دیارە ترمپیش پێی وایە کورد جنۆکەیە !
October 11, 2019
وتار و بیروڕا
ترەمپ وەکو پاساو هێنانەوە بۆ ئەو بێ ئەخلاقی و بێ وەفایەی بەرامبەر کورد کردی دەلێ : کورد لەشەری نورماندی هاوکاری ئەمریکای نەکرد ! نورماندی ناوجەیەکی فەرەنسایەو لەسەردەمی شەری جیهانی دووەمداو لەسالی (١٩٤٤) ،لەو ناوچەیە شەرێکی قورس لەنێوان هاوپەیمانانی نێودەولەتی و نازیەکاندا روویدا .لەو سەردەمەد بیست سال بوو کورد لەلایان ئەمریکاو بەریتانیاو هاوپەیمانەکانی دیکەی ترەمپەوە غەدرو زۆلمێکی مێژوویان لێکرابوو .لەو غەدرو زۆلمەدا کوردستان بۆ سەر چوار ولاتی تورکیاو ئێران و سوریاو ئێراق دابەشکرا .لەو رۆژەوەو بەبەرجاوی ئەمریکاو ئەوروپاو هەموو جیهان تورک و فارس و عەرەب وەکو بونەوەرێکی هارو دڕندە کەوتونەتە گیانی کورد .زۆرجاریش خودی ئەمریکاو بەریتانیاو هاوپەیمانەکانی بەهەموو جورە چەکێک هاوکارو پالپشتی تورک و عەرەب و فارس بوون لەقرکردن و لەنابردنی کورد .بۆ یەکەمجار لەمێژوودا بەریتانیای دایکی ترەمپ و ئەمریکا لەسالی (١٩٣١) فرۆکەکانی خۆی لەسەر ناوچەی بارزان ی باشوری کوردستان تاقیکردەوەو شانبەشانی سوپای عەرەب و تورک هەولی قرکردنی کوردو کپکردنی دەنگی ئازادیخوازانی کوردیاندا .بەهۆی ئەو زۆلمە مێژوویە کە ئەمریکاو بەریتانیاو هاوپەیمانەکانی لەکوردیان کرد ،سەد سالە کورد وەکو نەتەوەیەکی بن دەست و خاک داگیرکراو ،رووبەرووی زۆلم و ستەم و داگیرکاری دەبێتەوە .سەد سالە لەپێناو رزگاری و سەربەخۆیی و بەدیهێنانی ژیانێکی سەربەرزو شەرەفمەندانە خوێن دەبەخشێت .لەبەرامبەریشدا تورک و فارس و عەرەب بەچەکی ئەمریکی و روسی و ئەوروپیەکان هەولی قڕکردنی کورد دەدەن .مخابن بەدرێژایی ئەو سەد سالە ئەمریکاو روسیاو ئەوروپا لەپێناو کومەلێک بەرژەوەندی ئابوری لەئاست ئەو هەموو غەدرو زۆلم و کوشتارەی دەرحەق کورد
کراوە بێ دەنگ بوون .بۆ یەکجاریش هەستی مرۆڤایەتیان نەجۆلاو ، بەردەوام لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان جاوپۆشیان لەو تاوانە مەزنانە کردوە .ئەمە حەقیقەتی بیرکردنەوەی ئەقلیەتی سەرانی ئەمریکاو روسیاو ئەوروپایە .ئیدعای ئەوان بۆ مافی مرۆڤ ئیدعایەکی پۆچ وبەتالە .مافی مرۆڤ و بەهابەرزەکانی مرۆڤایەتی هەر هێندە لای ئەوان گرنگە کە لەگەل بەرژەوەندیەکانی ئەواندا بێت .بەدەر لەمە مرۆڤ بوون و بەها مرۆڤایەتیەکان لای ئەوان هیچ واتایەکی نیە .بێ گومان پشت کردن لەکورد لەکاتی ریفراندومی سەربەخۆیی کوردستان لەباشورو ئێستای رۆژ ئاوای کوردستان دوو نمونەی زیندوی ئەم راستیەی سەرەوەن .لەکوتاییدا هەر هیندە دەلێم دیارە بەلای ترەمپ و هاوپەیمانەکانیەوە کورد لەتۆخمی جنوکەیە بویە دەبێت قەتل و عام بکرێت و لەسەر زەوی بسرێتەوە .ئاخر ئەگەر ئەمە حەقیقەتی بیرکردنەوەی ترەمپ نەبێ بەچ ئەقل و لوژیکێک گلەی لەنەتەوەیەکی بن دەست و خاک داگیرکراو دەکات کە لەجەنگی جیهانی دووەمدا هاوکاری ئەمریکای نەکردوە ! بەلام دیارە ترەمپ کەوتوتە ژێرکاریگەری قسەی بەناو زانایانی ئیسلامی (تورک و عەرەب و فارس ) کە بۆ شەرعیەتدان بەکوشتنی کورد ،بەدرێژایی مێژوو کوردیان بەتۆخمی جنۆکە وەسف کردوە !بویە ترەمپ پێی وایە کوردی جنۆکە دەبوو بەسەر دەریاکاندا باز بدات و لەشەری نورماندی هاوکاری ئەمریکا بکات !