کورد بوون لەهزری ئێمەو ئەواندا (ڕشتنی خوێنی کوردانی رۆژ هەلات و رۆژ ئاوا بەنمونە)
October 17, 2019
وتار و بیروڕا
لەخیانەتی شازدەی ئوکتوبەردا ،کاتێک حەشدو پاسدار هێرشیان دەکردە سەر سنوری هەولێرو دهوک و ،لەو دیوی سنورەکانیشەوە تورک فارس خۆیان ئامادەکردبوو تا لەحاجی ئومەران و زاخۆوە هێرش بکەن .خەلکێک بەدیاریکراویش یەکێتی و پ ک ک و گۆران و ئیسلامیەکان لەدوورەوە پێ دەکەنین و چەپلەیان بۆ هێرش و پەلامارەکانی حەشدو پاسدار بۆ سەر هەولێرو دهوک لێ دەدا.لەناخەوە پێیان خوش بوو ، هەولیرو دهوک لەلایان ئەو هێزانەوە داگیر بکرێن .تەنانەت لەمیدیاکانی خۆیانەوە وەکو مژدەو بەهەوالی هەلبەستراو ناراست سەرکەوتنی داگیرکەرانی کوردستانیان بلاو دەکردەوە ! لەمەش خراپتر ئەو هێزانە چاوەرێی ئەوە بوون ئەگەر دەبابەی دۆژمن لەپردێ و سحێلا دەرباز بوون ئەوانیش لەسنورەکانی خۆیانەوەو شانبەشانی داگیرکەران نەفیرعام دژی پارتی و بارزانی رابگەینن و کوتاییان پێ بێنن ! ئێستاو لەم بارودوخەدا کە رۆژ ئاوای کوردستان بوتە قوربانی کوپیکردنی واقعی قەندیل . هەمان ئەو خەلک و هێزانەی کە بەشێک بوون لەخیانەتی شازدەی ئوکتوبەر ،فرمیسکی تیمساحانە بۆ خەلکی هەژاری رۆژ ئاوا دەبارێنن و داوای بایکوتکردنی کەل و پەلی تورکی و دەرکردنی کونسولی تورکیاو تەنانەت جولاندنی پێشمەرگە دژی تورکیا دەکەن !! بێ گومان ئەم قسەیەیان لەبەر ئەوە نیە کە هێندە لەخەمی رۆژ ئاوادان .بەلکو لەبەر ئەوەیە تا باشوری کوردستان بەگشتی و هەولیرو دهوک بەتایبەتیش بکرێنە قوربانی هەمان سیاسەت کە رۆژ ئاوای بەم دەردە بردوە .
ئاخر ئەگەر ئەمە راستی هزرو بیرکردنەوەی ئەوان نەبێت . بۆ حزبەکانیان هەلۆیستێکی رۆن دژی تورکیا نانوێنن ؟! بۆ میدیاکانی ئەوانیش وەکو میدیاکانی پارتی نابنە دەنگ و رەنگی رۆژ ئاوا ؟! بۆ رۆژێک لەرۆژان ئەو خەلکە بەسەرکردەو سیاسیەکانیانەوە هەلۆیستێکیان دژی ئەو زۆلم و ستەمە نەبوە کە لەلایان ئێرانەوە دژی خەلکی رۆژ ئاوای کوردستان بەرێوە دەچێت ؟! ئایا چ جیاوازیەک لەنێوان شەپۆلی لەسیدارەدانی خەلکی رۆژ هەلات لەلایان حکومەتی ئێرانەوە لەگەل کوشتنی خەلکی رۆژ ئاوا هەیە بەدەستی تورکەکان ؟! بۆ داوای بایکوت و ئیدانەکردن و هێز جولاندن دژی تورکەکان هەیە .بەلام لەئاست ئەو غەدرو زۆلمە بێ دەنگن کە لەئێران دژی کورد هەیە ؟! بێ گومان کوردی راستەقینە ئەو کەسەیە کە ئازاری کورد لەهەموو پارچەیەک بەیەک ئازار بزانێت و بەیەک چاویش لەدڕندەیی داگیرکەرو دۆژمنان بڕوانێت .نەک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی حزبی هەلسەنگادن بۆ کوشتنی کوردو دڕندەیی دۆژمن بکات. سەربەرزو سەربڵندین کە لەئاست پرسی رۆژ ئاوای کوردستاندا ،ئەوە واقع و حەقیقەتی بیرکردنەوەی ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەموو سەربەخۆخوازانی کوردستانە . دوور لەئینتمایی حزبی و بەهەستێکی کوردانە ،دلیان لای خەلکی رۆژ ئاوای کوردستانەو، پێیان وایە هێرشی تورکە رەگەزپەرستەکان بۆ سەر ئەو پارچەیەی کوردستان هێرشە بۆ سەر هەموو کورد .لەوبارەوە ئەوەی لەدەستیان هاتوە کردویانەو دەیکەن .لەسەر ئاستی فەرمیش سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەریگای کەنالە دیبلوماسیەکانەوە بەردەوام لەسەر خەتن بۆ ئەوەی سنوریک بۆ ئەو هێرشە دۆژمنکاریانە دابنێن کە لەلایان تورکەوە دەکرێتە سەر رۆژ ئاوا .هەر لەو سونگەیەوە میدیاکانی پارتی بونەتە دەنگ و رەنگی رۆژ ئاوای کوردستان و واقعی روداوەکان و ئاستی دڕندەیی تورک بەدونیا دەگەینن و بونەتە سەرچاوەی هەوال بۆ میدیا جیهانیەکان . هەلبەت لەرابوردوشدا بەهەمان هزرو بیرکردنەوە خەم و ئازارو مەینەتیەکانی رۆژ هەلات و هەموو پارچەیەکی کوردستانیان بەخەمو ئازاری خویان زانیوە .دیارە هەلۆێست دژی هێرشی ئێران بۆ سەرکوردانی رۆژ هەلات لەکویە باشترین نمونەیە بۆ ئەم راستیەی سەرەوە. بێ گومان ئەمە دەرئەنجامی ئەو پەروەردە فکریەیە کە رێبوارانی ریبازی بارزانی نەمر لەسەری پەوەردەکراون.........هتد. .بێ گومان بێ ویژدانیە ئەگەر باس لەهەست و بیرکردنەوەی کوردانی رۆژ هەلات نەکەین .چونکە هەم لەئاست پرسی رۆژ ئاوا هەمیش لەئاست خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر کوردانی رۆژ هەلەت کوردانەو مەردانە هاتونەتە مەیدان و ئەوەی پێیان کراوە دریغیان نەکردوە .........هتد.