ئەگەر ڕاست بێت ،من بەباش نازانم ؟!
October 28, 2019
وتار و بیروڕا
هەموو جیهانی بەهەوالی کوژرانی تیرورست بەغدادیەوە سەرقال بوە . من پێم وایە بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بارودوخەی کە لەرۆژ ئاوای کوردستاندا هەیە ، ڕەنگە کوژرانی بەغدادی لەم ئان و ساتەدا بەزەرەر بۆ کورد بشکێتەوە .بابزانین بوو؟
وەکو باس دەکرێت بەغدادی لەئێدلبی سوریا کوژراوە .ئێدلبیش لەژێر کونترۆلی بەرەی نوسرەو هاوبیرو هاوشێوەکانیدایە کە هەر هەموویان سەربەتورکیان .واتە بەکردەوە تورکیا لەوێ حاکمە.بەم پێیە بەغدادی بەئاگاداری ڕەزامەندی تورکەکان لەوێ بوەو پارێزراوە .هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە تورکیا شوێنی مانەوەو خۆ حەشاردانی بەغدادی بۆ ئەمریکیەکان ئاشکرا کردبێت و هاوکاری ئەمریکیەکانی کردبێت لەکوشتنی بەغدادی .هەلبەت ئەم هاوکاری لەخۆراو بێ دەسکەوت نیە .پێ دەچێت لەچوارچێوەی ڕێککەوتنێکی دوو قولیدا بێت لەنێوان تورکیاو ئەمریکا.بۆ هەردوولا دەسکەوتی چەورو گرنگی تێدایە.بۆ لایەنی ئەمریکی لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ترەمپ وەکو دەسکەوتێک بۆ خۆی بەکار دێنێت ،وەکو بەلگە بۆ سەرکەوتنی سیاسەتەکەی لەناوچەکەو رووبەروو بونەوەی تیرور . ترەمپ دەتوانێت بەمە ئەو گوشارە ناوخویانە لا ببات کە بەهۆی پشتکردن لەکورد بوی دروست بوون ،لەلایەکی دیکەشەوە وەکو سەرکەوتنێک لەهەلمەتی هەلبژاردنەکانی داهاتوودا بەکار بێنێت.لەم سونگەیەوە دەتوانین بێژین کوشتنی بەغدادی بۆ ترەمپ دەسکەوتێکی مێژوویی و گرنگەو لەزۆر بواردا یارمەتیدەر دەبێت ،تا ترەمپ بتوانێت بەسەر ڕکابەرەکانیدا سەرکەوێت.بویە لەبەرامبەر ئەم سەرکەوتنەدا ،چاوەڕوان دەکرێت ،پاداشتێکی باش پێشکەشی ئەردوکانی مرۆڤ کوژو هاوپەیمانی تیرورستان بکات .