ریفراندومەکەی بارزانی !

ریفراندومەکەی بارزانی !

دوای ئەنجامدانی ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی کوردستان .چەمکی ریفراندومەکەی بارزانی وەکو پێناسەیەک بۆ پروسەی ئەنجامدانی ریفراندوم کەوتە نێو راگەیاندنەکانی کوردستان .ئەفراندنی ئەم چەمکە لەلایان ئەو کەسانەوەیە کە تا سەر ئێسقان دژی ریفراندوم بوون .واتە سەربەو گروپ و تاقمانەن کە رۆلیان لەخیانەتی شازدەی ئوکتوبەردا هەبووەو ،خۆیان ئامادە کردبوو لەبەردەم قەلای هەولێر پێشوازی لەحەشدو پاسدار بکەن و پێکەوە ئاهەنگی کوتایی هاتنی پارتی و بارزانی بگێرن .دیارە مەبەستیان لەبەکارهێنانی ئەم چەمکە وەکو پێناسەیەک بۆ ریفراندوم ،جورێکە لەگالتەکردن و تانەدان لەو پروسە مەزن و پیرۆزە .بێ گومان ئەگەر ئەوان پێیان وابێ بەبەکار هێنانی ئەم چەمکە دەتوانن لەگەورەیی و پیرۆزی ریفراندوم و بارزانی کەم بکەنەوە یان دەتوانن ئەو سەروەریە مەزنە وەکو دەسکەوتێکی نەتەوەیی لای کوردستانیان کەم رەنگ و بێ بایەخ بکەن.ئەوە لێکدانەوەیەکی تەواو هەلەو ناراست و ناواقعیان کردوە .رێک وەکو ئەو لێکدانەوەیەی کە دوو سال پێش بۆ خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر کردیان و، پێیان وابوو بەو خیانەتە دەتوانن کوتایی بەپارتی و بارزانی بێنن .بویە با دلنیا بن چوون بەو خیانەتە هەموویان زەلیل و شەرمەزار بوون و ، پارتی و بارزانیش لەلوتکەی هێزو شکودا مانەوە . ئەوە بەم لێکدانەوە نائەقلانی و نالوژیکیەی کە ئەوان بۆ ریفراندوم دەکەن ، زیاتر خۆیان لەپێش چاوی کوردستانیان رسواو شەرمەزار دەکەن ،چونکە لکاندنی ناوی بارزانی بەریفراندومەوە خۆبەخۆ شانازیەکی مەزنە بۆ بارزانی و هەموو سەربەخۆخوازان .ئاخر تاکە شتێک کە هەموو کورد لەسەر ئاستی هەر جوار پارجەی کوردستان وەکو هێمایەکی نەتەوەیی و نیشتمانی لەسەری کوک هاورایەو ،وەکو پیرۆزیەکی مەزن لێ دەروانێت ،تەنهاو تەنها ئەنجامدانی ریفراندومە بۆ سەر بەخۆیی کوردستان .بێ گومان گرنگی ریفراندوم وەکو دەسکەوت و سەروەریەکی مەزن لەوەدا دەرکەوت و بۆ هەموو لایەک رۆن و خۆیا بوو ، کە دۆژمن و ناحەزانی کورد بەهەموو رەنگە جیاوازەکانیانەوە دژی بوون و هەموو رێگایەکیشیان گرتە بەر تا بتوان کورد لەئەنجامدانی پاشگەز بکەنەوە .بەلام کورد بەرابەرایەتی بارزانی خۆراگرانە پروسەکەی ئەنجامداو ئەو قوناغە سەخت و دژۆارەی بری .قوناغی دووەمیش کە قوناغی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانەو بەهۆی خیانەتەوە دوا کەوت دوور یان نزیک تێ دەپەرینین .....هتد.
Top