(ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد گرنگە بەڵام)

(ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد گرنگە بەڵام)
٭ مێژووی سەدساڵی ڕابردوی ئێمە لەگەڵ عێراق بەزۆر ووێستگەو قۆناغدا تێپەڕیوەو هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆیەوە دیوەو هەموو جارەکانیش زیاندمەنی ڕاستەقینەی دۆخ وپێشهاتەکان خەڵکی کوردستان بوەو سەرەنجامیش هەموو عێراق سوتوی ئەو هەموو پێکدادانە بوون وەلێ تاهەنوکە هەمان یاری و موماتەڵەوکات کوشتن و دواخستن و پاشقول لێدا بەردەوامی هەیەو پێوویستە بەگومان بین

٭ دوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر) و پێشێلکاریەکانی عێراق بەرامبەر خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ئەزمونە تاڵەکانی ڕابردوو خۆیان نمایشکردەوەو هەمومان عەقڵیەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستانمان بینی لەلایەن بەغدادەوە بۆیە هەقی خۆمانە لەهەموو هەنگاوێکیان بەگومان بین و بەحەزەرەوە هەنگاوەکانمان هەڵگرین

٭ نەتائیجی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو وە هەوڵەکانی ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ڕووی لەهەرێمی کوردستان کردبوو سەرەتای گەڕێکی دیکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی(هەولێر-بەغداد)بوو کە زۆرێک لە ووڵاتانی جیهانی داخوازیان لەکوردستان ئەوەبوو پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەغداد ئاسایی بکاتەوەو بگەن بە ڕێککەوتن ولێکگەشتن بەرەنجامی هەموو ئەمانە ئێستا پەیوەندیەکان لەقۆناغێکی باشتردان لەچاوپێشووتر

٭ کابینەی نوێ و ئەو پەیوەندیە نوێیەی کە سەرۆک بارزانی بناغەکەی بۆدانا و عادل عبدالمهدیش لێکتێگەشتنی باشی بۆی هەیە سەرەتای کردنەوەی پەڕەیەکی نوێی پەیوەندیەکان و چارەسەری کێشەوگرفتەکانی نێوان بەغدادو هەولێرە بەجۆرێک چارەسەری ڕیشەییان بۆبدۆزرێتەوە لەبەر ڕۆشنایی بەندەکانی دەستوری عێراق و ئەو یاسایانەی کە بۆ ئەم مەبەستە لەئایندە دەردەکرێن

٭ ڕۆژانە شاندەکانی هەولێروبەغدا لەسەر ئاستی جیاواز سەردانی یەکتری دەکەن و کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەیە تابتوانرێت تێکڕای کێشە هەنوکەی ودوور مەوداکانیش چارەسەر بکرێن ئەم دۆخە نوێیە پێوویستی بە چاودێری ووردو بەدیقەت هەیە تابتوانین زۆرترین سوود بە گەلەکەمان بگەیەنین و سەربەرزانە لێی بێینە دەرەوەو جارێکی دیکە فرت وفێڵی یاسایی گیرۆدەی دۆخێکی دیکە نەبینەوە

٭ ئەزمونی ڕابردووی تاڵی ئێمەو بەغداد پێمان دەڵێ عێراق پابەندی ڕێککەوتن نامەو واژۆکانی خۆی نابێت چونکە هەرکات عێراق لاواز بووبێت پەنای بۆ ڕێککەوتن وگفتوگۆ هێناوە هەرکاتیش بەهێز بووبێتەوە پەشیمان بوەتەوە پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبوە بۆیە گرنگە لەگەڵ عێراق و بەرمەبنای سوودی دوولایەنە ڕێککەوتن بکەین بەڵام نابێت هەموو هێلکەکانی خۆمان بخەینە سەبەتەی عێراقەوەو پێوویستە هەمیشە بەحەزەرەوە هەنگاوبنێین

Top