ڕۆلی راگەیاندن لەپێش خستنی کۆمەلگادا

ڕۆلی راگەیاندن لەپێش خستنی کۆمەلگادا
راگەیاندن وەکو زانست رۆل و کاریگەری بەرچاوی هەیە لەبەرەوپێش بردنی هەرکۆمەلگایەکدا، بەیەکەوەبونی مرۆڤەکان لەتاک و خێزان لەدێ و شارو تادەگاتە دەڤەرو نەتەوەو کومەلگا عەودالی ئەم بەیەکەوەبونەن بەدرێژای مێژوی مرۆڤایەتی کە ئامانج لێی، ژیان و ئاواکردن بوە لەسەرزەویدا ، بۆیەلەپال هەمو زانستە مرۆڤاتیەکانی تر راگەیاندن چلەئەوساو ئێستای قۆناغی شارستانی رایەلەکی گڕنگ و هەستیاربوە لەگەیاندنی دەنگ و روانگەو پەیام و رای تاک و گروپ وکۆمەلگای مرۆڤایەتی بەگشتی ، جا لێرە ئاماژەدان بۆ کۆمەلێک چەمکی هەستارو پێویست جێگای خۆیەتی بەلام ناتوانین لەوتارێکدا حەقی تەواو پێ بدەین ، ئەمانیش مێژو ی دورست بونی فەلسەفەو ئامانجەکانی ، ژانەەکان و جێبەجێکردنی زانستیانە وەکوخۆی ئەمە یان لوبی سەکەوتنی ئەم زانستەیە و تایبەتر لەپێناو گشتی دا،، ـــــ کەواتە راگەیاندن بەهەمو بەشەکانی بنراو بیستراو نوسراو لەمێژو تاکو هەنوکەی ، دەتوانین بلێن اقراری ئازادی و دادپەروەریە لەهەمو بەشەکانی ژیانی مرۆڤایەتی دا ، بگرە دەرخواردە هاوبەشە لەگەڵ کۆی جومگەکانی ژیان و پێوەرەکانی و دابینکەرەکانی دا ، لە گەیاندنی دیدو راو تێروانین و بەرنامەو پرۆژە لەتاک و بۆ کۆمەلگاو گروپ ، ئامرازی سەرەکیە لەم هاوبەشی کردنەدا ، چ لە ئاستی مرۆڤ کۆمەلگا دەسلات و حکومرانی و دەولەت داریدا ،، چلە رای ئازاد ، لەکومەلگادا ، هۆشیاری کۆمەلایەتی ، هۆشیاری ئاینی ، هۆشیاری ئابوری و بازاڕکردن ، ئیدارەدان و بەرێوەبردنی وڵات ، هۆشیاری نیشتیمانی ، نەتەوەی سیاسی ، سەربازی هەموئەمانەو چەندانی تر دەتوانین پێناس بکەین لەگەڵ ئەم هاوبەشی و دەرخواردەی مرۆڤ و ژیان مرۆڤەکان و کۆمەلگاو جومگەو سێکتەرەکاندا ، ـــــــ بۆیە هەمو کۆمەکان چ رۆژئاوای چ ئاساوی بەکۆمەلێک قۆناغ دەربازبونە ، هەمو ئەم بەیەکەوەبونە چ ‌ئاستی اجابی اخو سلبی هاوبەشی راگەیاندن دەرخواردو ئامرازی یەکلاکرەوەبونە لەقۆناغەکانی ئاشتی و جەنگ ، لەهەمو ئاین و شۆرشەکانیش شێوەک لەشێوەکانی بەپێی ئەم قۆناغ رۆلی خۆی گێراوە کە راکەیاندنە ، بۆئەمرۆی جیهانی بون و زیاترو پێوەرو ئامرازو زانست و دەرخواردی سەرکیە ، ــــــ کەواتە کۆمەلگای کوردیش بەدەرنیە لەئاست جیهانیان جا کەم تازۆر سودی لێ وەرگرتوە ، دیدم وایە لەپال هەستی نەتەوەیمان راگەیاندن دوەم ئامرزای گرنگ دێت چونکە کە باسی کوردو کۆمەلگای کوردی ئەکەین راستەوخۆ ئاراستەی هزرو دیدمان دەبات بۆ کێشەی کەلەگەی ، کەواتە لەئەمرۆیدا زەرورەتێکە لەتەک خەباتی سیاسی و نەتەوەی کەراگەیاندن دەتوانیت کاری یەکلاکرەوەبکات ، لە بەجیهانی ناساندو کوردو کێشە رەوایەکەی کەنەبونی سەربەخۆی و کیانی ئازادە لەسەر ئاستی کۆمەلگاکانی تر ، بۆیە برەودان بەم زانستە وەک خۆی زانستیانە دەستکەوت و پالپشتێکی مەز و سەرمایەکی بێ شومارە … ـــــــ کۆتای هەروەک ئاماژەمان بۆدا راگەیاندن سەردەمی هەنوکەی جیهانی بون ئاوێتەو لێک دراون چۆنیەتی بەکارهێنا نو زانستیانە بە بەرژەوەندی گشتیدا دەشکێتەوە ، ئەوەش لەیاد نەکەین هەمو زانستێک بەکارهێنانی دەبێتە چەکێکی دوسەر ، ئەویش مرۆڤەکانن جولاندو ئارستەی کۆمەلگا دەکەن .. نوسین شوکر محمد هەرکی باسرمە
Top