نەکوردبوون کفرە،نەڕیفراندۆمەکە کفربوو،نەخوێنی کوردیش حەلالە بەبەڵگەی خودایی.
October 22, 2019
وتار و بیروڕا
بەڵام بەداخەوە نەک مافەکانی لێ زەوت کراوە لەلایەن دوژمنانی بگرە مافی ژیانیشی پێ ڕەوا نەبینراوە،ڕژێمە داگیرکەرەکان بەزۆری زەبری هێز و چەک کوردیان چەوساندۆتەوە و جۆرەها مردنیان لەسەری تاقی کردۆتەوە و جۆرەها چەکیشیان لەدژبەکار هێناوە وەک بڵێی کورد بوون کفربێت!
هەموو شۆڕش و قوربانیەکانی گەلی کورد لەپێناو ئازادی و سەربەستی بووە و لەوپێناوەشدا دەریایەک خوێنی داوە بۆئەوەی شادبێت بەمافە ڕەواکانی بۆئەوەی وەک هەر گەلێکی تری سەرزەوی بەسەربڵندی بژیت دوور لەژێردەستەیی.
ئەوەی جێی داخە دووژمنان لەژێر ناوی دین دژایەتی کردنی گەلی کوردیان کردۆتە کاری لەپێشینەیان و کوردیان چەوساندۆتەوە و کارەساتی نامرۆڤانەیان دەرحەق بەکورد کردوە،لەکاتێکدا بەشی هەرەزۆری سەرکردەکانی کورد لە حوجرە وە پێگەیشتوون و هەڵگری ناوی شێخ و مەلا بووینە و ئەو دەوڵەتانەی دین بەکورد دەفرۆشنەوە لەوان دیندارتر و خواناس تربووینە و گومانمان نیە سەرکردەکانی دوژمنانمان بۆ ڕیکلام و بانگەشە قورئان بەرز دەکەنەوە و لەژێر مەندیلی مەلا و ڕیشدا،خوێنی کوردیان حەلال کردوە،پێچەوانەی سەرکردەکانی ئێمەن چونکە ئەوانەی ئێمە قورئانیان لەسەر خۆیان جێ بەجێ کردوە و بازرگانیان پێ نەکردوە،کەسیان بەناحەق نەکوشتووە،هیچ میللەتێکیان ئەنفال و کیمیاباران نەکردوە،تەنها داوای مافی گەلەکەیان کردوە هەروەک پێغەمبەری خوامحمد د.خ دەفەرمووێ:(كل المسلم علی المسلم حرام) ئەم فەرموودەیە مسوڵمانان و نامسوڵمانیش دەگرێتەوە، واتە چۆن رشتنی خوێنی مسوڵمان حەرامە، بەهەمان شێوە بۆ نامسوڵمانیش حەرامە،هەربەپێی ئەو فەرموودەیە پێغەمبەر خوێن و ماڵ و ناموس حەرام دەکات نەک حەلال بکات وەک ئەوان.
لەلایەکی ترەوە دوای خەباتی سەدساڵی گەلی کورد دواجار بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی گەلی کورد لەباشوری کوردستان لە۲٥ی ئەیلولی ۲۰۱۷ لەڕیفراندۆمێکی تەواو دیموکراسیدا،ئەودیموکراسیەی ئەوان بانگەشەی بۆدەکەن لە۹۳٪کوردستانیان بڕیاریاندا کە سەربەخۆبن و ببن بەخاوەنی دەوڵەت،بەڵام دیسانەوە دوژمنان ئەوەیان پێ ڕاوانەبینین و ئەومافەی کەخودای گەورەپێیداوین ئەوان دژی وەستانەوە،هەوڵی شکاندنی شکۆ و کەڕامەتی تاکی کردیان دا بەدژایەتیکردنی ڕیفراندۆم، لەکاتێکداكەرامەتی مرۆڤ چەمكێكی قورئانیەو خوای گەورە جەخت لەسەر پاراستنی دەكاتەوە، كەئەمانیش كۆمەڵێك بنەمای گرنگن بۆ پاراستنی مافەكان و هەست كردن بەبەرپرسیارێتی بەرامبەر بەمرۆڤ.
وە لەئیسلامدا دەست درێژی بۆ سەر ئەم مافانە دەست درێژیە بۆسەر گەورەترین بەهای مرۆڤایەتی كە كەرامەتی مرۆڤە، چونكە ئەم مرۆڤ پیرۆزە و کوردیش مرۆڤن. ئەو گیانەی كەتیایەتی بەشێكە لەگیانی خوا (ونفخنا فیه من روحنا)
هەموو ئەمانە پێمان ئەڵێن نەکوردبوون کفرە،نەڕیفراندۆمەکە کفربوو،نەخوێنی کوردیش حەلالە،ئەوەی دوژمنانیش لەژێرناوی دین بەرامبەرمان دەکەن درۆیەکی شاخدارە و شەرعیەت دانە بەتاوانەکانیان،کەدواجار بەسەرخۆیان دەشکێتەوە و بەر نەعلەتی خوا دەکەون.