پارتی ئەو حزبەی بەهیچ بنەماڵەیەک و حزبێک ناڕوخێت
September 22, 2019
وتار و بیروڕا
پارتی دیموکراتی کوردستان ١٩٤٦ لە کۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی، ھمزە عەبدوڵڵا، میر حاج ئەحمەد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو، محمد محمود قودسی، خیرواللە عبدولکەریم، عیزت عبدولعەزیز، پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا
بە بناغەیەکی بتەوی پۆڵاین دروست کرا و جەندین هەوڵ تێکۆشان یان داوەبۆ زەعیف کردن و لەناو بردنی بەڵام بە هیچ شێ وەیەک نەبنەماڵەکان و نە حزبکان نەیان توانیووە ڕکابەری ئەم حزبەوئەوبنەماڵەیەبکەن چونکە بنەماڵەی بارزانی بەدڵێکی کوردایە تی و دڵێکی پڕلەموحیبەت بۆکوردوستانێکی بەهێز کاریان کردوەو کاردەکەن وئامانجیان سەرخستنی کوردوستان و دەوڵەتی کوردی و بەرەوپێش چونی وڵات و میلەتی کوردوستان بووە هەمیشەغەمی ئەوان غەمی میلەت بووە
پارتی لەئێستاداو لە پێشوودا هەردەم دیالۆگی پێ باشتربولەشەڕبۆیە لەهەموو شتێکدا سەرکەوتوو بوە مەلا مستەفا بارزانی ئەوشۆڕش گێرو سیاسەت وانەبەهێزەبو کەتوانی کوردوستان لەسەردودەستی بەهێزبنیات بنێت و تاکو ئێستاش هەروابەهێزی و توندی ماوەتەوە مەلامستەفا سەرکردەی یەک بو توانی پارتی دیموکوراتی کوردوستان بکاتە
یەکێک لەباشترین و پاکترین حزب لەعێراق
جەلال تاڵەبانی ئەو کاتەی سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ بوو دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)دا ساز دا
کاتێک کە جەلال تالەبانی باسی مەلا مستەفا بارزانی و یەکەمین دیداری لەگەڵ ئەو دەکرد دەستی بە گریان کرد و پێی گوتم ئاخر ئەو بۆ من تەنیا سەرۆکی حزبەکەم نەبوو ئەو
ڕەمزی ئەفسانەیی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەیشم بوو
پەیامنێری ڕۆژنامەکە دەڵێت دەبێت چ ھەستێک بێت بۆ لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ کە بەو تەمەنەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی گەورەترین حزبی نەتەوەکەی بێت و بۆ یەکەمین جار چاوی بە سەرۆکەکەی خۆی بکەوێت؟ تاڵەبانی وەڵام دەداتەوە کە گەیشتینە بەردەم ژوورەکەی بارزانی و لە دەرگامان دا کاتێک بینیم خۆی دەرگاکەی کردەوە تووشی حەپەسان بووم تەنیا ئەوەندە دەزانم کە من سڵاوم لێ کرد و ئەویش باوەشی پێدا کردم و ئیتر من بوورامەوە و لەخۆ چووم پاشان کە بە ھۆش خۆم ھاتمەوە دەستمان بە قسەکردن کرد ھەموو شتێکی لێ دەپرسیم لەبارەی ڕەوشی کوردستانەوە بارودۆخی نێوخۆیی پارتی چونکە ئەو زۆر کەم ھەواڵەکانی ئێمەی پێ دەگەیشت
لەبارەی پەیوەندییەکانی خۆی و بارزانی تاڵەبانی دەڵێ من لە ھەموو کەس زیاتر بە کەسایەتیی ئەو زاتە سەرسام بووم پەیوەندییەکی ھەرە بەتینیشم لەگەڵیدا ھەبووە
