ڕیفراندۆم باشترین ڕێگە بۆژیانێکی ئاسوودەو خۆش بۆ میللەتی کوردوستان دە بوو ئەگەر ۱٦ئۆکتۆبەری تیانەبا

ڕیفراندۆم  باشترین ڕێگە بۆژیانێکی ئاسوودەو خۆش بۆ میللەتی کوردوستان دە بوو ئەگەر  ۱٦ئۆکتۆبەری تیانەبا
کەسەرۆک بارزانی بڕیاری ڕیفراندۆمی دا هەمووڕێگاکان ئاسان بوون و ئەو متمانەی بەگەلی کورد هەبوو کە بەدڵنیاییە ئەوان بەڕاستی لەگەڵ سەرۆک دابوون دەنگیان بەچارەنوسی خۆشیانداو سەرۆک ڕاست و دروستانە هەنگاوی نا بەدڵێ کی پڕلەسەروەری و هەستێکی پڕلەنیشتیمانی ئەو دەیزانی سەردەکەوێت و چارەنوسی کورد دیاری دەکەت بەڵام ئەو چاوەڕێی ئەوخیانەتە گەورەیەنەبوو بەدڵنیاییە وەئەگەر ئەو خیانەتە گەورەیە نەکرابا ئێستا کوردوستان بە چاوێکی تر سەیردەکراو هەووڵ بەردەوام دەبوو بۆدەوڵەتی کوردی بەڵام بەداخەوە نیشتیمانیان فرۆشت و بەچاوێکی شۆڕە وەهەرئەوان گەڕانەوەبۆلای بارزانی
مێژوو باشاهێد بێت لەخەباتی سەرۆک بارزانی باشاهێد بێت کەلەشاخەکان و لەدۆڵ و دەشتەکاندا بەزگێکی برسی و بەڕوخسارێکی شەکەت و ماندوەوە بە ئازایەتی و دلێرانە لەگەڵ پێشمەرگە بەرگری دەکرد بۆئازادی خوازی بەلێ مێژوو باشاهێد بێت کە چۆن خۆی کرد بەژێر ئاڵای کوردوستان چۆن خوێنی ڕێشت لەپێناو خاک ئەوەسەرۆک بوو لەچیاکانی خواکوڕک دەجەنگا و بەرگری دەکرد
بەڵێ ئەوەسەرۆک بو لەشنگال و زووماڕ و باشیک و چیای زەردک و سحێلا لە پێشەوەی شەڕدابوو بەڵێ ئەو بو پڵان داڕێژەرو بەرگری کار لەخاک و نیشتیمان و ئاڵاو نەتەوە ئەوبوو یەکەبەیەکە چۆکی بە داعش دانا و داعشی دەفنی دەرەوەی خاکی کوردوستانکرد
بەڵێ ئەوەسەرۆک بو لە پێشەوەی شەڕ نەگەڕایە وەلەگەڵ کوڕەکانی تا بەتەواوی کوردوستانی لەبن دەسەی تیرۆر و تیرۆرزم ڕزگار کرد
بەلێ پێشمەرگەی سەرۆک بوو لە پردێ بێ ئەوەی بیر لەماڵ و منداڵ بکاتەوە بێ ئەوەی بیر لەمەرگی خۆی بکاتەوە سنگی خۆی کرد بە پۆڵا کردی بە دەبابە بەڵێ پێشمەرگەی سەرۆک بوو نیشتیمانی وا بەئارامی هێشتەوەو دووژمنیان تێک شکاند
گشتپرسیی سەربەخۆییی کوردستانی عێراق کە لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان ئەنجامدرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی گشتپرسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغداد دروستبوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد دیاریکردنی ڕۆژی گشتپرسی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست شیوعی کوردستانی زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە دا و ڕۆژی ئەنجدامدانی گشتپرسییەکەش دیاریکراو ئەنجامدرا
وەرن بانەوەستین لەگەڵ سەرۆک بەیەکەوە هاوار بەرین بۆخوداو بۆ دەوڵەتان ئێمەڕیفراندۆممان کرد ئێمەدەنگمان بەڵێ بۆ بۆڕیفراندۆم وەرن باپێیان بڵێین ئێمە دەوڵەتمان دەوێت ئێمە ئازادی مان دەوێت باپێیان بڵێین ئێمە چیتر بندەستی قبووڵ ناکەین ئێمە زۆرداری قبووڵ ناکەی وەرن با بۆخاک بجەنگین بۆ نیشتیمان با ئێمە ش ببین بە خاوەن دەوڵەت بانەخشەمان بخەینە نێو بازنەی جیهان

