زه‌روره‌تى په‌روه‌رده و چه‌ند لێژنه‌یه‌كى به‌دواداچوون
September 23, 2019
وتار و بیروڕا
رۆژنامه‌نوس وبێژه‌ری به‌ناوبانگى ئه‌مریكی والتر كرونكایت ده‌لێ" هه‌ر چه‌ند تێچووی فێركردن و بنیاتنانى قوتابخانه وپه‌رتووكخانه‌كان زرۆ بێت، زۆر هه‌رزانتره گه‌ر به‌راوردى بكه‌ین به تێچووی مانه‌وه‌ى میلله‌تێك به نه‌زانی".
ساڵی نوێی خوێندن له‌و هه‌فته‌یه ده‌ستى پێكرد، بۆ چاودێری كردن و چاوتێبڕینی چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كۆی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن پێویستیمان به پێكهێنانى چه‌نده‌ها لێژنه هه‌یه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و دواتر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان، كه سه‌رجه‌م كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن و چۆنیه‌تى زاڵ بوون و سه‌ركه‌وتن به سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كان و به‌رده‌وام بوونى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه و به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیداری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى تری به‌رپرسیار له وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان له ئه‌ستۆ بگری، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كى ئه‌و لێژنانه به‌دواداچوونه بۆ كۆمه‌لێ پرسی گرنگ په‌یوه‌ست به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه، له‌وانه راده‌ى گه‌یشتنى په‌رتوكه‌كانى خوێندن بۆ قوتابخانه‌كان و گه‌یشتنیان به ده‌ستى قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان له رۆژانى یه‌كه‌مى ده‌وام و به‌دواداچوون له‌سه‌ر كۆی پرسی قوتابخانه له هه‌موو روویه‌كه‌وه(باڵه‌خانه، پێداویستییه‌كانى قوتابی و خوێندن،w.cئاوده‌سته‌كان، ژووره‌كانى پۆل،گۆڕه‌پان، هۆڵ، ئاو وئاوه‌ڕۆ، كورسی و مێز و ته‌خته‌ڕه‌ش،هۆیه‌كانى فێركردن، فرۆشگا)، هه‌روه‌ها میلاكاتى قوتابخانه، كه‌مى و زۆری مامۆستا، زۆرى ژماره‌ى قوتابیان له پۆله‌كان، وه‌رنه‌گرتنى قوتابیان له قوتابخانه... تا دوایی سه‌رجه‌م كێشه‌كانى قوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌كانه‌وه به‌دواداچوون و چاودێری ووردی بۆ بكریت. هه‌روه‌ها كاری ئه‌و لێژنانه‌یه تا چه‌ند كه‌ش و هه‌وای قوتابخانه ره‌خساوه و گونجاوه بۆ قوتابییان و قوتابخانه‌كان له رووى بیناسازی تا چه‌ند له بارن بۆ خوێندن، جودا له‌وه‌ش به‌دواداچوون بۆ رێنماییه‌كانى به‌رقه‌راربوونى ئاسایش بكرێ له قوتابخانه‌كان ، به ووردی به‌دواداچوون بكرێ له سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن و چاندن و ووروژاندنى هه‌ستى نیشتمانى ونه‌ته‌وایه‌تى و به‌هاى هاووڵاتى بوون بۆ نیشتمان و رێزگرتنى ئاڵاى كوردستان و چاڵاك كردنى چاڵاكییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و گوتنه‌وه‌ى سرودی نیشتمانى له‌كاتى ریز بوونى به‌یانیان، نزیكى كارگێڕى قوتابخانه‌كان له مامۆستایان و قوتابیان و كه‌س وكاری قوتابیان، جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا قوتابخانه تاكه ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی و فێركردنى رۆڵه‌كانمانه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى مامۆستایان و كارگێڕى قوتابخانه‌كان په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنى رۆڵه‌كانمانه له سه‌ر پڕه‌نسیپه په‌روه‌رده‌ییه‌كان تا له‌داهاتوودا نه‌وه‌یه‌كى ووشیارو كارا و زیندوویانه لێ بێته به‌رهه‌م و به‌رده‌وام په‌ره به هزری خۆبه‌خشى بدرێ و ئاستى ووشیاری و رۆشنبیری قوتابیانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، تا له داهاتوودا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو به‌هێز بێته به‌رهه‌م.
ماوه‌ته‌وه بلێم جودا له‌و لێژنانه‌ى به‌دواداچوونى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌كه، گرنگه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكان "ژووری چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان" پێك بێت بۆ وه‌رگرتنى سكاڵا و گله‌یی هاووڵاتیان و كه‌س و كاری قوتابیان له پێناو په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى زیاتری چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن و نه‌هێشتنى كێشه‌وگرفته‌كان به گشتى و زاڵ بوون به سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان، ده‌رئه‌نجام ده‌توانرێ پرۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی یه‌كانگیر و گشتگیری و بێ خه‌وش پیاده بكرێ، پرۆسه‌یه‌ك زۆرترین متمانه پێكراو له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى په‌روه‌رده.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی