لەیادی داستانە مەزنەکەی پردێدا
October 20, 2019
وتار و بیروڕا
شه‌وی نۆزده له‌سه‌ر بیستی ئۆکتوبه‌ری دوو هه‌زارو حه‌ڤده .( چوار رۆژ دوای خیانه‌تی شازده‌ی ئۆکتوبه‌ر )کورد شه‌وێکی درێژ‌و پر له‌مه‌ترسی به‌رێکرد .میلیشیا شیعه‌کان (ئێرانی ،لوبنانی ،ئێراقی ) و خیانه‌تکارانی شازده‌ی ئوکتوبه‌ر (یه‌کێتی)خۆیان بۆ هێرشێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئاماده‌کردبوو .هێزه‌کانیان که پێشکه‌وتووترین چه‌کی ئه‌مریکیان پێ بوو ، له‌نێوان پردێ و که‌رکوک جێگیر کرابوون و ، چاورێی ئه‌وه‌بوون قاسم سلێمانی فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌ست پێ بکات .له‌سنوره‌کانی ته‌قته‌ق و کویه‌ش میلیشیای شیعه‌و هێزه‌کانی یه‌کێتی له‌ئاماده‌باشیدا بوون بۆ په‌لاماردانی شه‌قلاوه‌و پیرمام.له‌خانێی رۆژ هه‌لاتی کوردستانیش میلیشیا شیعه‌کان و یه‌کێتی له‌حاله‌تی ئاماده باشیدا بوون بۆ په‌لاماردانی حاجی ئومه‌ران.دیسان له‌سلوپی باکوری کوردستانیش هێزه ئێراقی و تورکیه‌کان بۆ په‌لاماردانی زاخۆ ئاماده سازی ته‌واویان کردبوو ، چاوه‌روانی فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان بوون .هێزه‌کانی دۆژمن له‌خانێ و سلوپی و ته‌قته‌ق چاوه‌رێی ئه‌وه‌بوون .ئه‌گه‌ر هێزه‌کانیان له‌به‌ره‌ی پردێ توانیان سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه تێپه‌رێنن به‌ره‌و هه‌ولێر ،ئه‌وه ئه‌وانیش هه‌ریه‌که‌و له‌شوێنی خۆی هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌ست پێ بکات .ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی ئێراقی و تورکی و ئێرانی و خیانه‌تکاره کورده‌کانی نێو یه‌کێتی پیلانه‌که‌یان وا دارشتبوو که تا ئێواره‌ی بیستی ئوکتوبه‌ر کوتایی به‌قه‌واره‌ی فیدرالی و بارزانی و پارتی بێنن .
پارتی و سه‌رۆک بارزانی به‌رۆنی هه‌ستیان به‌م پیلانه مه‌زنه کردبوو .بویه ئێواره‌ی نۆزده‌ی ئوکتوبه‌ر بریاری مقاومه‌ت دراو هه‌موو رێوشوێنێکی پێویستیشیان گرته‌به‌ر .به‌ره‌کانی شه‌ر له‌باشوری دهوک و هه‌ولێر ته‌سک کران .ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو هێزی پێویست ره‌وانه‌ی زاخۆ‌و حاجی ئومه‌ران و شه‌قلاوه بکرێت .ئه‌مه پلانێکی ژیرانه‌و کاریگه‌ر بوو .بویه ده‌ستبه‌جێ جیبه‌جێکرا .سه‌رۆک بارزانی و مه‌سرور بارزانی و مه‌نسور بارزانی و ره‌وان بارزانی و سیروان بارزانی و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌سه‌ر به‌ره‌کانی شه‌ردا دابه‌ش بوون .هێزه بژارده‌کانی پێشمه‌رگه‌ش له‌شوێنه ستراتیژی و هه‌ستیارو چاره‌نوسسازه‌کان جێگیر کران .له‌هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریدا پێشمه‌رگه بریاریدا به‌روحیه‌تی سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلول و به‌درۆشمی کوردستان یان نه‌مان و پێشره‌وی کورد پارتیه سه‌رۆکمان بارزانیه به‌رگری له‌خاک و خه‌لکی کوردستان بکات .له‌به‌ره‌به‌یانی بیستی ئوکتوبه‌ر میلیشیاکانی شیعه‌ی (لبنانی و ئێراقی و ئیرانی )به‌پێشکه‌وتوترین چه‌کی ئه‌مریکی هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌پردێ ده‌ست پێ‌کرد .به‌لام پێشمه‌رگه له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆک بارزانی به‌وره‌یه‌کی به‌رزو پر له‌فیداکاری رووبه‌رووی هێرشبه‌ران و ده‌بابه‌ی ئابرامزی ئه‌مریکی بویه‌وه‌و دوای چه‌ند کاتژمیرێکی که‌م هێرشی دۆژمن تێکشکێنراو ، ده‌بابه‌ی ئابرامز له‌سه‌رده‌ستی پێشمه‌رگه بوه خۆله مێش .ئتەمە بۆ پسپۆرە سەربازیەکانی ئێراقی و ئێرانی و تورکی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکیه‌کانیش چاوه‌روان نه‌کراو بوو. بویە لەگەل ئەم سەرکەوتنە پیلانەکە لەو سنورە تێکشکاو .دۆژمن ناچار بوو دواتر شانسی خۆی لەبەرەی سحێلاو مەحمودیە بۆ سنوری دهوک تاقی بکاتەوە .بەلام لەو بەرەیەش پێشمەرگەی کوردستان بەسەرکردایەتی راستەوخۆیی بارزانی هێرشی دۆژمنی تێکشکاند .بەم شێوەیە پێشمەرگە بەخۆراگری و فیداکاریەکی بێ وێنە خەونی داگیرکەرانی کوردستان (تورک ،فارس ،عەرەب ) وخیانەتکارانی شازدەی ئوکتوبەری بۆ هەلوەشانەوەی قەوارەی فیدرالی و لەناوبردنی پارتی و بارزانی لەگۆرنا .....هتد لەم یادە پیرۆزەدا هەزاران سلاو بۆ گیانی ئەو فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانانەی کە بەخوێنی خویان گەورەترین پیلانی ئەقلیمیان دژی کورد تێكشکاندو بێ ئەنجام کرد .