به‌رپرسیاریه‌تى گواستنه‌وه‌ى قوتابیان بۆ قوتابخانه‌كان
September 8, 2019
وتار و بیروڕا
هه‌روه‌كو پێشینان ده‌لێن" قوتابی ئه‌مانه‌ته و مامۆستاش ویژدانه".
بێگومان گواستنه‌وه‌ى قوتابیان بۆ قوتابخانه‌كان یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیاره‌كانى قوتابخانه به‌تایبه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ش به گشتى. قوتابخانه‌كانى ناحكومى و حكومی پێویسته به‌رپرسیارانه و په‌روه‌رده‌ییانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، قوتابیان ئه‌مانه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ن لاى قوتابخانه‌وه دایك و باوكى قوتابیان به‌رده‌وام په‌رۆشن و دوو دڵ و راڕان له چۆنیه‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى منداڵه‌كانیان بۆ قوتابخانه و باخچه‌كان، پێویسته كارگێڕى قوتابخانه ئه‌و ترس و دڵه راوكێیه‌ی دایك و باوكان بڕه‌وێنێته‌وه ئه‌ویش گرنگه له سه‌ره‌تادا منداڵى بچووك و گه‌وره تێكه‌ڵ یه‌ك نه‌كرێن له ناو یه‌ك پاس دا، به‌ڵكو پێویسته جیاوازى ته‌مه‌نیان كه‌م بێت. واته قوتابیه‌كى پۆلى یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تى له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كى پۆلی نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى له هه‌مان پاسدا نه‌بن، له‌وانه‌یه كۆمه‌لێ كێشه‌و گرفتى ده‌روونى بۆ قوتابیانى ته‌مه‌ن بچوك دروست بكات، ره‌نگه ببێته هۆى رق هه‌ستان و دووركه‌وتنه‌وه و هه‌ڵاتن له قوتابخانه و یانیش ببێته هۆى رووخان و رمانى نه‌رێنى له پاشه رۆژ چاره‌سه‌ری ئاسان نابێت، هه‌روه‌ها شوفێری پاسه‌كان پێویسته كۆمه‌لێ رێنمایی و رێككاری بۆ دابنرێت و په‌یڕه‌وی بكه‌ن، له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نى باوكان و دایكان و دوو نوێنه‌ریش له مامۆستایان) چاودێری به‌رده‌وامى پاسه‌كان بكه‌ن. هه‌ر له رێگاى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه پاس دابین بكرێ به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ر له‌و ئه‌نجومه‌نه نه‌بن ئه‌وان رۆڵى چاودێری كردن و به‌دواداچوون ببینن.
ئه‌و رێنمایی و رێككارانه‌ى ده‌بێت شوفێره‌كان پاپه‌ندبن، پێویسته هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارو گوفتاریان په‌روه‌رده‌یی بێت له‌گه‌ڵ قوتابیان، قوتابیان به كچ و كوڕى خۆیان بزانن و پێگه‌یشتوو و شیاو بن و خاوه‌ن شاره‌زایی باش بن له هاژووتن و هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌ركه‌كه‌یان بكه‌ن و گرنگه خولى راهێنان به سه‌رجه‌م ئه‌و شوفێرانه بكرێت كه قوتابیان ده‌گوازنه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن به هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له سه‌ر چۆنیه‌تى هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ قوتابیان و مسۆگه‌ركردنى پاپه‌ندبوونیان و ووشیاركردنه‌وه‌یان و جێ به‌جێ كردنى رێنماییه‌كان و رێككاره‌كان و چۆنیه‌تى هاژووتن و خێرا لێ نه‌خورین و جگه‌ره نه‌كێشان و مۆبایل به‌كارنه‌هێنان له كاتى هاژووتن و نه‌خواردنی خواردن وخواردنه‌وه له ناو پاس له‌لایه‌ن شوفێره‌وه چۆنیه‌تى راوه‌ستان و بگره له ناو پاس نابێ گۆرانی نا په‌روه‌رده‌یی بگوترێ و پاسه‌كان په‌رده‌یان نه‌بێت بێ كێماسی بن، پێداویستییه‌كانى فێنكه‌ره‌وه‌كان و گه‌رم كه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێ وورده‌كاری تر، ئه‌و خولانه له‌لایه‌ن پسپۆڕ و شاره‌زایانه‌وه بگوترێنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى قوتابخانه‌كان به‌دوا داچوون بكرێ. هه‌روه‌ها بوونى سه‌رپه‌رشتیار یانیش هاوه‌ل بۆ قوتابیان له ناو پاسدا گرنگه و پێویسته‌هه‌بێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى قوتابخانه دیارى بكرێت به‌شدارى خولیان پێ بكرێت، له‌لایه‌ن توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى كه دڵنیایی زیاتر ده‌داته دایك و باوكى قوتابیان و ده‌سته‌ى كارگێڕى و مامۆستایانیش.
جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه پێویسته ده‌سته‌ى كارگێڕى قوتابخانه‌كان خۆیان به دووربگرن له بابه‌تى گواستنه‌وه‌ى قوتابیتن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به شوفێر و گرتنى پاسه‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو رۆلى سه‌ره‌كى ئه‌وان به‌دوا داچوون و چاودێری كردن بێت، وه قوتابخانه‌كان نابێت لایه‌نى قازانج له پێش لایه‌نى په‌روه‌رده‌یی ره‌چاوبكه‌ن، چونكه تاوانێكى په‌روه‌رده‌یی ترسناكه. ئه‌ركی قوتابخانه‌كان گرنگیدانه به لایه‌نى په‌روه‌رده و فێركردن له پێش هه‌موو شتێكى تر، له بیرمان نه‌چێت گواستنه‌وه‌ى قوتابیان بۆ قوتابخانه‌كان زۆر گرنگه و پێویسته به ووردی ره‌چاوى بكه‌ن له لایه‌نى په‌روه‌رده‌یی و ره‌فتاری قوتابییه‌كان و به‌ها بنچینه‌ییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له پێش هه‌موو شتێكى تره‌وه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی