رێزگرتنى ئاڵاى كوردستان و سرودی نیشتمانى له قوتابخانه‌كان
October 1, 2019
وتار و بیروڕا
نوسه‌ری روسى هارڤی ماكاى ده‌لێ" بیرێك هه‌ڵكه‌نه پێش ئه‌وه‌ى تینووت بێت".
بێگومان ریزبوون و وه‌ستانى قوتابیانى خۆشه‌ویست له سه‌ره‌تای رۆژى هه‌فته له قوتابخانه‌كاندا، جگه له‌وه‌ى جێ به‌جێ كردنى رێنماییه‌كانه له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركێكى په‌روه‌رده‌یی و ویژدانییه، كه‌وا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له یه‌كه‌م رۆژى ده‌ستپێكردنى ده‌وام پێویسته سه‌رجه‌م قوتابیه خۆشه‌ویسته‌كان به‌ریز بوه‌ستن بۆ ئاماده‌بوون به‌بێ ده‌نگى له كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان و گوتنه‌وه‌ى سرودی نیشتمانى (ئه‌ى ره‌قیب)، ئه‌و وه‌ستان و ریزبوونه به‌رێوه‌به‌ر وده‌سته‌ى كارگێڕى و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م قوتابیان ده‌بێ پاپه‌ندی بن و ئاماده‌بن له گۆڕه‌پان، نا‌بێـت هیچ مامۆستا و قوتابییه‌ك له رێوره‌سمى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان و گوتنه‌وه‌ى سرودی نیشتمانى ئاماده نه‌بن، چونكه جگه له‌وه‌ى كه‌مته‌رخه‌می وپابه‌ند نه‌بوونه به رێنماییه‌كان له هه‌مان كاتیش‌دا سوكایه‌تى كردنه به‌رامبه‌ر به ئاڵا و نیشتمان و پڕه‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كان، هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌كى نه‌شیاوه له پێش قوتابییه‌كانمان كه‌وا ببینن مامۆستایه‌ك پان چه‌ند مامۆستایه‌ك له كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان و سرودی نیشتمانى ئاماده نابن و له ژووره‌كانیان خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن. بێگومان له وو‌ڵاتى میسر گه‌ر مامۆستایه‌ك ئاماده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى ووڵات و سرودی نیشتمانى نه‌بێت، ئه‌وا به پێى یاسای ئه‌و ووڵاته به ژماره (41له ساڵى 2014)به‌ند ده‌كرێ كه له سالێك زیاتر نه‌بێت و به بژاردنی بڕى (30) هه‌زار جونیه، یانیش به یه‌كێك له‌و دوو سزایه، سزا ده‌درێت.
به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان و گوتنه‌وه‌ى سرودی نیشتمانى له قوتابخانه‌كاندا له بابه‌ته هه‌ره زه‌روریه‌كانه به تایبه‌تى له قۆناخى بنه‌ڕه‌تى بۆ راهاتنى قوتابیه خۆشه‌ویسته‌كانمان له سه‌ر خۆشه‌ویستیان بۆ ئاڵا و ووڵات به‌جۆش و خرۆشه‌وه ووشه‌كان له‌گه‌ڵ سرود ده‌لێنه‌وه و په‌رۆشیان زیاتر ده‌بێت و گوێ ڕایه‌لی و په‌یڕه‌وكردنیان مكوم تر ده‌بێت و خۆبه‌ندى و چوونه‌پاڵیان بۆ نیشتمان زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها فێری بنه‌ماكانى پابه‌ندبوون به سیسته‌م و رێنماییه‌كان ده‌بن و گوێ ڕایه‌ل و خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و نیشتمان زیاتر ده‌بێت، چونكه رێزگرتنى ئاڵا وسرودی نیشتمانى كۆمه‌لێ ماناى گرنگی هه‌یه له چاندن و رواندنى بنه‌مای خۆبه‌ندى كه له داهاتوودا ده‌بێته پاڵنه‌رێكى به‌هێز بۆ خزمه‌ت كردنى نیشتمان و پته‌وكردن و چه‌سپاندنى زیاتری ناسنامه‌ى نیشتمانى، چونكه هه‌موو خۆبه‌ندیه‌كى ئه‌رێنى و باش بۆ نیشتمان په‌ره به گه‌شه‌كردنى خودی كه‌سه‌كان ده‌دات وای لێ ده‌كات كه‌سێكى سه‌نگین و سالار و هاوسه‌نگ و به‌هێزى لێ دروست ببێت له‌گه‌ڵ خودى خۆی و له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری له ده‌رئه‌نجام به سوود و قازانجی باش بۆ نیشتمان ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامى گوێ گرتن له سرودی نیشتمانى و رێزگرتنى ئاڵاى كوردستان. ئه‌و چه‌مك و تێگه‌یشتنه قایمتر و مكوم تر ده‌كه‌ن. جودا له‌وه‌ش قوتابی كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فێری خۆبه‌ندی ببێت ئه‌وا یارمه‌تیده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ هه‌ست كردن به ئارامی و ئاسوده‌یی و جێگیربوون ده‌كات كه ئه‌وه‌ش بنه‌مایه نابێت دوا بخرێ.
بۆیه پێویسته له هه‌موو قوتابخانه‌كان پابه‌ندبن به رێزگرتن له ئاڵاى كوردستان و سرودی نیشتمانى و قوتابیان فێر بكه‌ن و له په‌روه‌رده و یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیاریش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكرێ، كه ئێستا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چالاكیه‌كانى دێده‌وانى و وه‌رزشى و هونه‌ری به پێی به‌رنامه‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ى تیوری و پراكتیكی به سه‌رجه‌م مامۆستایانى وه‌رزش ده‌كرێ له سه‌رجه‌م قه‌زاكان له سه‌ر چۆنیه‌تى رێزگرتن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان و سرودی نیشتمانى كه ئه‌ركێكى نیشتمانى و په‌روه‌رده‌یی و ویژدانییه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی