کێ لەپشت گرژی و ئالۆزیەکانی ئێراقەوەیە؟

کێ لەپشت گرژی و ئالۆزیەکانی ئێراقەوەیە؟

چەند رۆژێکە گرژی و ئالۆزیەکی زۆر لەئێراقدا دروست بوە .هەندێك دەلێن ئەمە خوپیشاندانی خۆرسکی جەماوەریە دژی گەندەلی ،هەندێکیش پێیان وایە ئەم گرژی و ئالۆزیانە دەرئەنجامی نزیک بونەوەی ئێراقە لەسین ، هەندێکیش بەپێچەوانەی ئەمەوە باس لەوە دەکەن گوایە ئەم خوپیشاندانە دژی ئێرانە ! من پێم وایە ئەوەی روو دەدات نەخوپیشاندانی خۆرسکی جەماوەریە ،نەدژی ئێرانەو ،نەلەبەر ئەوەشە کە عادل عبدولمەهدی و شاندێکی گەورەی ئێراقی سەردانی ولاتی سینیان کردوە .ئەگەر بەوردی لەسەر رووداوەکان بوەستین و خوێندنەوەیەکی لوژیکیانە بۆ هەلۆێستی لایەنە سیاسیەکان لەئاست گرژی و ئالۆزیەکان بکەین .ئەوە دەگەینە ئەو راستیەی کە خوپیشاندانەکان پێشتر بەرنامەو پلانیان بۆ دارێژراوەو ،بۆ یەک ئامانجە ئەویش لادانی عادل عبدولمەهدیە لەپۆستی سەرۆکایەتی حکومەت .ئەمەش لەبەر دوو هوکارە .یەکەمیان ئەوەیە کە عادل عەبدولمەهدێ هەر لەسەرتاوە دژی ئەو پیلانە وەستایەوە کە بۆ کوتایی هێنان بەقەوارەی فیدرالی باشور لەئارادابوو .وە لەو پێناوەدا هەموو ئەو بریارانەی هەلوەشاندەوە کە دوای خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر لەلایان عەبادیەوە دژی کورد دەرکرابوون . هەر بەو ئاراستەیە کار بۆ ئەوە دەکات هەموو کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەچوارچێوەی دەستوردا چارەسەر ببن و لەو بارەوەش زۆر هەنگاوی ئیجابی(پۆزەتیف)ی ناوەو بەغداو هەولێر لەرێککەوتن نزیک بونەتەوە .هوکاری دووەمیش سەردانی عادل عەبدولمەهدی بوو ،بۆ وەلاتی سعودیە .دیارە ئەم دوو هەنگاوە ئاماژەی رۆنن بۆ ئەوەی کە عادل عبدولمەهدی ،نایەوێت تا سەر ئێران وەکو پاریزگارێکی ولاتەکەی مامەلە لەگەل سەرۆک کومارو سەرۆک وەزیرانی ئیراقدا بکات ،بەلکو دەبێت وەکو دراوسێ و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ریزگرتنی بەرامبەر پەیوەندیەکان رێک بخرێنەوە. لەم پێناوەداو لەسەر بنەمای گەراندنەوەی شکو بۆ ئێراق و گارانتیکردنی بەرژەوەندیەکانی ،عادل عەبدولمەهدێ سیاسەت و بەرنامەی حکومەتەکەی دارشت و کاری لەسەر کردو دەکات .دیارە ئێرانیەکان نەلەئێستاداو نەلەداهاتوشدا ئەوە قەبول ناکەن ئێراق وەکو ولاتێکی بەهێز لەسەر پێی خۆی بوەستێت و سەروەری خۆی بەدەست بێنێتەوە .بویە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی هەموو هەولێک دەدات ،تا ئێراق وەکو خانویەکێ بێ دەرگاو پەنجەرە بمێنێتەوە.بێ گومان بۆ مانەوەی ئێراق بەم حالەی ئێستا وەکو ئەوەی ئێرانیەکان هیوای بۆ دەخوازن ،لادانی عادل عبدولمەهدی و هەلوەشانەوەی حکومەتەکەیە .بویە ئێرانیەکان بەم نیەتەو بۆ ئەو ئامانجە بەهاوکاری هاوپەیمانەکانی خۆی لەناوئێراقداو بەبیانوی دژایەتی گەندەلی خوپیشاندانەکانی دژی حکومەتی ئێستای بەغدا رێک خستووە . بۆ ئەوەی ئامانجەکەشیان بەباشی و جوانی ب پێکن هەر خوشیان خەلکی هەژار دەکوژن .ئەوەش بۆ ئەوەیە حکومەت و عادل عەبدولمەهدی پێی تاوانبار بکەن .هەر وەک بینیمان هەر زوو شیعەکانی سەربەئێران داوای هەلبژاردنی پێش وەخت و هەلوەشانەوەی کومەتیان کرد . هەلبەت هێزە کوردیەکانی سەربەئێرانیش بەشێکن لەو پیلانە .بەلام رەنگە هێشتا زوو بێت تا بەفەرمی بچنە پال هەلۆێستی شیعە .ئەگەر کەمێکی دیکە خوپیشاندانەکان فراوان ببن بێ یەک و دوو یەکێتی و گۆران و ئیسلامیەکانی کوردستانیش وەکو نەوەی نۆێ پالپشتی لەو هێزە شیعانە دەکەن کە داوای هەلوەشانەوەی حکومەت دەکەن .
Top