تەنها خودا لەتوانایی دا هەیە کورد لەناوببات ...

تەنها خودا لەتوانایی دا هەیە کورد لەناوببات ...


ئێمەی کورد ئەو میللەتە باوەڕ بەخۆ بوەین کە خودا خەڵقی کردوین .هیچ هێزێک لە جیهاندا توانای ئەوەی نیە لەناومان ببات لە سەرئەم زەوییە لە مێژوو مان دا ڕا دیارە سەدساڵ .. کۆت و زنجیرو پەتی سێدارەو انفال و کیمیاباران و گوللە باران و زیندە بەچاڵ کاری لە هزری نیشتیمان پەروەریمان نەکرد هەمیشە پێداگیریمان لە دەوڵەتبونمان کردوە لە وێردی سەرزمانمان بوە کوردستانمان دەکەینە دەوڵەت لە ڕابەری کوردمان فێربوین خۆ نەچەمێنین ئەی جیهان مان شۆک نەکرد لە 25 ئەیلول پێمان نەوتن کوردستانێکی سەربەخۆمان دەوێت ،، بە ڕێژەی 95% دەنگمان بە خاکمان نەدا بۆ یەک پارچەی کوردستانمان ،، بۆیە نەتورک نە فارس نە عەجەم نە هیچ وڵاتێکی بیانی ناتوانێ زمانمان لە کوردوستان یانەمان دەوڵەت یان هێزی گەل تا دوا ساتی زەوی و عرشی عظیم و لەناوچونی زەوی لە هەموو جیهان لە ناوببات ... ڕوحمان لەزەویی خۆماندا چەقاندوە بۆ پاراستنی خاکمان ئیدی دڵنیایمان پێتان داوە محاڵە کورد ڕازی بێت و مل کەچ کات بۆ دوژمن ڕازی بێت بە چەوساندنەوەی له ژێر دەستی نەیارو تینوی خوێنی گەل ... کورد لە بزوتنەوەی بزافی ڕزگاری خوازی شۆڕشی سەدساڵەی خۆیدا لە ژێر داوی مردن سوردی ئەیرەقیبی دەوتەوەو سوێندی بە خاکی کوردستان خواردوە لە زینداندا بەسرودی نیشیمانی یەکیان وەخەبەردێنا .... کۆڵدان لە کورد باشترە لەوەی پێتان وایە جەنگاوەری کورد لە ڕۆژهەڵات تاڕۆژئاوا ببەزێنن ، کورد ئاڵاو خاکی پێ سپێردراوە هەرگیز چۆک دانادا بۆ هیچ هێزێک نەتان بینی شەڕی جیهانی کردو سڵی نەکرد لێی هەڵ نەهات کە شەڕی داعش شەڕی هەموو جیهان بوو کورد شانی بەردا... لە بەشداری شەڕی جیهانی دوەم کورد خاوەنی سەروەری خۆیەتی پاراستنی خاک و گەل بۆتە سامانی ئێمەی کورد وەک سەرۆکمان فەرموی ( خوێنی شەهیدانمان زۆر لە پارەو چەک بەنرخترە ) کورد لە هەرکوێ بێت ئاشتی و ئارامی لەوێیە ئەو یاساییە لە ڕابەری نەتەوەمان فێربوین کە نە دەست بۆخاکی کەس درێژ دەکەین نە لێ دەگەڕێین کەس دەست بۆ خاکمان ببات .
Top