کاردانەوەی وڵاتان لەسەر گشتپرسی هەرێمی کۆردوستان

ئێران: پشتگیری بۆ ھەر بڕیاری حکومەتی ناوەندی عێراقی دەربڕی. لەکاردانەوەی ئەنجامدانی گشتپرسی گواستنەوەی ئاسمانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بڕی
ئیسرائیل: بێنیامین نێتانیاھو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتی ئیسرائیل پشتگیری ھەڵوێستی کوردان دەکات بۆدرووستکردنی وڵاتی خۆیان
ئوردن: ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە وتی ئەو
گشتپرسییە بابەتی ناوخۆییە و تایبەتە بە عێراق
عەرەبستانی سەعوودی: وەزیری دەرەوەیان وتی "سعودیە چاوەڕێی حیکمەتی دوانەخستنی گشتپرسی دەکات لەلایەن مەسعوود بارزانییەوە
سووریا: ھەمووجۆرە کردارێک ڕەتدەکەینەوە، سوریا عێراقی دابەشکراوی قبووڵ نییە. دەبێت جیابوونەوە بەپێی یاسا و دەستووری عێراق بێت
تورکیا: لە دژی وەستایەوە، بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا گشتپرسیی باشووری کوردستان بە خۆکوژی وەسفکرد و سەرۆککۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغانیش وتی کە «گشتپرسی لەم کاتەدا شتێکی باش نییە.» پارتی دیموکراتی گەلان پشتگیری خۆی بۆ گشتپرسی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی لە ٢٦ی ئەیلوول، ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند کەدەشێت ڕێکاری ئابووری و سەربازی بەرامبەر باشووری کوردستان بگرنە بەر
فەڕەنسا: سەرۆکی فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند "ئەگەر ئەو گشتپرسییە ئەنجامدرا، بۆ ئەوەبێت کە نوێنەرایەتییەکی باشی کوردەکانی عێراق لە حکومەتدا و لە چوارچێوە ی دەستووری عێراقداهەبێت
ئۆسترالیا: ھەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەیان "گشتپرسی مەترسی لێدەکەوێتەوە، لەم کاتەدا دەبێت ھۆی لاوازبوونی عێراق و ھەرێمی کوردستان
بولگاریا: جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵات ڕایگەیاند ھەموو نەتەوەیەک مافی ئەوەی ھەیە چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن دواتر سەرۆک کۆنوسڵی بولگاریا لە عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی ھەڵێوێستی فەرمی نییە لەسەر ئەم بابەتە
ئاڵمانیا: ھۆشداری بە حکومەتی ھەرێمدا لەوەی کە
گشتپرسییەکە تاک لایەنە نەبێت
شانشینی یەکگرتوو: کۆنسوڵی بەریتانی لە عێراق، ھەمووان لەم جیھانە دەتوانن حکومەتی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام ئێستا کاتەکە لەبار نییە و دۆخی ئێستا مانەوە لە عێراق پێویستترە
کۆماری گەلی چین:وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کەئەوان پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراقکرد، ھاوکات داوای دیالۆگی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغدا و ھەرێم
ئیسپانیا: وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وتی "بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو ڕیفراندۆمە نا دەستوورییە، لەساڵی ٢٠٠٥ بەدەنگی زۆرینەی خەڵکی عێراق ئەو دەستوورە پەسەندکراوە. ئێستا پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق یەکبگرن و شەڕ لەدژی داعش بکەن، لەپێناو بنیاتنانی وڵاتێکی باشتر بۆ ھەموو خەڵکی عێراق
Top