پارتی و بارزانی شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌ك

پارتی و بارزانی شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌ك

سەرەتا پیرۆزبایی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەک گەورەترین پارتی سیاسی نەتەوەیی و ساڵیادی له‌ دایك بونی ڕێبه‌ری كوردو کوردستان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م، دامه‌زراندن و ھێنانەئارای هه‌ر حزبێك یان رێكخراوێك یان گروپێك پیویسته‌ له‌ زه‌روره‌تی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ سەرچاوە بگرێت، بۆیه‌ پارتی وه‌ك پێویستییەکی مێژووی و ئێستایی و ئاییندەیی له‌ كوردستان دامەزرێنرا‌، ئەو پارتە سیاسییەی 73 ساڵ خه‌باتی بێ وچان و قوربانیدانی خوێن و خەبات و کۆڵنەدان ، به‌ڕابه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌كی مه‌زن له‌ پێگه‌ی سه‌رۆك و ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ هه‌موو جیاواییه‌كانه‌وه‌ توانیویەتی ببێ بە شوناسی نەتەوەیی، بە جۆرێک توانیویەتی ببێ بە دیفاکتۆ ، بەھێزبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان ھاوتەریبە لەگەڵ بەھێزبوونی نەتەوە، کاتێکیش ئەو پارتە سیاسییە کەوتبێتە بەردەم تەنگژەی سیاسی و موئامەرەی ناوخۆیی و ھەرێمی دیسان کۆی شکۆی نەتەوەییمان رووبەڕووی قەیران و ئاستەنگی چارەنوسساز بۆتەوە. پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لە جیاوازیەکانی بریتیی بووە لە دروستکردنی متمانەی کۆمەڵایەتی و پشتئەستووری نەتەوەکەی ، بە جیاوازی فۆرمی سیاسەتکردنی هه‌میشه‌ جێی متمانه‌ بوە له‌لای نه‌ته‌وه‌ی كورد و کەمینە نەتەوەکانی دیکە.بەشێکی گرنگی ئەو متمانەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاریزماییەی لە سروشتی کەسایەتی رێبەرەکانیدا وجودی ھەبووە، به‌ نمونه‌ بارزانی نه‌مر و له‌ ئێستاشدا سه‌رۆك مسعود بارزانی نمونه‌ی باڵای متمانه‌ و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕشگێڕی و کاریزمایین. ھەروەھا پارتی دیموکراتی کوردستان چه‌ترێكی فراوان و پێکەوەژیانی ‌نه‌ته‌وه‌یی و ‌ئاینی و مەزھەبی فره‌ ره‌نگی و فرەحزبییە، ‌لەسایەی فەرمانڕەوایەتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بچوکترین ململانێ و گرژی بەپاڵنەری فرەیی و جیاوازییەکان نەھاتۆتە کایەوە. بەرقەرارکردنی ئاسایشی ناوخۆیی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەناو چەقی ناوچەیەکی گەرمی پڕلە جەنگ و ململانێی حزب و دەوڵەت و مەزھەب و ئایین و گروپە توندڕەوە جۆربەجۆرەکان یەکێکی دیکەیە لە لێکەوتەکانی فەرمانڕەوایی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکەدا، جگە لە باوڕبوون و کارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دۆسیەکانی پرسی یەکسانی و بەھاناوەھاتنی ئاوارەو پەنابەرو پەرۆشبوونی بۆ سەقامگیری سیاسی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئابوریەکی بەھێزو دیبلۆماسیەتێکی کامڵ و دەیان دۆسیەی دیکەی چارەنوسساز بوون بە شوناسی فۆرمی سیاسەتکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی.
Top