(ڕێگە ڕاستەکە لەهەولێرە)

(ڕێگە ڕاستەکە لەهەولێرە)

٭ دۆخی سیاسی ناوچەکە هێندە بارگاوییە ئێستا وەک تەنێکی ئاگراوی لێهاتوە کەس ناوێری ڕاستەوخۆ دەستی بۆبەرێت لەم سنورە بچوکەی دونیا هەرچی هاوکێشەهەیە گیراونەتەیەک هەمووشی لەدوای بەرژەوەندی خۆیەتی وبەس دەمێکە قسەیەکیش هەیە دەڵێ (لەکوێ بەرژەوەندیەکان بەریەک کەوتن ئاگری شەڕ ئەو ناوە دەسووتێنێت) ئەم مەقولەیە دەڵێی ڕێک بۆ دۆخی ئێستای ئەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نزیکە ووتراوە

٭ باشوری کوردستان تائێستاش پارەچەیەکە لەدەوڵەتی عێراق وەلێ ساڵانێکە وەک دەوڵەتی دیفاکتۆ مامەڵە دەکات وە لەهاوکێشە سیاسیەکای جیهان و ناوچەکەش زۆرباش تێگەشتوە هەربۆیە بەووریاییەوەو بەدیقەت هەڵسوکەوتی سیاسی دەکات

٭ سەرۆک بارزانی وەک ڕابەری ئەم نەتەوەیەو نێچیرڤانیش وەک دەوڵتمەدارو سیاسیەکی شارەزاو واقیعی وورد لەدیوە شاراوەکانی دیمەنەکان دەگەن و لەزۆر بابەتیش ڕاوسەرنجیان لەسەر ئاستی دوونیا بەهەند وەردەگیرێت هاتنی ئەو هەموو وەفدانەش ئەم قسەیە پشتڕاست دەکەنەوە

٭ دۆخی سیاسی باکوری کوردستان لەسەر دەستی جەنابی سەرۆک و کاک نێچیرڤان بارزانی قۆناغی زۆر باشی بڕی و لە خاڵی کۆتایی پێکگەشتنی ڕێککەوتن نزیک بووبوونەوە وەلێ بەداخەوە بەئاراستەو ئیشارەتی دەرەوە لەباربراو هەموو ئەوەی کە چنرابوو کرایەوە بەخوری

٭ دوای ئەوەی شاری سوری ئامەد کرابەسەربازەگەو شوێنی پێکدادان ئەوەندەی دیکە هەنگاوی چارەسەری لەباربراو ئومێدی ئاشتی و پێکەوەیی مردو دەوڵەتی تورکیا وەک دوژمن کەوتە گیانی تەواوی دۆزی کوردو حیشم وڕقی سنورەکانی باشوری کوردسنانیشی گرتەوەو بکەرانی ئەم کردارە هەڵەیە لەدورەوە تەماشای بەسوتماک بوونی دۆزی کوردو خاکەکەی دەکەن

٭ دوای ئەوەی کە لەدەرگای هەموو شوێنێکیان داو سوودێکی نەبوو سەرەنجام تێگەشتن یەکبوونی کوردان دەتوانێ هەنگاوێک بۆ بەرەو پێشبردنی دۆخەکە بباتە پێشەوە کەئەمەش لەهەولێر دەکرێت نەک لەشوێنی دیکە بۆیە سەرەنجام بارەگای بارزانی و پێگەی سەرۆکی ئێستای هەرێمی کردستانیان هەڵبژاردوو تەقولبابیان کرد

٭ هەولێر لەماوەی (۲۷ساڵ)ی ڕابردوودا ژیرانە هەنگاوی ناوەو هۆکارێکی باشی بەهێزکردنی ئارامی سەقامگیری ناوچەکەبوە کەئەویش سەرۆک بارزانی ئاراستەی کردوەو دەکات بۆیە پێگە گرنگەکەی و هەنگاوە فراژووبوەکانی ئەو ڕۆڵە گرنگەیان پێداوەو دەتوانێت جێکەوتە لەسەر پرسە سیاسیەکانی ناوچەکە دروست بکات

٭ هاتنی وەفدی(HDP) هەنگاوێکی ئەرێنی باشەو کردنەوەی دەرگایەکی ڕاستە بەرەو ئاسۆی چارەسەری و یەک دەنگی کە تاکە زامنی سەرکەوتنمانە لەوەش گرنگتر سنگ فراوانی و ئامادەیی بارزانی ڕابەرو کاک نێچیرڤانە بۆ دەستپێکردنەوەی چارەسەری ئاشتیانەو ئومێدی بەرهەمیشی لێدەکرێت بۆیە دەبوو زوتر تێبگەن کە ڕێگە ڕاستەکە هەولێرە نەک شوێنی دیکە.

Top