(ماراسۆنی ئارامیتان باش سەرۆک)

(ماراسۆنی ئارامیتان باش سەرۆک)
٭ مرۆڤ لەوەتەی کەوتوەتە سەر ئەم هەسارەیەی زەوی لەدووی ژیانێکی ئارام و ئاسایش دەگەڕێت و دەوێت لەنەوایەکی ئارام دا تەمەن و ژیانی خێزانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەڕێبکات و خوای گەورەش ئاسایش و ئارامی بە نیعمەتێکی گەورە لەقەڵەم دەدات

٭ هەرێمی کردستان بەهۆی ئەوەی زیاد لە سەدساڵە کورەی جەنگ و ململانێکانی داگیرکەران و زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە بوە بەردەوام چاوی لە ئارامی ئاسایش و پێشکەوتن و گەشاوەیی ژیانەو فەرهەنگی نەرم و ئاستی بەرزی هۆشیاری تاک و کۆمەڵگەیی ئێمەش هاوکارێکی باشی ئەم ئارامی و ئاسایشەیە

٭ هەوڵدان بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئارام لەئەرکە لەپێشینەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی کوردستانەو دەزگا بەرگری و ئاسایشییەکانی ووڵات بەردەوام لە ئێشکگرتن و پاسەوانی ووڵات ماندوو نابن و بەچاوکراوەییەوە سەروماڵی هاوڵاتیانی کوردستان دەپارێزن

٭ ئێستا کە ناوچەکە لە کەفوکوڵێکی گەورەیی نائارامیدایە شکور بۆخودا دۆخی هەرێمی کوردستان ئارام و سەقامگیرەو هەنگاوەکانی بوژانەوەی کوردستان دەستیانپێکردوەتەوەو هەموان چاومان لە کوردستانێکی بەهێزو پێشکەوتوو ئاوەدانە تا ڕۆحی ماندووی سەدساڵەمانی تێدا بحەسێتەوەو ئێمەش ئیتر ژیان بەئارامی بەڕێبکەین

٭ بێگومان ئەم ئارامی و سەقامگیریە بەرهەمی چاوکراوەیی خەڵکی کوردستان و هێزە ئەمنیەکانی ووڵاتەکەمانە کە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرقافڵەی ئەم کاروانەیەو لە دروست بوونی هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی و ناخۆیی سنگی خۆی کردوا بەقەڵغان و ڕووی لە دوژمنان ناوەو جیهانیش شاهێدی پێشمەرگەیی جەنابی سەرۆک بارزانی بوون لەبەرەکانی جەنگی دژی تیرۆرو دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) کەچۆن توانی هەیمەنەو ئەفسانەی داعش بشکێنێت و ئەو خەتەرە گەوریە لەناوبەرێت کە دەیانوویست ووڵاتەکەمان بکەن بەووێرانەو خەرابستان

٭ نێچیرڤان بارزانی ناوێکی دیارو کارەکتەرێکی سیاسی بەهێزی کوردستانی وعێراقی و هەرێمی و تەنانەت جیهانیشە کە ووێڕای گەنجی تەمەنەکەی خەزێنەیەکی زۆرباشی عەقڵ و سەلیقەی ووردی حکومڕانیە کە جێ پەنجەی بەهەمووسێکتەرەکانی خزمەتکردنی ووڵاتەوە بۆ هەمیشەیی بەمەزنی ودیاری دەمێنێتەوەو ڕۆڵی ئەو لە گەیاندنی هەرێم بەم دۆخەپێشکەوتوو ئارامەی ئێستا وە شەبەنگی ڕۆژ دیارو ئاشکرایەو شرۆڤەی دیکەی ناوێ

٭ ئەو لە سیاسەتدا سیاسەکی ژیرو ووردو بەسەلیقەیەو دەزانێت کەی ولەکوێدا هەنگاوی سیاسی دەنێت و بەژیری جوڵەی سیاسی دەکات و لە ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانە سیایەکاندا هەرگیز چۆک دانادات و بەپیاوی ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانەکان ناسراوەو چوارساڵی ڕابردووی بەرەنگاربونەوەی گەمارۆکان و شکاندیان باشترین بەڵگەی ئەم قسەیەی منەو لەئاڵنکاریە سیاسیەکانیشدا هەمیشە ڕۆحێکی وەرزشی بۆ چارەسەرکردنی ئاریشەکان هەیە

٭ ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری فیستڤاڵی نێوودەوڵەتی ماراسۆنی هەولێری کرد ئەم بەشداریە بۆخۆی پەیامێکی گەورەوگرنگە گەوریە بەو مانایەی کە لێرە سەرۆک هاوڵاتیانی ووڵات پێکەوە بەشداری ئارامی و جوانی ووڵاتەکەیان دەکەن وە هاوڵاتی و دەسەڵات تا ئەوپەڕی تێکەڵ و لێکنزیکن و گاپی گەروە لەنێوانیاندانیە
گرنگیشە بەو مانایەی کە لێرەوە دەمانەوێت پەیامێک بەجیهان بگەیەنین کە ئێمە ژیانێکی ئارام و ئاسایش و سەقامگیرو پێشکەوتوومان دەوێت و تکایە پیلانگێڕیەکانتان ڕاگرن باڕۆحی ماندووی ئەم نەتەوەیە ئیتر بەئارامی و ئاسایشەوە ژیان بکات

ڕێبین ڕەحیم.
Top