئەنجامی ئەوەیە کە دوای ڕۆخانی سەدام و لەسەردەمی ئەوەی پێیان دەگوت ئێراقی نۆێ ،لەبەرامبەر مەسئەلەی کورد هیچ گۆرانێکی ئەرێنی(پۆزەتیف) لەئەقلیەت و بیرکردنەوەی بڕیار بەدەستانی بەغددا دروست نەبوە .ئەوەی کەگۆراوە تەنها ئەوەیە پێشتر سەدامێکی سوننە مەزهەب حاکمی موتلەقی ئێراق بوو .دوای ئەو کومەلێل کاراکتەری شیعە مەزهەب شوێنیان گرتەوە وەکو عەبادی و مالکی و عامری ....هتد. ئەگەر ئەمانە هەمان هێزو توانای سەدامیان هەبوایە ، بۆ لەناوبردنی کوردو قرکردنی ، دەستیان لەهیچ نەدەپاراست .دیارە سەپاندنی سیاسەتی برسیکردن و هێرشی سوپاو حەشدو پاسدار بۆ سەر کوردستان ،دوای خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر باشترین نمونەن بۆ ئەو ڕاستیەی سەرەوە ........هتد.
لەسەر ئەم هەموو ناحەقیەی کەدەرحەق کورد کراوەو بەردەوامیشە .ڕۆژێک نەمان بیست و نەمان دیت پەڕلەمانتارێک یان سیاسیەک ، یان میدیاکارێک چ سوننە چ شیعە ، چ سکولار (علمانی) چ ئیسلامی ،چ ڕاست چ چەپ . لەشاشەی تیڤیەکانەوە دەربکەوێت و بێژیت :عەبادی یان مالکی ناحەقی دەکات کە ئامادە نیە مافە دەستوریەکانی کورد جێبەجێ بکات ،ئەمە پێشێلکردنی دەستورەو ، پێچەوانەی ئەو ئیدعایەیە کە باس لەئاڤاکردنی ئێراقێکی نۆێ و مودێڕن دەکات .
لەبەرامبەردا ڕۆژانە هەندێ پەڕلەمانتارو سیاسی کورد لەشاشەی تیڤیەکانەوە دەردەکەوتن و ،لەپێناو خوشکردنی شوێنی خویان لەبەغدا .لەسەر بنەمایەکی ناڕاست و پڕدروو بوختان هەزارویەک تۆمەتیان ئەدایە پال هەولێرو حکومەتی کوردستان .هێرشیان دەکردە سەر سیاسەتی نەوتی کوردستان و ، بەپێشێلکردنی دەستور وەسفیان دەکرد ، لەو بارەوە جارێک یەکێک لەو پەڕلەمانتارانەی کەئەندامی سەرکردایەتی هێزێکی سەرەکی سلێمانیە گوتی : بەرمیلێک نەوت لەڕێگای بەغداوە بۆ بازارەکانی جیهان ،لەکەشتیەک نەوت باشترە کە لەڕێگای هەولیرەوە ڕەوانەی بازارەکانی جیهان دەکرێت !تەنانەت لەکاتی شەڕی داعشدا تۆمەتیان بۆ پێشمەرگە دروست دەکرد گوایە لەناوچە کێشە لەسەرەکان مامەلەیەکی نادروست لەگەل هاولاتیانی عەرەب دەکات ! زۆر جار شێوازی قسەکردن و دەربڕینەکانیان بەڕادەیەک دژی کوردو بەرژەوەندیەکانی بووە ،ئەگەر بەناو ڕۆخاس نەمان ناسیبانەوە ،ئەوە دەمانگوت دیارە عەرەبێکی شوفینیە بویە هێندە دژی کوردە !
ئەم جیاوازیە لەنیوان گوتارو بیرکردنەوەی سیاسی و پەڕلەمانتارانی کوردو عەرەبدا ئاماژەیەکی ڕۆنە بۆ ئەوەی کە ئینتمایی نەتەوەیی تاکی عەرەب بۆ نەتەوەو نیشتمانەکەی زۆر بەهێزترە لەئینتمایی تاکی کورد بۆ نیشتمان و نەتەوە .پەرلەمانتارو ،میدیاکارو سیاسی کورد کە بێ باکانە لەشاشەی تیڤی عەرەبیەوە هێرش دەکاتە سەر بەرژەوەندیە نەتەوەیەکانی و پاساو بۆ سیاسەتی دژە کوردانەی بەغدا دێنێتەوە .پشت ڕاستە لەوەی کە تاک و شەقامی کوردی لەبواری روشنبیری و هوشیاریەوە لەئاستێک دانین کە بەهۆی ئەو قسەو دربڕینانەوە سزای بدەن . بەلام پەرلەمانتارو سیاسی و میدیاکاری عەرەب دەزانن ئەگەر وەکو پابەندبونێکی ئەخلاقی بەدوو قسە هاودەردی لەگەل کورد دەرببڕن و ڕاستیە ئەو ناحەقیە بێننە زمان کە لەبەغداوە دژی کورد هەیە ،ئەوە دەکەونە بەر نەفرەتی تاک و شەقامی عەرەبی و سزا دەدرێن .
Top