پرۆگرامه‌كان به‌رپرسیاریه‌تى مێژوویی و په‌روه‌رده‌یی و نیشتمانییه
December 2, 2019
وتار و بیروڕا
بێگومان جه‌خت كردنه‌وه‌مان له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كان به گشتى به‌كارێكى هه‌ره له پێش و پێویستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌بینم، چونكه هه‌ر گۆڕانكاری و هه‌مواركردنێك له پرۆگرامه‌كان بریتى ده‌بێت له په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندن و قایم كردن و مكوم كردنى زیاتری به‌ها باش و ئیجابییه‌كانى مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌ڵایه‌تییه له پێش هه‌موویان به‌ره‌و بنیاتنانى تاكێكى پۆڵایین و تۆكمه بۆ نیشتمان.
شك له وه‌دانییه هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر پێویستیمان به په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى پرۆگرامه‌كان هه‌یه به‌گشتى، چونكه گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر هه‌نگاوێك بنێین به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان و چاكسازى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌بێت له پرۆگرامه‌كان ده‌ست پێبكه‌ین، پرۆگرامه‌كان قوتابی له ناخه‌وه دروست ده‌كات و ئاماده‌ى ده‌كات بۆ نیشتمان، گه‌ر پرۆگرامه‌كان له ئاستى پێویست نه‌بێت ئه‌وا تاكێكى مه‌به‌ست دار و به‌هێز دروست نابێت، به‌ڵكو تاكێكى ده‌سته‌مۆ و مه‌لوول دروست ده‌بێت. بۆیه هه‌رده‌م شاره‌زایانى بواری په‌روه‌رده و فێركردن هاوڕا و كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك پرۆگرام لاواز بوو، ئه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كییه له دابه‌زینى ئاستى خوێندن و دابه‌زینى ده‌ریچه و ده‌روازه‌كانى جۆری فێركردن، چونكه پرۆگرامى لاواز ناتوانێت نه‌وه‌یه‌كى وه‌كو شاخ و به‌هێز و خاوه‌ن ئیراده و بڕوا دروست بكات، وه پرۆگرامه‌كان په‌یوه‌ست نییه به كه‌سێك و دووكه‌س، پرۆگرامه‌كان په‌یوه‌ندی به چاره‌نووس و پاشه‌ڕۆژ و مافی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌یه.
بۆیه پێویسته هه‌رده‌م چاره‌نووس و پاشه‌ڕۆژی میلله‌ته‌كه‌مان له به‌رچاو بگیرێ و ئامانجه‌كانى په‌روه‌رده‌ى لێ بێته‌دی و له‌لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زا و به ئه‌زموون و پسپۆڕ له بواره جیاجیاكانى په‌روه‌رده و فێركردن به‌رێوه‌ببڕێن و بڕیاریان له سه‌ر بدرێ، كه‌سانێك كار له پرۆگرامه‌كان بكه‌ن هه‌ڵقوڵاوی ناو پرۆسه‌كه بن و شاره‌زای بارودۆخی قوتابخانه و قوتابی و ژینگه‌ى فێركردن بن و به قۆناغه‌كانى په‌روه‌رده و فێركردن گوزه‌ریان كردبێت، چونكه به‌رپرسیاریه‌تى پرۆگرامه‌كان ده‌ستكه‌وت و پۆست نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى مێژوویی و نیشتمانى و په‌روه‌رده‌یی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان، چونكه پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدان له پرۆگرام واتا گه‌شه‌پێدان و ئاماده‌كردن و دروست كردن و بنیاتنانى مرۆڤی پاشه‌ڕۆژ و پیاوی سبه‌ى، كه هه‌ر ئه‌وانن رێگاكان ده‌بڕن به‌ره‌و داهاتوویه‌كى گه‌ش و پڕشنگدار و ئاماده‌كردنى نه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆژ، هه‌رده‌م پرۆگرامه‌كان هۆكار و ئامرازی سه‌ره‌كى و كاریگه‌ر بوونه ووڵاتان به‌كاریان هێناوه له پێناو بنیاتنان و دروست كردنى تاك و كۆمه‌ڵگه و ووڵات. له سه‌ر ده‌مانێك چه‌ند ووڵاتێك ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانى چه‌ند هه‌مواركردنێك له پرۆگرامه‌كان كه هه‌مواركردنى فراوان و گشتگیرى گرته‌وه، هه‌ر ئه‌و هه‌مواركردنه‌ش بووه هۆكاری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنى ووڵاته‌كانیان له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن و بواره‌كانى تریش نموونه(فیله‌ندا، سه‌نگاپوره، مالیزیا، ئه‌لمانیا، ژاپۆن). هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه و چه‌نده‌ها وو‌ڵاتى تریش هه‌مواركردنه‌وه‌یان له پرۆگرامه‌كانیان كرد‌و بووه هۆكاری پێشكه‌وتنیان له هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌رده‌م له ریزى پێشه‌وه‌ى ووڵاتانى جیهانن له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن.
بۆیه ئه‌لێره‌وه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گرنگى به هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كان بده‌ین، هه‌رچه‌نده پرۆگرامه‌كان جێی بایه‌خی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بووه به تایبه‌ت له‌و كابینه‌یه، به‌ڵام گرنگه به پلانێكى دیراسه‌ت كرا‌و هه‌وڵى هه‌موار كردنه‌وه‌ى فراوانى پرۆگرامه‌كان به گشتى بده‌ین، ئه‌ویش له رێگاى دامه‌زراندن و پێكهێنانى سه‌نته‌رێكى نیشتمانى بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان، كه ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌ره شاره‌زایانى بوارى په‌روه‌رده و فێركردن بگرێته‌وه له كه‌سانى په‌روه‌رده‌یی و ئه‌كادیمى كه پێشتر كاریان كردبێت به كردار له ناو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و قۆناغه‌كانیان بڕیبێت له وه‌زیر و سه‌رۆكى زانكۆ و راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى كه پێشتر مامۆستایه‌تیان كردبێت و شاره‌زایی كردارییان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كه‌سانى تری به ئه‌زموون و پسپۆڕ، چونكه ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى مێژوویی و نیشتمانى و په‌روه‌رده‌ییه، ده‌بێـت ئازایانه و راستگۆیانه به بوێری و دڵسۆزی قۆڵى لێ هه‌ڵمالین و ئه‌مانه‌ته مێژووییه‌كه بپارێزین.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی