( لە ۱۱ ی ئەیلولەوە تا ۲٥ی ئەیلول دوو قۆناغ و یەک ئامانج)

( لە ۱۱ ی ئەیلولەوە تا ۲٥ی ئەیلول دوو قۆناغ و یەک ئامانج)
٭دوای سەرکەوتنی کودەتاکەی(عبدالکریم قاسم) داوای گەڕانەوە لە بارزانی هەڤاڵەکانی کرا بگەڕێنەوە بۆ ووڵات و قۆناغێکی نوێ دەستپێبکاتەوە بارزانی و هەڤاڵەکانی بە ئومێدی لاپەڕەیەکی نوێ ڕوویان کردەوە ووڵات و سەرەتاش قاسم هەنگاوی باشی هاویشت بەڕووی کێشەی کوردا وەلێ هەرزوو پەشیمانی لە بەڵێنەکان دەستی پێکردو بارزانیش کوردستان و بارزانی لانکەی شۆڕشی کردەوە کورەی جۆشدانی کوردایەتی و بەرخۆدان

٭ لە ڕۆژی(۱۱ی ئەیلولی ۱۹٦۱) چەخماخەو بزیسکی شۆڕشێکی سەرتاسەری لە زاخۆ تا خانەقین بەسەرکردایەتی جەنەڕاڵ بارزانی دەستیپێکردوو هەرزوو هێزەکانی قاسم لەبەرەکانی جەنگ شکان و ڕۆحی ماندوو هیلاکی خەڵکی و هورەی بەبەردا هاتەوەو هەموو چین وتوێژەکان بوون بە پاڵپشتی شۆڕشەکەیان و لێرەوە بارزانی باوک وانەی خۆنەچەماندنی فێرکردین و کردی بەکلتور

٭ شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی کوردە کە سەرتاسەری باشوری کوردستانی گرتەوەو (۱٤ ساڵی)ڕەبەق دژی زوڵم و فاشیست و بەربەریەتی عەقڵی حکومڕانانی عێراق وەستایەوەو وانەی تەسلیم نەبوون و خۆنەچەماندنی فێری هەموومان کرد هورەی ڕوخاوو ناخی تێکشکێنراوی کوردی زیندوو کردەوەو گەلەکەمانی لە لێواری مردنێکی حەتمی ڕزگارکرد

٭ جەنەڕاڵی چیاکان و بابی خۆنەچەماندن و شۆڕش و بەرخۆدان توانی دەوڵەتی عێراق بێنێ بەچۆکداو ناچاری گفتوگۆو دانوستانی بکات و بیهێنێتە سەر مێزی گفتووگۆو لێکتێگەشتن سەرەنجام (ڕێککەوتنی ۱۱ ی ئازاری) لێ دروست بوو کە بۆیەکەمجار دەوڵەتی داگیرکەری عێراق ئامادەبوو بەشێوەیەکی فەرمی و بەنوسراو دانە بە کۆمەڵێک لەمافەکانی گەلی کورددا بنێت و ئامادەی جێبەجێکردنی ئەو مافانەشی نیشاندا لەسەرەتاوە

٭ ئەگەر بەندەکانی ڕێککەوتنی(۱۱ی ئازار) جێبەجێ بکرایە ئێستا عێراق وەک دەوڵەت و ئێمەش وەک کورد لەقۆناغێکی دیکەدا دەبووین وەلێ بەربەریەتی عەقڵیەتی حکومڕانی گەل وخاکی ئێمەی کرد بەسوتماک و خۆشیان لێی نەحەسانەوەو سەرەنجام هەموویان بە ڕیسوای مردن و لێی دەرچون

٭ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی (۲٥ ی ئەیلوولی ۲۰۱۷) ترۆپکی خەبات و تێکۆشانی گەلی ئێمەیە دژی زوڵم و ستەم و داگیرکاری دەووڵەتی عێراق و وەڵامدانەوەیەکی هێمانانەی دوور لەشەڕە بۆ ڕزگاربوون و گەشتن بە کەناری ئارامی و ئاسودەیی یەکجارەکی ،ڕیفراندۆم وەڵامێکی گورچک بڕە بۆ زیاد لە(۱۰۰ ساڵ) زوڵم و ستەم و نادادی وەڵامە بۆ جینۆسایدی بارزان و گەرمیان و هەڵەبجە تاچیتر ئەم قڕکردن و جینۆسایدکردنە نەبینینەوە

٭ ۱۱ی ئەیلوول ڕۆحی بەبەر هەستی نیشتیمان پەروەرانداکردەوەو هەموانی لە ڕوخانی دەرونی پاراست وە ڕیفراندۆمی(۲٥ ی ئەیلوولیش ) هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانی کوردستانی هێنایە ترۆپک و بۆیەکەمجار تاکی کورد بەرامبەر بە داگیرکەران سنگی دەرپەڕاندو ووتی ئێمەش هەین و ژێرچەپۆکی قبوڵ ناکەین

٭لە ۱۱ی ئەیلوولی ۱۹٦۱ ەوە تا ۲٥ی ئەیلوولی ۲۰۱۷ و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی شۆڕش وبەرخۆدانی ئێمە هەر بەردەوام حەماقەتی حکومڕانیەتی دەسەڵاتدارانی عێراقیش هەر بەردەوامە بۆیە پشتوێنەکانتان مەکەنەوەو هێشتا لە قۆناغی شۆڕشگێڕیداین

Top