کێشەی نێوان ئیسرائیل وحزبوڵڵای لوبنان لەمێژینەیەولەونێوانەدا ئێران دەکرێتە ئامانج!؟

کێشەی نێوان ئیسرائیل وحزبوڵڵای لوبنان لەمێژینەیەولەونێوانەدا ئێران دەکرێتە ئامانج!؟
بەدرێژی چەند دەیەی ڕابردوو کێشەلەنێوان ئیسرائیل وحزبوڵڵای لوبنانی هەیەوکێشەکەزیاترئایینیە ولەگەڵ ئاینیش کێشەی سنور وتێکەڵەیەکە ولایەنی سێ یەمیش خۆی لەونێوەندەدا مەڵاس داوە و هۆکاری سەرەکی لەدروست بوونی ئەوکێشەلەمێژینەیەدەگەرێتەوە بۆئەولایەنەی بەغێرمباشرو ۰مباشرتەمویلی ئیسرائیل دەکات یەک بەهۆی هاوسۆزی بۆئایین ودژایەتی رەوتی ئایین کەخەوفێکی گەورەییان لەومەجالەهەیەهەروەها بەڵێنی مێژووی ئەمریکا وەک پابەندی نیشان دان بەپاراستنی سەروەری ئیسرائیل ولەحاڵێک دا دەزانێت ولای روونەکە ئیسرائیل زیادەڕوی زۆری لەسنوری فەڵەستین کردووە بگرە لەسەرخاکی ئەوان بەناڕەوا لە1948ئەمریکا ئەودەوڵەتەی بۆدامەزراندووە ۰
حزبوڵڵای لوبنانیش بەواجبی دەزانێ بەرگری لەمەزڵومانی فەلەستین بکات ئەمریکا لەلایەک ئیسلامی لەپێش بۆتەدێوەزمە لەلایەکەی ترنان بەوە دەخوات بەوپێیەی لەچاوی ئەوان ئیسلام هۆکاری تیرۆرە
ئەوبێنەوبەرەیەی لەنێوانیانەوئەوەی قورەکەی خەسترکردووە مەسائیلی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە ودەیهەوێت دەست وەردان لەهەمووکێشەیەک بکات بەکرداریش ئەوەی کردووە ۰
ئاگرێک کەرەنگە هەموولایەک بسوتێنێ سەرەداوەکانی دیارن
فەرماندەى سوپاى ئیسرائیل: ئەو ئارامییەى هەیە، دەکرێت لە هەر ساتێکدا تێکبچێت

رۆژانە فەرماندەکانی سوپای ئیسرائیل لە باکووری وڵاتەکەیانەوە سەیری لوبنان دەکەن، چونکە دەزانن حیزبوڵڵا بۆ دەرفەت دەگەڕێت، تاوەکو پێگەی سەربازی خۆی لەنزیک سنووری ئیسرائیل بەهێزتر بکات. سەرنجدانێک لەم دیمەنانە دەریدەخات، دەکرێت لەهەر کاتێکدا شەڕێکی دیکە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبناندا هەڵگیرسێت.

ئیلاد ئیفراتی، فەرماندەی سوپای ئیسرائیل لەمبارەیەوە دەڵێ “ئەو ئارامیە رێژەییەی لێرەدا هەیە، هەڵخەڵەتێنەرە. لەودیو سنوورەوە، حیزبوڵڵا و سوپای لوبنان بەردەوام زانیاری دەربارەی سوپای ئێمە کۆدەکەنەوە. ئێمە، حیزبوڵڵا بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دەبینین، بەڵام دەزانین چۆن ئۆتۆمبیلەکانیان بناسینەوە. ئێمە، دەزانین کەسە هەواڵگرییەکانی حیزبوڵڵا سەردانی ناوچەکانی نزیکی سنوور دەکەن. دەکرێت لەهەر چرکەیەکدا ئەم ئارامییە نەمێنێت”.

تەنیا ئیسرائیل نییە لە جموجۆڵ و چالاکییەکانی حیزبوڵڵا نیگەرانە، بەڵکو سعودیەش وەکو وڵاتێکی کاریگەری سوننەمەزهەب، رەخنە لە حیزبوڵڵا دەگرێت و دەڵێ، ئەو گرووپە چەکدارە کێشەی گەورەی بۆ لوبنان دروستکردووە، بۆیە دەبێت لە چەک داماڵرێت.

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە رایگەیاند، حزبوڵڵا تەنیا نائارامی لە لوبناندا دروستنەکردووە، بەڵکو رۆڵە نەرێنییەکەی لە چەندین وڵاتی دیکەی عەرەبیدا دەبینرێت، ئەوەش لای ریاز قبوڵ ناکرێت.

عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی سعودیە گوتی “ئێمە دەبینین، حزبوڵڵا سیستەمی بانکی لوبنان بۆ شاردنەوەی ئەو پارەیە بەکاردەهێنێت، کە بەشێوەیەکی نایاسایی دەستیدەکەوێت. ئێمە، دەبینین حیزبوڵڵا بەندەرەکانی لوبنان بۆ بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنێت. ئێمە، ئاگادارین حیزبوڵڵا لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا بەشدارە و دەستوەردان لە سووریا، بەحرەین و یەمەن دەکات، ئەمانەش کۆمەڵێک کاری قبوڵنەکراون”.

ئیسرائیل و سعودیە پەیوەندیی دیپلۆماسیی فەرمیان لەگەڵ یەکدیدا نییە، بەڵام یەکگرتنەوەی بەرژەوەندییەکانیان وایکردووە هاوئاهەنگی نێوان ریاز و تەلئەبیب بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و هێزە نزیکەکانی، بەدوور نەزانرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سوپاسالاری ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی :ئیسرائیل و سعودیە هاوڕان لەسەر ئەوەی ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

گادی ئیسنکۆت، سوپاسالاری ئیسرائیل جەختی کردەوە لەوەی ئیسرائیل ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی میانڕەوی ناوچەکەدا زانیاری هەواڵگری بگۆڕێتەوە، تاوەکو پێکەوە رووبەڕووی هەڕەشەکانی ئێران ببنەوە.

کەواتە هەرشینەوبۆجوامێرێکە وئیسرائیل پێداگرەلەوەی نفوزوهەژموونی زاڵی ئێران لەجیهان سنورداربکات هەرەشەبەردەوامەکانی ولێدان لەئامانجەستراتیژی وپێگەسەربازیەکانی گروپ ولایەنە نزیکەکانی ئێران بۆتەمەبست لەلایەن ئیسرائیل لەدیووەکەی تریش ئەمریکا یاریەتی لەدژی ئێران ماوەتەوەبڵێین ئەوئاگرەی ئەمریکاهەڵیگیرساندووە دامرکاندنەوەی ئەستەمە وبەدووری نازانم ببێتەئاگری وێرانکەروئەمریکاش لەخۆشکردنی ئاگرەکە رۆڵی بینەردەگێرێ ودەیهەوێت ئەگەربەدەستی ئەونەبێ بەدڵی بێ۰
Top