بەلێ کێشەی تورکیا پ ک ک یە نەک کورد

بەلێ کێشەی تورکیا پ ک ک یە نەک کورد

بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بارودوخی رۆژ ئاوای کوردستان ، هەندێ رۆنکردنەوەی بۆ رای گشتی کوردستان خستە روو .لەو رۆنکردنەوەیەدا گوتی :بەردەوام لەگەل مەزلوم کوبانی لەسەر خەتم .بەرلەوەی وەزیری دەرەوەی روسیاش بێتە هەولێر قسەم لەگەل مەزلۆم کردو بوچونی ئەوانم وەرگرت .بویە داوام لەروسیا کرد لەگەل سوریا چارەسەرێک بۆ پرسی کورد لەرۆژ ئاوای کوردستان بدۆزێتەوە.دیسان لەبارەی هوکاری هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژ ئاوا گوتی:زۆر جار تورکیا بەئێمەی ڕاگەیاندوە کە ئەوان ناتوانن تەحەمولی بەرزکردنەوەی وێنەو لوگوکانی پ ک ک لەسەر سنورەکانیان بکەن .بویە ئێمە ئەو پەیامەمان بەپەیدە گەیاندوەو داوامان لێکردون خۆیان لەپ ک ک جیا بکەنەوە .بەلام بەداخەوە ئەوەیان نەکرد .ئەگەر ئەوەیان بکردبا ڕەنگە ئەمەی ئێستا روودەدا رووی نەدابا .چونکە کێشەی تورکیا لەگەل پ ک ک یە نەک کورد .
بێ گومان تورک دۆژمنێکی کوردەو داگیرکەری بەشی هەرە گرنگی کوردستانە .بەلام ئەگەر لەگەل خۆمان راستگۆ بین و دوور لەبیرکردنەوەی عاتفیانە لەروداوەکان بڕوانین و بەپێوەری لوژیکی و ئەقلانی هەلسەنگادنیان بۆ بکەین .ئەوە بەرۆنی هەست بەراستی و دروستی ئەو قسەیەی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەین کە دەلێ کێشەی تورکیا پ ک ک یە نەک کورد .ئاخر مندالێکی ساواش دەزانێت کە تورکیا ناتوانێت تەحەمولی ئەوە بکات ، واقعی قەندیل لەرۆژ ئاوای کوردستان و لەتەنیشت سنورەکانیەوە کوپی بکرێت .سەپاندنی ئەو واقعە بەسەر خەلک و خاکی رۆژ ئاوای کوردستاندا تەواو پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانیان بوو .بەرزکردنەوەی وێنەو لوگوکانی پ ک ک لەشارو گۆندەکانی رۆژ ئاوای کوردستان و ،سەپاندنی فەرماندەو سەرکردەکانی پ ک ک لەلوتکەی دەسەلاتی ئیداری و سیاسی و سەربازی رۆژ ئاوادا .پاساوێکی باش بوو بەدەست تورکەکانەوە تا بتوانێن لەبەر چاوی هەموو دونیا هێرش بکەنە سەر رۆژ ئاوای کوردستان .ئەگەر ئەو پاساوە بەدەستیەوە نەبا بەهیچ شێوەیەک وا بەئاسانی و بەبێ کێشە پەلاماری رۆژ ئاوای کوردستانی نەئەدا .بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیەش دەتوانین بگەرێینەوە بۆ دەستپێکی ڕزگار بونی باشوری کوردستان و دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمان .ئەوکاتیش تورکیا زۆر دژی ئەو واقعەی باشور بوو .بەلام چونکە پاساوێکی وەکو ئەوەی رۆژ ئاوای بەدەستەوە نەبوو نەیتوانی هیچ کێشەیەک بۆ باشور دروست بکات و ،دواتریش ناجار بوو ددانی پێدا بنێت و مامەلەش لەگەلیدا بکات .بێ گومان ئەگەر پ ک ک لەخەمی رۆژ ئاوای کوردستان و ئایندەی خەلکەکەیدا بوایە .نەدەبوو ئەو سیاسەتە هەلەیە لەو بەشەی کوردستان بەڕێوە ببات .بەلکو دوور لەهەموو دەستێوەردانێک خاکی ڕۆژ ئاوای رادەستی خەلکی ڕۆژ ئاوا دەکردو ئەوانی سەرپشک دەکرد لەدیاریکردنی دەسەلات لەبەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ناوچەکانیان .بەلام بەداخەوە پ ک ک ئەمەی نەکردو ،رۆژ ئاوای بەم رۆژە گەیاند کە هەموومان دەیبینین .بێ گومان پ ک ک زۆر هەولیداو ئێستاش بەردەوامە لەسەر هەولەکانی تا بتوانێت لەباشوریش هەمان پاساو بداتە دەست تورکەکان و ،تاڕادەیەکیش لەناوچە شاخاویەکان تورکیای پەلکێشی خاکی باشور کردوە ......هتدلەکوتاییدا دەلێم نەفرەت لەتورکیاو ئەردوگان هەموو دۆژمنانی کورد .
Top