فوئاد عارف سیاسەتمەدار و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر نھێنیی مەلا مستەفا لەوەدا بوو کە توانی متمانەی میللەتەکەی بەدەست بھێنێت چونکە مرۆڤێکی زاھید بوو لەسەر زەوی دەنووست نانی پێشمەرگەی دەخوارد سادە و ساکار بوو مانای پارەی نەدەزانی واتا پیاوێکی ماددی نەبوو ھەر بۆیە خوا موەفەقی کرد و ھەموو ژیانی بۆ ڕزگاریی میللەتەکەی بەخت کرد
مستەر دیچبڕۆن دە ڵێت: بارزانی یەکێکە لەو پاڵەوانانەی کە دەبێ مێژوو بە مەرەکەبی زێڕین لەناو بلیمەتەکانی دنیا ناوی بنووسێت
مێجەرسـۆن حاکمی بەریتانیا لە شاری سلێمانی سەبارەت بە بارزانییەکان دەڵێت: بارزانییەکان لە بەھێزترین ھێزە عەشایرەکانن لێرە لە (کوردستان) و پیاوگەلێکی ئازا و بەجەرگیان ھەیە ئاەچەند ھیوادار بووم کە پیاوانی ئێمە ھێزی ئەوانیان ھەبووایە بەڵام دوای لەناوبردنی شێخ مەحموود و شوێنکەوتووانی گرنگ ئەوەیە ئەوەی رووی دا دەبوایە رووی بدایە بەھۆی سیاسەتی ھەڵەی حکوومەتەکەمان لە ناوچەکەدا
ئەلیسکەندەر کسیلیۆڤی بەرپرسی دەزگای ھەواڵگری یەکێتیی سۆڤیەت: دەڵێ ھەمیشە بارزانی ناچار کراوە دەست بداتە چەک گەورەترین و ژیرانەترین ھەڵوێست کە بارزانی نواندوویەتی ئەوەیە کە یەک دڵۆپە خوێنیش بە دەستپێشخەریی بارزانی نەڕژاوە تەنیا و تەنیا بەرگری لە گەلەکەی کردووە
کەچی حزبەکانی تر تەنیا خۆفرۆشانە بۆگیرفان پڕکردنی خۆیان و بنەماڵەکەیان کاریان کردوەو هەمو هەوڵێکیان بۆ پارەو دەسەڵات بوە وبەتەواوی خەڵکی زۆنی سەوزیان پشت گوێ خستبوو بەڵام بەهەمووشێوازێک بارزانی تەحەمولی لەگەڵ هەمو حزب و بنەماڵەیەک دا کردوەو بەتەنیاتوانیوو یەتی لەبەردەم هەمو کۆسپ و بەر بەستێک بوەستێتەوەو بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگەو سەرۆک مسعودبارزانی توانیان ئەفسانەی داعش لەشەڕێکی قوڕسی خۆکوژانە تێك بشکێنن و لەناویان ببات و بەسەرقەیرانەکان بێ مووچەیی دا سەربکەوێت و یەکڕێزی ناوەخۆو حزبەکانی پاراست و توانی شەڕەف و ناموسی خەڵک بپارێزێت لەدەستی دوژمنان کە چی یەکێتیەکان هەرنەوەستان کەرکوکی دڵی کوردوستانیشیان فرۆشت وبونەکۆیلەی عەرەبەکان
بارزانی ئەوسەرکردەیە ئەفسانیەیە کەخودابە میلەتی کوردی داوەو هێزو بڕبڕەی پشتی میلەتی کورد و کوردستانە
بارزانی تاکە سەرکردە بوه لەمێژوداکە هەمیشەخۆی بەپێشمەرگەزانیوەو لەخۆشی و ناخۆشیدا لە پێشەوەی هەمو جەبهەوشەڕێکدا بوە بەوهێزوئیرادەوخۆڕاگریەی هەیەتی
هەمیشە هێزو پشتیوان بووەبۆ پێشمەرگە
بۆیە پێمووایە باشترین و سەرکەوتو ترین حزب لەکوردوستان
وعێراق پارتی دیموکراتی کوردوستانە
ئەگەرچی تائێستاو لەساڵانی ڕابردوشدا ئێمەی میلەتی کورد هیچ خۆشی یەکمان نەبینیوە لەبەرنەیارانی کورد
بەڵام ئێستا پشتیوان بەخواو سەرۆک مسعودبارزانی و کابینە نوێکەی براگەورە هێزێ کی تری دەوڵەت داری پیشان دەدات