( مانەوە لە کورەی ڕوداوەکاندا)

( مانەوە لە کورەی ڕوداوەکاندا)

٭ دۆخی ئەم ناوچەیە نزیکەی دەیەیەکە لە ئاڵوگۆڕو گڕگرتنێکی گەوردایەو بزیسکی ئەو ئاگرە گەلێک دەوڵەتی ناوچەکەی بەخاک و خەڵکەوە کردە سوتماک و هەموویانی سوتاند بەجۆرێک دیمەنەکانی هەندێک لەم دەوڵەتانەی وەک (سوریا ، یەمەن، لیبیا ) ڕێک دیمەنەکانی کۆتای جەنگی جیهانی یەکەم و دوهەممان بیر دەخاتەوە

٭دۆخی زۆرێک لەدەوڵەتانی ناوچەکە ناجێگیرەو ئەوانی دیکەش نیگەرانی تەقینەوەی یەکجارەکی دۆخەکەن تا سەقامگیری و ئارامی خۆیان درێژە پێبدەن و گڕی ئاگرەکە نەگاتە خاکی ووڵاتەکانیان لەهەردوو بارەکەدا دۆخەکە یا بەیەکجاری دەتەقێتەوە یاخود سەرەنجام کێکی بەرژەوەندیەکانی ناوچەکە هیچ دەوڵەتێک بەتەنها ناتوانێت بیخوات

٭ عێراق لە دوای ساڵی (۲۰۰۳) دەوڵەتێکی ناقس سیادەیەو زەوی و ئاسمانی ئەم عێراقە هەر ڕۆژەی ووڵاتێک تەعامولی پێوە دەکات و دەیبەزنێت و دەوڵەتە نەخۆشەکەش ناتوانێت بەرگری لەخۆی بکات و وەڵامی هەر پێشێلکارییەک بداتەوە

٭هەێمی کوردستان وەک تاکە هەرێمی عێراق لە قۆناغی فراژوبون و پێشکەوتن بەردەوامەو مامەڵەیەکی دیفاکتۆی لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکەش لەگەڵ دەکرێت کاراکتەرێکی گرنگی ناوچەکەیەو هۆکارێکی گەورەی ئیستیقراریەتی ناوچەکەیەو دەیەوێت لەقاوغی خۆیدا نەمێنێتەوەو بەردەوام چاوی لەباشترکردنی دۆخی خۆیەتی لەڕووی سیاسی و ئابوریشەوە نەک هەر ئەوە هەرێم تاپۆیەکی ڕەشیشی لەگیرفانی ناوە کەناوی (ڕیفراندۆم)ی سەربەخۆییە

٭ لەم کێشمانکێش و هەڵپەهەڵپەی ناوچەکە کە بوە بەتۆپە بەنێکی لێک ئاڵۆزکاو هەموو ڕوداو پێشهاتێک چاوەڕوانکراوەو دەبێت حساب بۆ هەموو ئەگەرێک بکەین و بۆ هەر ڕوبەڕوو بونەوەیەک ئامادەسازبین چونکە ڕەنگە داعش و فۆرمەکانی هێشتا ئەو مهامەی بۆی دروستکراون مابێتی و سیناریۆو فیلمی دیکەش لەئایندەدا ببینین

٭ لەهەموو بارکێدا ئەم ناوچەیە ئاوسە بە ڕووداو پێشهات و بەردەوام لەبەردەم تەحەدیاتایەو ئەگەری پێکدادانی جۆراو جۆر لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و جیهانیش لە ئارادایە خاڵی گرنگ و بەهێزی هەرێمی کوردستان ئەوەیە لەناو ئەم کورە گڕگرتوەی ناوچەکەدا هێشتا بەسەلامەتی ماوەتەوەو بەڕونیش دیارە ئەوانەش کێن کە هەرێمی کوردستانیان لەکەوتن پاراست
Top