۱٦ی ئۆکتۆبەر و پاساوی شەڕی نابەرابەر کەلەژێریەوە خیانەت لەکورد کرا.

۱٦ی ئۆکتۆبەر و پاساوی شەڕی نابەرابەر کەلەژێریەوە خیانەت لەکورد کرا.

لەساڵی۲۰۱۷ پێش بگەین بەمانگی ئۆکتۆبەر گەلی کوردستان بەتێکڕا جگە لە جاش زادەکان لەباشوری کوردستان لەجۆش و خرۆشی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دابوو کە لە۲٥ی ئەیلولی هەمان ساڵ کوردستانیان بەدەنگێکی بەرزی کوردانە دوای۱۰۰ساڵ لەخەبات و قوربانیدان دەنگیان دا بەسەربەخۆیی کوردستان بە ئامانجی هاتنەدی ئەو خەونەی کە چەندان ساڵە خوێن لەپێناویا ئەبەخشرێ.


بەڵام بەداخەوە دەستی خیانەت نەیهێشت ئەو جۆش و خرۆشەی سەربەخۆ خوازان بەردەوام بێت و دوای چەند ڕۆژێک لەو پرۆسەیە مێژوویی و نەتەوەییە،خیانەتکاران کۆسپێکی گەورەیان لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان دروست کرد و خەنجەری ژاهراویان لە پشتی پێشمەرگەوکوردستاندا.


ئەمرۆ کە دووساڵ بەسەر ئەنجامدانی ئەوخیانەتە گەورەیەتێ دەپەڕێ کە لەلایەن تاقمێکی کاڵفام ئەنجام درا بەووتەی بەشێک لەسەرکردەسیاسیەکانی کوردستان و بەتایبەت یەکێتی! کە سەرەنجام کەرکوکی دڵی کوردستان و ناوچەدابڕێنراوەکان بەگشتی تەسلیمی سوپای عێراق کرانەوە کەبەخوێنی هەزاران شەهید ئازاد کرابوون و مەترسیش لە سەر تەواوی کوردستان دروست بوو بەهۆی ئەوخیانەتەوە،هێزەکانی عێراق و حشدی شەعبی بەپاڵپشتی چەند دەوڵەتێکی ئیقلیمی و چاوساخی خیانەتکارانی نێوخۆیی خرور گرتبوونی و پەلاماری هەولێریان دا بەئامانجی سەر گرتنی پیلانەکەیان و لەناوبردنی کیانی سیاسی باشوری کوردستان،بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی یەکەی٨۰ و بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی شکست بە پیلانەکانیان هێنراو لەهەموو میحوەرەکان شکستیان خوارد و چەندین کوژرا و برینداریاندا و لەسەردەستی پێشمەرگە گەورەترین تانک کە ئەبڕامزی ئەمریکیە تێکشنران وبەلووت شکاوی نێردرانەوە لای ئاغاکانیان،
لەوکات سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند"ئێمە مردن هەڵدەبژێرین،ناهێڵین کەڕامەتی ئێمە بشکێ".


ئەم پەیامە و ورەبەرزی پێشمەرگە نەیانهێشت پیلانی داگیرکەران وخیانەتکاران سەربگرێ،لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان ڕیسواکران و ئەوانەشی کە ئەوخیانەتەیان کرد بۆهەمیشە کەوتنە زبڵدانی مێژوو و بەرنەفرەتی کوردستانیان و دایکی شەهیدان.


Top