(ڕێککەوتنی ئەستانە جێ بەجێکرا)

(ڕێککەوتنی ئەستانە جێ بەجێکرا)
٭ ڕێککەوتنی ئەستانە بریتیە گەڕێکی دوورودرێڕی گفتوگۆی نێوان(ڕوسیا+تورکیا+ئێران) کە گروپە چەکدارەکانی ئەم ووڵاتانەش تێیدا بەشداربوون لە کوشتنی خەڵکی سیڤیل و هەر گروپێکیان ووڵاتێکیان دروستیان کردون و چەندین کۆبوونەوەی بۆ سازدرا تاسەرەنجام بەئەو درئەنجامە گەشتن کە چەند ڕۆژە ئەردۆغان جێبەجێی دەکات و جیهانیش بێدەنگی هەڵبژاردوە

٭ ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە:
۱/ ڕوسیا:
هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی (هەسەدە)دابوو کەنزیکەی سێ یەکی خاکی سوریا بوو بدرێتەوە بە ڕژێمی (بەشار ئەسەد) کە ڕوسەکان ئەمەیان بۆ زیندوکردنەوەی ئەسەدو ڕژێمەکەی پێوویستە لەبەر ئیعتیاباراتی سیاسی وە دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی وزەی ئەو ناوچانە چونکە نزیکەی لە(٤۰٪) ووزەی سوریا لەو ناوچانەدایە وە شتێکیش بەناوی خاوەنداری ڕاستەقینەی سوریا و ئەسەد نەماوە دۆزی سوریا بەتەواوی لەدەستی پۆتین و ووڵاتەکەیدایەو ئەم هەنگاوەش یانی بەهێزتربوونی ڕوسەکان لەناوچەکەداو لاوازتربوونی هەژمونی ئەمریکی

۲/تورکیا:
ئۆپەراسۆنی کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان ئەردۆغان جێبەجێی دەکات سوودی تورکیا لەم هەنگاوەدا کۆتایی هێنانە بەدەسەڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان و کاتۆنەکانی پەیەدە کە تورکیا بە هەڕەشەی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆیی و وەشاندنی گورزی کەمەرشکێن لەتەواوی دۆزی کورد لەناوچەکە بەهەرێمی کوردستانیشەوە وە هەندێک دەستکەوتی ئابوری و نیشاندانی هێزی تورکی لەناوچەکەو جیهان

۳/ ئێران:
جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنی ئەستانە ئێران ئامانجی ئانی و ستراتیژیشی هەیە کە ستراتیژیەکەی گرنگترە سوودی هەنوکەیی سوریای بەشار یانی پەلێکی بەهێزی ئێران و بلۆکی شیعی لە جیهاندا و بەهێزبوونەوەی بەشار سوودی بۆ ئێران دەبێت سوودی درێژخایەنیش ئێران لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی سوریا ئەڵقەیەکی بەهێزی (هیلالی شیعی) تەکمیلە دەکات کە سەدان ساڵە خەونی پێوە دەبینێت بۆ ئێران تەواوکردنی هیلالی شیعی بۆ سوودی ئابوری و فیکری هەیەو زۆر واتابەخشە

٭ ئەمریکا چی؟
لەجێبەکردنی ئەم ڕێککەوتنەدا ئەمریکیەکان دەست بەتاڵترینن و سودێکی دیاریان نیە تەنها ئەوەندە هەیە کە ئیدارەی ترەمپ بۆ هەڵمەتی هەڵبژازدنەکان خەریکی کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا چونکە ئەم هەڵووێستە بۆ کەسپکردنی دەنگدەرانی ئەمریکی سودێکی زۆری دەبێت چونکە بۆ چونێک لای ئامریکیەکان دروست بوە دەڵێن ئەوە نزیکەی بیست ساڵە لەشەڕاداین و کاتی پشوەو دەبێت هێزەکانمان بگەڕێنینەوە بۆ ووڵاتەکەمان

٭ ئەم هەنگاوەی ئیدارەی ترامپ هەڵەیەکی هاوشێوەی ئیدارەی ئۆبامایە کە هێزەکانی ئەمریکای لەعێراق کشاندەوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەمەش سەرەتای دۆڕاندنی عێراق بوو بە ئێران وە لەسوریاش دۆڕاندنی سوریایە بۆ ڕوسیا کە بێگومان ئەم هەڵە ستراتیژیە گەورانە گورزی گەورە لە هەژمونی ئەمریکا لەناوچەکە دەدات لە ئایندەی نەخشەڕێژکرنی سنوری ووڵاتان و سەرچاوەکانی وزەی ناوچەکە ئەمریکا دەست بەتاڵ دەبێت

٭جەورهەرو ناوەرۆکی ئەم ڕێککەوتننامەیەی ئەستانە بریتیە لە دێڕێک ئەویش کۆتایی هێنان بە ئەزمونی ڕۆژئاوای کوردستان و لێدان و بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستان و حکومڕانیەکەی و دۆزی نەتەوەیی کورد

Top